القائمة الرئيسية

الصفحات

کرانەوەی دەرک و دەرواز، شێوە هەڵهاتن و دەرباز

 

نووسين: کاروان جودى

بابه‌ت: زمان
ئه‌رشیف: 8-10-2016

لە زمانی کوردیدا وشەی (دەر: در) بۆ زۆر واتا بەکاردێت، نووسینی بە پیتى لاتینیی ئەوەمان بۆ دەردەخات کە، ( بنەچەی وشەکە لە سەرەتادا یەکجۆر دەنگبووە و دوواتر شێوازی گۆتنی بەشێوە ئاوازێکى ناوچەیی جییا، کارێکى کردووە، وەک کۆمەڵە دەربڕینێکى نوێ و سەر بەیەک دەرهاویشتەبن، ئەمە وەک مەقامە کوردییەکان، کە هەر مەقامە و سەر بە یاسایەکى تایبەتى خۆیەتی، دوواتر دەتوانرێت گەلێک ئاوازی ترى لێ بژەنرێت.
وشەکە بەمجۆرە (ئاوەڵا)بووە و کراوەتە سەر زاران، لە کوردیدا وەک (دەر: در، دەرو، دەرى) (درک: دەرک) (دەرگا: درگە) (دەروازە) هاتووە، هەندێک جاریش وەک (دەرب: درب)و (دەرراب: دەر+ اب) هاتووە، هەڵبەتە بەهۆى دێرینى وشەکە لە زۆر ناوچەی تر بەکاردێت، نزیکترینیان ئەو ناوچانەیە کە ئیستا بە (فارس: وەک نەتەوە و نەوەیەکی جیای سەر بە ئاریانيی دەردەکەوێت).
لە (هوسا)یدا وەک (دەری: Dari) ناودەبرێت و گۆدەکرێت، ئەم گۆتەیە زۆر نزیکە لە دەنگى (دەریێ: دەرئی: Derë)ى (ئەلبانی)، کوردییەکەى وەک (Derî: دەری) گۆدەکرێت.
گۆتەی (دەروازە) لە زمانی (پاشتو)دا بەکاردێت و هاوبەشە لەگەڵ زمانی (ئوردو).
بەهەمانشێوە فارسەکان (درب) بەکاردێنن و ریشەى وشەکە کوردییە و دواتر ئاماژەى پێدەکەم.
(در) لە (سندی)دا بەکاردێت.
ئەوەى زۆر ناقولایە و ناگاتەوە ئەو پیتانە تەنها لە زمانی ئەرەبیدایە کە (باب)ى پێدەوترێت، ئەمەش هۆکارێکى تایبەتی هەیە و دەبێت لێدوانی لێبدرێت، دوواتر ئەوە شیدەکرێتەوە.
هەروەها لە زمانی تورکیدا وەک (Kapı: کاپى)، هەمان وشەی (Qapı : ئازەرى)یە، بێگومان لە کوردیدا (قاپى: کاپى) بەکاردێت و زۆرجار ئەم وشەیە بەهەڵەداوان بنەچەیان بردۆتەوە سەر تورکان، بێگومان نەتەوەی (ئازەر) لە پێش (تورکان) لەم ناوچانەدا ژیاون و هاوسێ و هاوڕەگەزی کوردن، نەک تورک، ئەم وشەیە بە گەلێک جۆران هاتۆتەگۆ، بێگومان بۆ زۆر واتایتر وەکارهاتووە، کە دەکرێت رونکردنەوەی زیاتری لەسەر بدرێت.
هەڵبەت پەیوەندى نێوان (دەر)و (دەور)و (دیر)و (دەری)و (دەرو)و (دێر)و ( دەرێ: دەریێ)و (دوور)و (دۆر)و (تور)و (دوراس: دۆراس)و (دروس)و (درروس)و (دورڤس)و (دوریس)و (دەوراس)و (دەڤری: دەوری) زۆر بەهێزن، دەکرێت بابەتەکە درێژتر و کراوەتر بکات، هەرچۆنێکبێت (کر: کرا) کرانەوە و داخران (خر: خڕ) بوون، هاوبەشى دەکات لە ئاستى جووتبوون، ئەمەش وێنەى (نێر) بۆ (مێ) دەنەخشێنێت لە (ئاس: ئاست: عاس: عاست) (ئاس: ئاسم: ئاسمان)ی خۆى، هەر بۆیە وەک (تاریکى) لە کاتی (داخران)و (کرانەوە) لەکاتى روناکی و خۆشیدا وێنا دەکرێت.

ئه‌م نووسراوه‌ له‌ گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.