القائمة الرئيسية

الصفحات

 شێوەى گۆ، وێنەى زمانى کوردۆ

نووسین: کاروان جودی

بابه‌ت: زمان
ئه‌رشیف: 11-9-2016

ئەو وشانەى پێشتر ئاماژەم پێکردن کە شێوەیان (گۆییە)و (خڕە)و (کۆ)یە، بەجۆرێکى سروشتى و خۆڕسک دەست پێدەکەن و لە چاوى بینەرەکەیدا چەندین هەزار وشەی ترى لێ پێکدێت، ئەمە وەک ئەو تۆوە دانەوێڵەیە وایە لەکاتى دورینەوەیدا (مۆڵ دەکرێت)و دەمۆڵێنرێت، دوواتر بەشێوەى (قەو: قەى، قەد) بازندەکى و گۆییى و خڕ دادەپێچرێت، دوواتر بەرەو سەنگەرەکانى (خەرمان: خرمان، خڕم + ان) دەبرێت.
لێرەدا وشەى (خەرمان) شێوەی گۆییە و خڕە، قەفەکردن و دانانى دەسکەنە دروێنە کراوەکان لە جۆرى گۆییە، هەروەها دەنکە تۆوەکان بەشێوەى (دڵۆپ، درۆپ، دەرهۆپ) جێگۆڕکێى خۆیان ڕوو لە خڕییە، بێجگە لەمە شێوەى ئاڵتوونى و زیوینى (خۆر)یان وەرگرتووە.
(گوڵە بەڕۆژە)و (ڕۆژ) شێوەیان گۆییە و خڕن. کەواتە خۆر بە سەرەکی و سەرەتایەکى زمانى شێوە گۆییەکان دادەنرێت، بۆچى خۆر؟ چونکە بەرز و نەوى دەبێ، لە جێگەى بڵندا بەشێوەى گۆ (خڕ: خر) دەبینرێت، هەرچەندە (مانگ) خڕە، بەڵام ڕۆژ بەردەوام نیشانە و هیماى زیندوویەتى خۆى هەیە و بەجۆرێکى دەوامکردە دەبینرێت. کەواتە مانگ و خۆر شێوەیان خڕە، بەهەمان شێوە زەمین خڕە، (هەر چەندە لەکۆندا مشتومڕێکى زۆرى هێناوەتە کایەوە، ڕەنگە چەندین کەس لەسەر ئەم وتەیە بە-بێ دیین- ناوزەند کرابێت).
ئەگەر بێینەوە سەر خەرمان شێوەى خڕە، پەیوەندى نێوان خەرمانەى زەمین و خەرمانەى ئاسۆ لە ئەوەدا دەبینرێت کە (مانگ خاوەنى ڕوناکییە و بەهۆى ئەو هێزو وزەیەى هەیەتى و پەخشى دەکات و دەدرەوشێتەوە، بەمەش لە نێوەندى نەبوونى ڕووناکیدا واتا لەنێو تاریکى شەودا هالەکەى دەدرەوشێتەوە و دەبینرێت. کەواتە هالە و خەرمانە شێوگیان خەر و خڕ و گۆییە، مرۆڤە ڕوناکبەخشەکان خاوەنى هالەى ڕوخسار و سەر بوون، ئەوانەى خەرمانەى سەریان هەیە هێزى گەردوونى و مۆرکى توانا ڕۆشناییەکەیان زیاترە، هەربۆیە ڕوناکییان لە دەورى سەر دەجوڵێت. سەر شێوەى خڕە و هالەکەى لە شێوە گۆیدا هەروەک خۆى دەدرەخشێتەوە، بەمجۆرە وشەکانى (سەر)و (چاوەکان)و (گوێیەکان و کونەکانیان) له‌گه‌ڵ (لووت و دوو کونەکەى)و (دەم و یەک چاڵە کونەکەى)و (ناڤک، ناو، ناوک، نیوک، نێوک و کونەکەى)و (گوون و کونەکەى)و (کن، قن، قون، کون و کونەکەى) لە نێوەندى جەستەى مرۆڤدا دەبێتە حەوت کون لە بەشى سەر کەپێکهاتەى (چاو و گوێ و لووت و دەمە).
