القائمة الرئيسية

الصفحات

 

بیمار و بیمارستان

نووسین: کاروان جودی

بابەت: زمانەوانی
ئەرشیف: ۲۷ ـ ۱۲ ـ ۲۰۱٦



بیمار بە کێ دەوترێت ؟ بەکەسێك دەگۆترێت ڕوناکی و وزەی لە لەش و هۆش و گیاندا نەمابێت، بەکورتی (نەخۆش، دەردەدار، ناساغ، بێحەس، کەمساغ، گلاراو گرتوو).
دەکرێ پەیوەندی لە نێوان (ساخ و ناساخ)و (خۆش و نەخۆش) و (تەواو و ناتەواو) بۆ ئەم بارە بدۆزینەوە، هەروەک (بەهێز و بەتوانا) بە پێچەوانەی (بێ هێز و بێ توانا ).
ئەگەر سەرنج لە کردارەکە بدەین بە (نەهی، نەبی، نەڤ، نەبو ...) دەبینرێت، ئەمەش نەساغی و کەمتوانایی و بەرەو کوژانەوەیە، واتا نەمانی وزە و ڕۆشنایی لەو کەسەدا، (خەبتن)و (خەفە دەرکەوتن)و (خواربوونەوە)و (لاربوونەوە و گلاراوگرتن)، هەمان پەیوەندی بە (کەوتن)و (تارمایی و تاڵبوون و نەمانی ڕۆشناییەوە هەیە)، کەواتە (کەوتن و نووستن و خەفتن کوژانەوە و خەفەبوون) دەردەکەوێت، ئەمە لە حاڵەتی (خامۆش)بوندایە.
کەواتە لاربوونەوە و ڕازان و ڕاکشان هەیە، لێرەدا پەیوەندییەکی بەهێز دەبینرێت لە نێوان بەشی سەر و خوار، واتا کەسێک توانای خۆڕاگری هەبێت و بە پاوە بووەستێت جیاوازە لەگەڵ کەسێکی داکەوتوو یان پاڵدراو، هەروەک ئەم پاڵدانەوەیە ڕاکشان و تەختبوون و لاتەنیشت گرتنە، ئەگەر کەسێک پێی بوترێ (ڕاگیربیت) واتا (لەسەر پای خۆت بیت و لەشساخ بیت) چونکە بەردەوام کەسی کوژاوە و ناساخ دەنیشێت و بەلادا دەکەوێت، ئەمە وەک نیشتنەوەی خۆر وایە لە دەمکەلی ئاوابووندا، چونکە ئیتر دەنیشێت و پاڵدەداتەوە، هێزو وزەی تێدا نامێنێت و کەمتوانا دەبێت، ئەو کاتە وەک نەخۆش دادەنرێت، هەر بۆیە (نەخۆش و پاڵدانەوە) وەک چوونی خۆرە بۆ لاپاڵ.
کەواتە (بیمار) دروستە وەک کەسی پەناگیر و لاچەم و کەنارەکان دابنرێت، ئەمە لە واتای نوێی (بیم) دەردەکەوێ وەک (بەرەو ژێرو چەم، قوڵایی و چاڵایی، گۆم، دەر).
(بیمارستان): مەبەست لە جێگەی (بیمار+ ە) یان (خانەی بیمار)، شوێنی نەخۆش و کەنەفت و دەردەدار، جا ئەو شوێنە بۆ مانەوە و سەردانيکردن بێت بۆ چەند خولەکێک، یان بۆ چارەکردن و مانەوەی ماوەیەکی زۆر بێت.
بیمە و بیمار
بیمە: بەو نەخۆشییە دەوترێت کە تووشی مناڵ و گەورە و زیندەوەرانی تر دەبێت.
بیمار: کەسی تووشبووەکەیە بە نەخۆشی، دەردەدار، کەمتوانا، بێ حەوسەڵە، لە پێ کەوتوو.
بیمارستان: مۆڵگەی نەخۆشان، خەستە، خەستەخانە، تیمارستان.
خەستە: لە هەندێک ناوچە وەک کەسی خزاو لە جێگە، (نەخۆش) بەکاردێت.
خەستە: هەمان وشەی (خەستەخانە)یە، لە کرمانجی ژوورو و زازاکی هەروەک (خەستە) بەکاری دەهێنن و (خانە)کەی پێوە نالکێنن.

ئه‌م نووسراوه‌ له‌ گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.