القائمة الرئيسية

الصفحات

 قەڵا و قوولە

شێوەیان خڕ و کووڕە


نووسین: کاروان جودی

بابەت: زمانەوانی

ئەرشیف: 8 تشرینى یەکەمى 2016

لەم وێنەیەى ئیستادا بە ئاسانى ئەوە دەردەکەوێت کە پەیوەندییەکى بەهێزى وێنەیی لە نێوان زمانى وشە کوردییەکاندا هەیە، لێرەدا هاوپەیوەنديى نێوان وشەى (قەڵا)و (قوولە) وەک پەیوەنديى نێوان (قەڵا)و (کوورە) لە کووربوونەوە و خڕبوونەوەدا دەبینرێ.
(قەرا) وەک (کەرا) (کەرایێ) (قەلاێ)، هەمان شێوە نزیکایەتییان هەیە لەگەڵ (کووڕ)و (کووڕ) بوونەوەدا.
ئەم وشەیە لە ئەرەبیدا کراوە بە (قەلعە)، جۆرەکەى بەم گووفتە بووە (قەلا: کەرا، کرا، قلا) ديسان (قلة) كة بة (قل) نووسراوه.
بەهۆى بوونى پیتى کۆتایی وشەکەوە لە زمانى یەکەمدا کە کوردییە هەمیشە باشتر وابووە کە وەک (ع) ى کۆتایی لە جێگەى (ا، ە) (ئ) دابنرێت.
زۆر دوور نییه‌ ئه‌گه‌ر کوردەکان بۆخۆیان لەبەر تێگەیشتنى ئەرەبان وایان وتبێت، هەر ئەو کوردانەى خەریکى بازرگانی کردن بوون، هەمیشە لە سیاسەتدا خاوەن پلەوپایە و سەرمایە بوون. هەروەها لە وشەى (قەڵا: قەلا، قەرا، قەرایێ، قەراێ، قەڵاێ، قەڵات) بەشێوەى بازنەیی دروستکراوە و گۆتراوە.
ئەگەر سەیرى قەرای هەولێر و قەراکانی تر بکەین بەشێوەى (خڕ) (بازندیی) هاوپێچراون. وشەى (پێچ: لوول، خڕ، دەوران، چۆماوە، کۆماو) یەکشێوەن و بۆ واتاى جییا بەکارهێنراون.
ئەگەر سەیرى هەر یەکێک لەم وێنانە بکەین بازندەیی و خڕن، وشەى (پێچ)و (لوول)و (پێنج: بەشێوەی بازنەیی خڕە) هەروەها وشەى (پێچ) هێماکەى بەمجۆرە (5) دەنووسرێت لە شێوەى ژمارە (پێنج). دیسان وشەى (قەرات)و (قەڵات) لە وشەى (قەر: قەل) گۆتەک دەکرێ، لە وشەى (قەر و کەر)دا هێمایەک هەیە! گومان لەوەدا نییە کە بڵێم هەموو (قەر+ ە) قەرە (قەرە)کان هیچ پەیوەندییەکى ڕێستەیی و یاساییان بەسەر بنەوانى زمانى تورانییەوە نییە)، ئەم وشەیە وەک (کەر) دەگۆترێت، وشەى (ئەنقەرە = ئەنکەرە). وشەى (قەرە) وەک پاشەڵ لە وشەى (ئەن: ئان)+ (قەرە: کەرە)دا دەبیسترێت، هەروەها وەک پێشەڵ لە وشەى (قەرەداخ: قەرەداغ: قەراغ: قەراخ: قەرەیاخ: قەرەیاغ: قەرەئاخ: قەرەئاغ) = (کەرەداغ: کەراغ) دەگۆترێت، لێرەدا (قەر+ ە) وەک (ڕەش) ئاماژەى پێدراوە (ماژێنراوە)، به‌ڵام (كرداخ_ كرداغ) به‌واتای ئاخ و خۆڵی كورد (خاكی كورد) ده‌دات و له‌ واتاكانی تر ڕاستره‌.
وشەى (قەل: کەر) لە وشەى (قەلەباچکە: قەلەبەچکە)دا دەبینرێت، هەروەها (قەلەڕەشکە: قەلەڕەش) کە شێوەى ڕەشە، (قەلەمێچکە)و (قەلەموون)و (قەلەشیش)و (قەرەم: قەلەم: قەڵەم)و (قەلەندەر: کەرەندەر: جێگەى تێدامانەوە و کارتێدا کردنە، کارخانە)، (قەرەوێڵە: کەرەوێلە: کەرەوێرە).
(قەڵادۆشان: قەرادۆشکان: کەراد+ ۆ+ شان) کەواتە ئەم وشەیە لە (کەرادۆ+ شان) پێکهاتووە، واتاى (کەراد)و (کەرادۆ) هەمان وتە واتایە بە(کراد: کرادو) دەبەخشرێت، هەروەها وشەى (قەرەسوو: کەرەسوو)، ( قەرەقۆین: کەرەکۆین) (قەرتاغ: کەرتاغ) (قورمساخ: کورمساخ).
گومان مەکە ئەگەر هەزاران وشەى ترمان هەبێت بۆ سەپاندنى ئەو ڕاستییەى کە زمانى کوردى ڕێسترە، ڕێستر لەسەروو هەموو یاسا زمانییەکانى ناوچەیی و دەوروبەریەوە، وشەى (قەرا: کەرا) (کارد: کورد) هێماى چییا سەرکەژەکان و دەورانى (خول)ى سروشتبوون، ئەگەر چییایەک ببێتە پاڵپشتى هەر کوردێک لەجێگە بەرزەکاندا، ئەوا لە جێگە نشێڤ و تەختەکاندا پێویستە چییایەکى نوێ هەبێ لە شێوە و هاوجۆدا، هەربۆیە (کەرا: قەلا) جێگەى سۆزو مانەوەى گرتۆتە ئەستۆ. ڕیشەى (قەر: کەر: قەل) کوردییە و زۆر واتاى تری هەیە، (قەر: کەر)+ (ات: اد) وەک (قەرات: قەراد: کەراد: کەرات) هاوشێوەى یاسایی دەکرێت، هه‌روه‌ها (کراد: کەراد، ناوچەیەکى تایبەتە لە بەغداد، مێژینەى دەگەڕێتەوە بۆ دروستکردنى لەلایەن چەندین کەسایەتى کوردەوە، هێشتا ئەوە ڕوونە کە ناوى -خاتوون: خاتوونەکان- بەناوەندى بازارو مۆڵگەو قەڵاکانى ئەو ناوچەیەوە بەندن)، لێرەدا مەبەستم لە قەرا تەنها ئەو کۆشک و باڵا نهۆمدارانەیە کە سەردەمى مێژینەیان هەیەو خاوەنەکانیان کوردبوون.
بێگومان (گەلێک: گلێک) هەبووە لەو ناوچەیە کە كورد (كرد)بوون، (ئەم وشەیە بەچەندین جۆر دەخوێنرێتەوە، وەک (کرد: کورد: کارد: کیرد).

ئه‌م نووسراوه‌ له‌ گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.