هەروەها ئەم حەوت کونە سێ بەشیان دوانەییە، تەنها (دەم: یەک کونە) بەڵام (چاو: دوو چاوو دوو کون)، (گوێ: دوو گوێ و دوو کون)، (لووت: بەشێوەیەکى ئامودیی لە نێوەندە چاوەوە هەتا نیوەڕاستى دەم درێژ ڕادەکشێت و لە یەک بەش پێکهاتووە، کە خاوەنى دوو کونە)، بەجۆرێکی تر گەرەکمە بڵێم ئەگەر ئەو سێ بەشانەى خاوەنى دوو کونن بیان کەین بەخاوەن یەک کوون ئەوا دەبنە چوار بەش و چوار کوون. هەروەها لە بەشى سەرو کەمەر یەک کون هەیە کە ناوکى پێدەوترێت، ناوک بە سەنتەرى سەرەکى گیان دادەنرێت، چونکە لە ڕێگەى پەتوویەکى درێژبووەوە ساڤا بە ویڵداشى داک دەگەیەنرێت، بەمەش (داک)و دڵى دایک لەنێو سکیدا هاوتاى وابەستەى دڵى کۆرپەکەى دەبێت.
هەروەها لە بەشى پێشەوە لە ژێر کەمەردا کونێک هەیە، ئەم کونە وابەستەى بەشى خوارەوەى (گون: کون)ە، یان بە( کیر: کار، کور ) ناو دەبرێت، (هەڵبەت بۆ هەردوو ڕەگەزەکە شێوەیەکى کووڕ و کەوانەیى هەیە)، دووا بە دوواى ئەمەش پاشەڵ لە ( قون: کن) پێکدێت، (لەم ڕێگەیەوە پاشماوە و دەردانى زێدە هەڵدەدرێتە دەرەوە).
ئەگەر وشەی پاشەڵ وەک (پاش + ەڵ)و (پاش + ار) دابنێین، ئەوا گونجاوە لە زمانى کوردیدا بەمجۆرە شیکاریی بۆ بکرێت، هەروەک وشەى گونجاو واتاى ئیستاى دروست و کۆک دەگرێتە خۆى، بەڵام وشەى (گونجاو) واتاى ترى هەیە وەک (گون + ج) + (ئاو)، ئەم واتایە لێرەدا بەشێوەیەکى خۆڕسک لە (گون: کون+ ج) پێکدێت کە وشەى (گون و کون) لە پێشەڵى مرۆڤدا هەیە وەک دەرچەیەکى درێژکراوە، ئەرکى فڕێدان و هەڵدانى ئاوى زیادەى لەش _دەگرێتە خۆی_ بۆ دەرەوەى لەش.
کەواتە (گون)و (کون) ئەگەر بۆ جێگەیەک بەکاربێت دەبێتە (گونج)و (کونج).
هەروەها پاشگرى (ئاو: او)ى خراوەتە دوواوە، لێرەدا واتاى سەرەکى (گونجاو) چییە؟ هەروەها واتاى تری هەیە، بیجگە لەوەى (قن: قون) وەک (کن: کون) ناودەبرێت.
هەندێک جاریش ئەم وشەیە بە زیادکردنى دەنگى (و) دەبێتە (وو) جووتواو، ئەمە وەک (قوون) دەخوێنرێتەوە، هەڵبەت پەیوەندییەکى واتایى و شێوەیی لەنێوان وشەى (کون)ى کوردی و (دبر)ى ئارەوی دا هەیە.

ئه‌م نووسراوه‌ له‌ گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.