القائمة الرئيسية

الصفحات





بەفر یان بەرف
نووسین : کاروان جودی

زۆر وشەمان هەیە بە دووجۆر دەوترێت و دەخوێندرێتەوە٫ ماوەیەک ئەگەر کەسێک بی وتبا (بەرف) دەیان وت هەڵەی کردووە، هەروەک زۆرجار لە ناوچەیەک بەمجۆرە دەوترێت و لە ناوەندێکی تر بە (بەفر) ناو دەبرێت.
جارێک چوومە لای دوکاندارێک، بۆ کڕینی جۆرێکی سەوزە، پیتەکانی لەسەر زار وەک دوو وشە دەهاتنە وتن (شیوت: شی یووت) هەروەها (شویت: ش وییت)، دواتر هەستم کرد یەکێکیان هەڵبژێرم باشترە. ئەم دوو وشەیە هەردووکیان ڕاستن، دەکرێ کەسانێک لە ناوچەکەیان زمانی بە یەکێکیان ڕاهاتبێت، بەردەوام بە تەنها وشەیەکی بچێتە زاریی، ڕاستە! ئەمە کارێکی ئاساییەك هەروەک جۆری ئامێرە مۆسیقییەکان شێوازی دەربڕینیش جیاوازی تێدایە، تەنانەت ئەم جیاوازییە لە نێوان تاکەکانی خێزانێکدا ڕوو دەدات، هەروەک لە نێوان دراوسێ گوندییەکانیشدا دەبیسترێت؛ واتا زۆر وشەمان هەیە ئەمڕۆ بە هەڵەی دەبینین و لە زمانەکانی تردا ڕەگی داکوتیوە، لەب یرمان چووەتەوە و بەکاری ناهێنین، ڕەنگە بە زمانی خۆمانی نەزانین، ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە هەروەک زۆر وشەی کوردیمان هەیە ڕاستەوڕاست کراوەتە مۆرکی نەتەوەیەکی تر، بەڵان لە ڕاستیدا مۆری سەر زمانی کوردییە ۰
وشەگەلێکی ترمان هەیە لە کوردیدا
بەرف: بەفر
شیوت: شویت
روانین: نوارین
ڕفین: فڕین
جنێو: جوێن
تەرزە: تەزرە
پیت: تیپ
قۆپچە: قۆچپە
لاق و قۆل: ئیستا لاق بۆ بەشی خوار کەمەر بەکار دێ وەک قا چ، قۆل بۆ بەشی سەروو بەکار دێ.
رون: نور (ڕوانین، نواڕین)، (چاوەڕوانی کردن، چاوەنواڕی کردن).
سەر (سار: راس).
دەوڵەت: دەڵوەت.
مەشخەڵ: مەخشەڵ.
جومـعە: جوعمە.
تەسلیم: تەسمیل.
ژمارە: مژارە.
یۆنان: لە ڕابردودا ئەمان بیست بە وێنان.
هەروەها زۆر وشەی ترمان هەیە ئیستادا بەکار دێت و هەڵگەڕاوەکەی پێی دەوترێ عەرەبی
( بەرف ) دەشێ بەرف کۆنتر بێت، واتای (بەر: بار)ی هەیە و وەک باران لە بەرزی دێتە خوار، هەروەک (وەر) وەرین دادێتە خوارێ.
واتای (وەر)و (بەر) وارانە و بارانە یەکواتایان هەیە.
ئەم وشەیە لە وتەی زمانی باستانی وەک varf وەرف دەگوترێت. وەر: ڤەر مانای بڵند و بەرزی ئەدات. کەواتە وەرف لە بەرف کۆنترە بەڵام هیچ کات ناتوانین بڵێین وشەکانی تر هەڵەن، چونکە زمانی نەتەوەن و لەسەر زاری خەڵکییەوە وتراون.
هەروەها: بەفر، وەفر، بەور، وەور، بەرف. هەمویان لە وتندا بەکار هاتوون.
ئەگەر بۆ واتای زیاتر بگەڕێین دەبێت بیکەینە هاوئاستی (باران) واتا کردارەکە لە بارین و هاتنە خوارەوەدا دەبینرێ.

هەروەها لە کرمانجی ژووروو و تەنانەت ئێزیدییەکانیش بەرف بەکار دەهێنن.
لە باستانی بە varf ناوی دەبرێت و بە ورف دەخوێنرێتەوە.
ور = var { واتای بڵند و بەرزی هەیە}
هەروەها
بە فارسی / barf
بە اوستایی / snaez
بە پەهلەوی ساسانی / snahr
لە ئیرانی باستانی وەک / varf : vafr
کەواتە دەکرێت چەندین وشەی جیاوزی ترمان هەبێت کە بۆ بەفر بەکار دەهێنرێت و مەرج نییە هەموو ئەو وشانەی ئیستا بەکاریان دەهێنین یان لە زمانێکی تردا دەیبیستینەوە سەرەکی بن لەو زمانەداك دەکرێ لق و ڕێچکە بن.