القائمة الرئيسية

الصفحات

 

باگردێن چییە؟


نووسین: کاروان جودی

بابه‌ت: زمان

ئه‌رشیف: ۱٦/ ۳ / ۲۰۱۷

 

 Karwan Cudîزمانی ستانداردی کوردی



(باگردێن) یان (بانگردێن)
لە ساڵانی ڕابردوودا، لە شەوی تار و بێ ڕوناکیدا، لە دەشتی شار و لە جێگەی (گەمە) وازی کردندا، زۆر جار بە (شەوە)و (شەولەبان) دەیان ترساندین، ئەوکات تەمەنمان لە نێوان (سێ بۆ چوار) ساڵاندابوو، وەلێ دواتر ناوی (ئایشێ گوێدرێژ)ی هاتە پاڵ، ئەوەندەی بزانم ئەم ئایشێیە هیچ پەیوەندییەکی بە (باجی شەوە)و (کاک مۆتە، مۆتەکە)و (مێردزمە)وە نییە.
تەنها گەرەکمە بێژم (لە دواین ساڵەکانی تردا کرا بە مەتەڵ و بۆمان ڕوون بووەوە، شەوە و شەولەبان، مەبەست لە باگردێنە)، (هەڵبەت خەڵکی گوند و شارۆچکە و شارەکان هەتا ئەم دواییە زۆربەی بانێژەکانیان لە گڵ و خۆڵبووە، هەربۆیە پێویستیان بە (بانگردێن: باگردێن)بووە، هەتا لە کاتی بارینی بەفر و باراندا گڵەبانەکەی بە باشی سواق و تەختان بکەن، هەتا (دڵۆپە نەکات)و ئاو دانەدات.

لێرەدا گەرەکمە بێژم هەتا ئێستا هەر بە دووای ڕاست و دروستی ئەم وشەیەوە بووم، چونکە (با + گردێن) وشەی زارەکی ڕۆژانەیە و بریتییە لە سووانی پیتێک .
بەو هۆیەوە لێرەدا (با: هەوا ناگرێتەوە، بەڵکو مەست لە (بان: سەر، سەربان، مەڕ)ە، واتا بەشی سەرووی خانوو.

هەروەها (گردێن) لە (گرد + ێن) پێک هاتووە، کە (گرد) مەبەستە سەرەکییەکەی کۆیە) و لێرەدا واتای (گرد: گر) بەرامبەر بە (گل: لوول) بوون و لوولکردنە، کە خودی ئامێرەکە شێوەی لوولەیی و خڕ و گۆییە .
ئەو کەسەی کارەکە دەکات پێی دەووترێت (بانگێڕ: باگێڕ)و (باگەڕ: بانگەڕ)، چاوگی (گەڕ)و (گێڕ) بریتییە لە (گەڕان)و (گێڕان)، لە ڕاستیدا ڕەگی ئەم دوو چاوگە هەر یەک دانەیە، واتا بنچینەیان لە (گر: گڕ)دا یەک دەگرێتەوە، ئەمە هەر واتای (خڕ: خر)یان هەیە، هەروەک (گل: خل، خر، خڕ).

کەواتە لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت کە (زمانی وشەکان بە بێ واتا و بە بێ هێما نەهاتوونەتە دەرخستن، بەڵکو لە بنەچەدا چاوی بینەرەکەی وێنەیەکی بەدی کردووە، هەر لەو ڕوانگەیەوە توانراوە واتای وشەکانی پێ ڕون بكرێته‌وه‌).


نووسین: Karwan Cudî


 ئه‌م نووسراوه‌ له‌ گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.