القائمة الرئيسية

الصفحات

پیریی و پیربوون


نووسین: کاروان جودی
بابەت: زمانەوانی

ئەرشیف: ۱۲ / ۲ /۲۰۱۷


واتای (پیر و پەککەوتە) چی یە؟

واتای عەبا چییە؟

ئافرەت نیوەی کۆمەڵە؟ ڕاستە یان نا؟

هەندێک جار وتراوە (پیریی و هەزار عەیب)، جا ئەگەر سەرنج لە (عەیب و عەبا)و (حەیا و شەرەف ) بدەین واتای ڕونترمان پێ ئەدات.

پیر: بە واتای (پر، پڕ) پڕبوون دێت، بەرامبەر (کامل) کامڵبوون.

هەرشتێک بگاتە ئاستی پڕبوون و نەمانی بۆشایی و بەرەو تار (تاریکبوون) تارمایی و (ئاوابوون)، کۆتا (کۆتایی)، نەمانی لاویی و تین و توانا، واتا لە گەشەکردن و جوڵان دەکەوێت، پیربوون نەمانی وزە و هێزە، نەمانی گەشەکرن و تەمەنە، ئاوابوونی خۆری ژیانە، بەرەو پڕبوون و کامڵبوون و تاریکایی و ئاوابوونە.

پیريی و پەککەوتن: وەستان و بێ هێز بوونە، هەروەک کۆشانی ژیان کەم دەبێت ، ئاواش هەوڵدان بەرەو کەمتەر دەچێت.

(عەیب) وشەیەکە بەرامبەر بێ توانایی و کەمبوونەوەی هێزی ژیان و توانای بیرکردنەوە و کەم زەینییە ، لە پەلوپۆ کەوتنە ، ئەمە وەک مناڵ دەبینرێت و ساوا دەبێتەوە.

عەیب و عەبا، لە تارمایی و تاریکی و شێوەی ڕەشدا دەبینرێت، کەواتە وشەی (عەبا) ڕەشە، ڕەشاییە و سەرچاوەکەی هەمان وشەی (ئاوابوونە)، (عەبا: ئەبا، ئابا، ئاوا، ئاڤا).

ئاوابوون هەمان شێوەی تاڵی و تاریکبوونە، کە ڕەنگی سیا و ڕەشە، شێوەی عەبا(ڕەشە).

پڕبوونی تەمەن یەکسانە بە کۆی دەم و مژی ژیان، واتا خولی خۆی تەواو کردووە، بەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەمان خاڵی دەستپێکردن، واتا خاڵی سەرەتا و کۆتا دەبێتە یەک، هەربۆیە بەشێوەی زانستی پزیشکی و دەرونیی، سووڕی گەڕۆکی ژیانی مرۆڤیان بەجۆرێک نەخشاندووە کە (مناڵ و پیر) خاڵی سەرەتا و کۆتان، واتا لە سیفەتیشدا دەبنەوە وەک یەک.

پڕبوونی خولی کات، یەکسانە بە نیو ڕۆژ و نیو شەو، واتا ڕۆژ کە هێمای نێرە و شەب کە بووە به هێمای مێینە، ئەوا نیو بەنیون، کاتێ خۆر بەرە و ئاوا (عابا، عەب، عەبا) تاڵبوون و تەریکبوون دەچێت، هاوت او جووتبوون دەکات لەگەڵ مێینە، بەمجۆرە پڕ دەبێ (دەنیشێ).

 کەواتا کە دەوترێت (ئافرەت نیوەی کۆمەڵە) لەم بۆچوونەوە وەرگیراوە.

ئاوسبوون: سکپڕیی، سکپڕبوون، (ئاوێزان، ئاوێزا، زان، زایین)، ئەمانە هەمووی پابەندن بە مێینەوە چونکە تاری و نسێ لەودا لە (ئاودا) دەبینرێت.


ئه‌م نووسراوه‌ له‌ گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.