( لێکدانەوەی بەراوردکاری دەبێت هۆکاربێت بۆ ناسینەوەی بنەچەی وشە و واتا و وێنەکەی)
نووسین: کاروان جودی
بابەت: زمانەوانی
ئەرشیف: ۱٨ / ۱ / ۲۰۱۷
۱ : هەمو وشەیەکی بنچینەیی وێنەیەکی خۆی لە پشتە و دەبێت ئەنجام وێنەکە بە چاوی بەراوردکاری لەگەڵ جوڵە و سروشتی ژیاری ناوچەکە بەراوردکاری هەبێت۰
۲ : مەرج نییە هەر وشەیەک بۆخۆی وێنەی دەرکەوتەی ڕوون و ئاشکرای هەبێت، هەربۆیە دەکرێت لە چەند هۆکارێکەوە وێنە و بنجی وشەکەمان لا ڕونبێتەوە، وەک ئەوەی وشەی کوردی بە کوردی و دۆزینەوەی لە وشەیەکی هاوواتا و هاوبنج و پیتدا (لێرەدا دەبێت یاسای جێگۆڕکێی پیتەکان بناسرێت، لێ قرتاندن و لێ زیادکردنی بزانرێت)۰
۳ : ئەو شێوازەی لە دۆزینەوەی وشەیەکدا دەکرێت لە نێوەندی زمانە ئیرانییەکان (هەندێکیش بە هیندۆ ئەوروپی و هیندۆ جەرمێنی ناوی دەبات) دروستە، بەڵام هەندێک جاریش لە نێو زمانەکە خۆیدا دەکرێت بەراوردکاری هەبێت، (وەک سوود وەرگرتن لە فەرهەنگی ناوچە جیاوازەکان، وەک جۆری دەربڕین و داننانیان بە وشە و چەند دەنگێکی جیاواز بۆ یەک وشە، هەندێک جاریش بە دیالێکتیکی جۆر بەجۆر ناوەند دەکرێت۰
٤: ئەگەر ئەوەی بکرێت بۆ دۆزینەوەی هەر وشەیەک لە بەراورکاری هەر یەکێک لەم شێوازانە ئەوا بەڕاستی نازانم ئەگەر بەراوردکارییەکە وەک وێنە و واتا نزیکایەتی و هاوشێوەی نەبێت، واتا نەمان خاتە سەرچاوە و بنجی واتاو وشەکە۰
۵ : دەکرێت تەنها شێوازێکیان دروستبێت و پێویست بەم هەمو بگرە و ڕێبەرییە نەکات، (وەک دڵنیابوون لە بنجی سەرەکی وشەکان لە هەمان زماندا)۰
٦ : کاریگەری کلتور و ئاین و فەلسەفە و ئەفسانە ڕەگێکی نەبڕاوەی هەیە لەسەر زمان، هەربۆیە؛ ئەگەر وشەکە وەرگیراوی ئەفسانە و ئاینێکی ناو کتێبە زیندووەکانی ئەم سەدەیە بێت ئەوا ئاساییە، کوردیش هەموو ئەو ئاینانەی وەرگرتووە و دەقەکانی بیستووە و خوێندوویەتییەوە، جا ئەگەر وشەکە کوردی نەبێ ئەوا ڕەگی داکوتیوە و دەکرێت ئەم پەیوەندییە هەر لە شێوەی ئاسايیدا دەربخەین.
۷ : ئەمە تەنها دەربڕینێکی ئاسان و سادە و لێکچوواندنە، ناکرێ بۆ هەمو وشەیەک ئەمشێوازە بخرێتەکار، زۆر وشەی تر هەیە ناکرێ بڵێین ئەم هەمو وشانە تەنها بۆ لایەنێک یان دەربڕینێک لە یەک کاتدا سەریان هەڵداوە، دەکرێ لە کات و سەردەمی زۆر جیاوازدا خۆیان ڕاگیر و داکوتا بێت، بەڵام مەرج نییە بەبێ هۆکار هاتبێتنە سەر زمان، بگرە لێکچوواندن و وەرگرتن و دامەزراندنی وشەی نوێ لە هەندێک کاتدا هەر زوو بەناو نەتەوە و میللەتانی لەیەکهاوتا تەشەنە و گەشەیان کردووە۰
ئهم نووسراوه له گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوهتهوه.