القائمة الرئيسية

الصفحات


وێنەى زمان، لە شێوە بێژیى ڕەوان

نووسین: کاروان جودی

بابه‌ت: زمان

ئه‌رشیف: 19-9-2016


وێنە کردییەکانى شێوە (خڕ)و (گۆ)و (دەوران) پەیوەندییەکى ئەرێنییان بەجووڵە خڕۆکییەکەى سروشتەوە هەیە، ئەم بۆچوونە لەناو بیرۆکەى سروشتى مرۆڤایەتیدا وێناکراوە، بۆچوونى دووەمم دەربارەى (دبر) دەبرى ئەرەویى کە بەواتاى پاشەڵ و (کون) (کونى کن) دێت، سەرچاوەى ئەم وشەیە کوردییە و ئەگەر کوردى نەبێت دەبێ بپرسین بۆچى کوردی نییە؟ لە پێشودا ئاماژەم بەشێوە گۆیی و خڕ و لوول و دەور و دەڤرانەکەى کرد و وشەى (دبر) وەک پرسیار مایه‌وه‌. هێشتا دەگۆترێت ئەرەوییە، بەڵام وێنەکەى ئەوە دەسەلمێنێت کە هیچ پەیوەندییەکى بەزمانى ئەرەوییەوە نییە، (دبر: دەبر): شێوەى کون و گۆییە، هاوشێوەى (دور: دەور)ى تاک و (دووران)و (دەووران)ى کۆی کوردییە، شێوەى دوور؟ شێوەى دەور؟

لێرەدا هاوشێوەى (دەور) وەک (خول)و (خولۆک)و (بازنەیی) بازندەکییە، وەک (تایە)و (مایە: ئامرازى بەکارهینراو و شێوەى پێوەدانى نانە بە جێگەى برژاندن و سووربوونەوەدا). تاکە ڕێگەیەکی تر بۆ وشەى (دبر) لە کوردیدا وەک (دەڤر)و (دەڤەر)، هەروەها (دەفر: دەفر و ئامان، دەفر خڕە و گۆییە) دەبینرێت. وشەى (دەف: ئامێرێکى پێستەکى و لێدەرى جۆشبەخش و مەستێنەرە)، (دەف: بەکارهێنانى لە جێگەى - دەفەى شان - جێگرە)، لە وشەى (دەڤەر)دا بەواتاى (ناوچە) جێگەیەکى ئاوایی و ئاولێبوو دەگرێتەخۆ)، بێگومان ئەو (ناوەند)و (ناوچەیە) جێگەى تێدا ژییانە. دیسان لە شێوەى (خر: خڕ) بەدەوران کراوە، هەروەها لە وشەى (قەڵا: قەلا، قەرا، قەرایێ: قەراێ، قەڵاێ، قەڵات) بەشێوەى بازنەیی دروسکراوە و گۆتراوە.

ئەگەر سەیرى قەرای هەولێر و قەراکانی تر بکەین بەشێوەى (خڕ)و (بازندیی) هاوپێچراون، وشەى (پێچ: لوول، خڕ، دەوران، چۆماوە، کۆماو) یەکشێوەن و بۆ واتاى جییا وەکار هێنراون.

ئەگەر سەیرى هەر یەکێک لەم وێنانە بکەین بازندەیی و خڕن، وشەى (پێچ)و (لوول)و (پێنج: بەشێوەی بازنەیی خڕە)، هەروەها وشەى (پێچ) هێماکەى بەمجۆرە (5) دەنوسرێت لە شێوەى ژمارە (پێنج)دا. دیسان وشەى (قەرات)و (قەڵات) هەمان وشەى یاسایی کوردین، لە وشەى (قەر: قەل) گۆتەک دەکرێ، لە وشەى (قەر و کەر)دا هێمایەک هەیە! گومان لەوەدا نییە کە بڵێم هەموو (قەر+ ە) قەرە (قەرە کان ى ناو زمانى ناوچەیی و ناوەندی کوردین و هیچ پەیوەندییەکى ڕێستەیی و یاساییان بەسەر بنەوانى زمانى تورانییەوە نییە). ئەم وشەیە وەک (کەر) دەگۆترێت، وشەى (ئەنقەرە = ئەنکەرە) = (ئان کەرە). وشەى (قەرە) وەک پاشەڵ لە وشەى (ئەن: ئان) + (قەرە: کەرە)دا دەبیسترێت، هەروەها وەک پێشەڵ لە وشەى (قەرەداخ: قەرەداغ: قەراغ: قەراخ: قەرەیاخ: قەرەیاغ، قەرە ئاخ: قەرە ئاغ) = (کەرەداغ: کەراغ) كه‌ واتا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی (كرد اخ) كورداغه‌ و به‌ مانای خاك و ئاخی كورد دێت.

وشەى (قەل: کەر) لە وشەى (قەلە باچکە: قەلە بەچکە)دا دەبینرێت، هەروەها (قەلە ڕەشکە: قەلە ڕەش) کە شێوەى ڕەشە، (قەلە مێچکە)و (قەلەمون)و (قەلەشیش)و (قەرەم: قەلەم: قەڵەم)و (قەلەندەر: کەرەندەر، جێگەى تێدامانەوە و کارتێداکردنە، کارخانە)، (قەرەوێڵە: کەرەوێلە، کەرە وێرە).

(قەڵادۆشان: قەرادۆشکان: کەراد + ۆ + شان) کەواتە ئەم وشەیە لە (کەرادۆ + شان) پێکهاتووە و واتاى (کەراد)و (کەرادۆ) كه‌ هەمان وتە و واتا بە(کراد: کرادو) دەبەخشرێت.

هەروەها وشەى (قەرەسوو: کەرەسوو)، (قەرەقۆین: کەرەکۆین) (قەرتاغ: کەرتاغ) (قورمساخ: کورمساخ).

 

وشەى (قەرا: کەرا) (کارد: کورد) هێماى چییا سەرکەژەکان و دەورانى (خول)ى سروشتى بووە، ئەگەر چییایەک ببێتە پاڵپشتى هەر کوردێک لە جێگە بەرزەکاندا، ئەوا لە جێگە نشێڤ و تەختەکاندا پێویستە چییایەکى نوێ هەبێ لە شێوە و هاوجۆدا، هەربۆیە (کەرا: قەلا) جێگەى سۆز و مانەوەى گرتۆتە ئەستۆ. ڕیشەى (قەر: کەر: قەل) کوردییە و زۆر واتاى تری هەیە، (قەر: کەر)+ (ات: اد) وەک (قەرات: قەراد، کەراد، کەرات) هاوشێوەى یاسایین، دووباره‌ وشەى (قەر)و (قەراد)و (کراد)؟ (کراد: کەراد، ناوچەیەکى تایبەتە لە بەغداد و مێژینەى دەگەڕێتەوە بۆ دروستکردنى لەلایەن چەندین کەسایەتى کوردەوە، هێشتا ئەوە ڕوونە کەناوى (خاتوون: خاتوونەکان) بەناوەندى بازاڕ و مۆڵگە و قەڵاکانى ئەو ناوچەیەوە بەندە، (لێرەدا مەبەستم لە قەرا تەنها ئەو کۆشک و باڵانهۆمدارانەیە کە سەردەمى مێژینەیان هەیە و خاوەنەکانیان کورد بوون).

بێگومان گەلێک هەبووە لەو ناوچەیە کە (کرد) بوون. (ئەم وشەیە بەچەندین جۆر دەخوێندرێتەوە، وەک (کرد، کورد، کارد، کیرد) هەمان وشەى (کێردە).

پێشتر ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك وشه‌ كرا،وه‌ك (خل)و (خوار)، (لوول)و (لار)، (تایە)و (مایە)، (جڤین)و (جوین)، پاشان شێوەى (ڕۆژ)و (مانگ)و (سەر)، هەروەها وشەى (گوڵە بەڕۆژە) و هەموو شێوە گۆییەکانی تر، دیسان هاتینە سەر وشەى (لاروخوار) وەک (گێڕولار) بوون، ئەمە لەشێوەى (خێل)بووندا دەبینرێت. کەواتە وشەى (خل)و (خێل)و (خۆر)و (خوار) هەمان شێوە واتایان هەیە، هەروەک وشەى (خێڵ) سەر بەم بابەتەیە.

ئەم وشانە هەموویان پەیوەندییەکى سەرەكییان بە(جووڵ: جوول) جووڵەکردن و بزێویی (بزوێنى، بزوێیی، بزۆکیى، بزۆزیی)و بزواندنەوە هەیە، وشەى (بزوێن لە دیاریکردنى دەنگەکاندا دەبیسترێت. هەمیشە ئەم پیتانە به‌هۆی ئامێرى گەرووه‌وه‌ دەبێژرێت و وەک مۆسیقایه‌كی سروشتى سەر بە پیتێکى دیاریکراون، (هێماى بزوێن وەک سکوون و بازنەیی دەوران دەکرێت.

 ئەم هیمایە دەخرێتە سەر وشەکان لە زوبانى ئەرەویدا و پێى دەڵێن سکون (واتا وەستان و ساکین بوون)، بەڵام لە زوبانى کوردیدا دەکەوێتە بەشى کۆتایی وشەکەوە، یان دەبێتە ئامێرى بەستەرى نێوان دوو وشە.

هەروەک ئاماژەى پێدرا، هەموو جوڵەیه‌ک لە سەرچاوەى (وزە)وە دەستگیر دەبێت، لێرەدا (خۆر: ڕۆژ) وەک سەرچاوەى هەرە گرنگى ڕۆشنایی و ڕوناکبەخش پەخشده‌كرێت، دیسان (خۆر) وەک سەرچاوەیەى سەرەکى بۆ ژیان و ڕوناکى، هەم سەرچاوەیەک بۆ وزەدان و بەردان، سەرچاوەى ئەم وشانه‌ش دەگەڕێتەوە بۆ شێوەى گۆ.

بۆچى (خۆر) بووە یەکەم سەرچاوە؟ نەک مانگ؟ هه‌ڵبه‌ت (خۆر سەرەکییە و بەردەوام وزە بەخشە، وەک یه‌كه‌م سەرچاوە دەبینرێت و ڕوناکییەکەى بەهێزترە لە ڕوناکى مانگ)، مرۆڤ کە سەیرى هەڵهاتنى خۆر دەکات شێوەى (خڕ)و (گۆ) بازنەیی دەبینێت، هەربۆیە خۆر وەک سەرچاوەیەکى زمان دادەنرێت.

وشەکانى (جووڵ: جوور) پەیوەندییەکى سەرەکییان بەواتاى (هێز: وزە)و (توانا)و (تین)و توانینەوە هەیە. وشەى (تین: لە ئەرەویدا وەک واتاى هەنجیر ناوهێنراوە، بەڵام شێوەى دانولەکانی وەک پرشنگە نیگاکانى خۆر گۆییە)، له‌هه‌مان كاتدا (تین)و (توانا)و (هه‌تین)و (هه‌تاو) به‌تاوه‌تاو له‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌رمییه‌وه‌ دروست ده‌بن و ده‌بنه‌ هۆی زۆربوونی وزه‌ و گه‌رمایی، دیسان ڕووناكییه‌كی زێده‌تر ده‌به‌خشێ.

 



ئه‌م نووسراوه‌ له‌ گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.