القائمة الرئيسية

الصفحات

(خل) و (خوار)، (لوول)و (لار)، (تایە)و (مایە)، (جڤین)و (جوین)


نووسین: كاروان جودی

بابه‌ت: زمان

ئه‌رشیف: 4-9-2016


ئەو وشانەى پەیوەندییان بە (جو، جوو)و (جور، جووڵ) جووڵە کردنەوە هەیە بە هەمان شێوە پەیوەندییەکى ئەرێنییان بە (دوور، دەر) دەرچوون و دوور کەوتنەوە لە بازگەى خۆوە هەیە. هەروەها لە کۆ و جەمینەوە و کۆبوونەوە و شێوە (گۆ)و (خڕ)دا دەبینرێت.

وەک (مانگ خڕە)، خۆریش (خڕه‌)، هەروەها (خێلبوون و لاربوونى چاو) هەمان لادان و لەجێ دەرچوونى هەیه‌.
(جووڵ) هەروەک (دوور)و (خڕ)و (گۆ) شێوە دەکرێت، هەروەها (چەرخ)و (بەردە چەرخ) خرن، (چروخ)و (چەرخان) لە (وەرچەرخاندن)دا دەبسترێت.
چەرخ: لە وشەى (چەرخ)و (فەرلەک). فه‌له‌كیش (فەلەک، فەلەق، دوواتر خراوەتە سەر کێشتى (افعال)و بە (افلاق) کراوە .
هه‌روه‌ها وشه‌ی چه‌رخ لە ئامێرى (گەڕۆک)و (گەڕان) دا بۆ هەڵسووڕاندن و خستنەکار بەکار دەهێنرێت، وەک (یەک چەرخە)و (دوو چەرخە) هەتا (سێ چەرخە)و (چوار چەرخە) کە ئیستا وەک (تا: تاى، تایە) ناو دەبرێت.
تا: تاى، تایە، وەک دەوترێت (یەک تا)و (دوو تا)و (سێ تا، سیتا). لە وتەى (تاى تەرازوو) وشەى (تا + ى) دەبیسترێت کە (تا) شێوەى (خر: خڕ)و (گۆ)یە، هەندێک جاریش بە (قاپ) دادەنرێت، شێوەى (قاپ) خڕ و گۆیییە.
لە نێوان وشەى (جواب)و (جوپ)و (چوپ: ناوەندێکى گۆییە و هەواى تێدەکرێت)، شێوەیەکى هاوبەشیان هەیە. هەروەها پەیوەندییه‌ك هه‌یه‌ له ‌نێوان (چوپ)و (جوب: جواب)و (گوپ) لە شێوەی گۆییدا، لە وشەى (جواب) دانەوە و (گۆ) کردن و (وەڵام دانەوە)ى تێدایە، کەواتە وشەى (جواب: وەلام) وەردانەوەى بەرامبەر بە گۆتەى کەسێ یان گۆتەى چەند کەسێ کردارەکەى بە(گۆ) کردن و (دەم)دانەوە دادەڕێژرێت. هه‌روه‌ها ئەم وشەیە لەگەڵ کۆ وشەى (جوڵان)و (جۆلانە)و (جیل)و (جوال: جەواڵ) هەماهەنگییان هه‌یه‌. کەواتە واتاى سەرەکى لە نێوان (جووڵ)و (جواب)و (جووڵین)و (جوویین)و (جۆین) هەیە. وشەى (جوین: جاوین، جەوین) لەکردارى (دەمە لاسکا: دەمە لاسکێ) کردنەوە و (بنیشتن جووین)دا دەبینرێت، هەندێک بە (جورین: بنێشت جورین) ناوى دەبات، وەک دەوترێت (بنیشتەکەى دەوت باش بجورێنە)، لێرەدا کردارى (جوورین، جووین، جو، جۆ، جور) جووڵە کردنێکى تێدایە لە (دەو: دەم) دا، بەتایەبەت لەکردارى (جوین) دا. هەروەها ( شێوەى گۆ ) لەم وشانەدا بەڕوونى دەبینرێت، ئەگەر وشەى (تایە، تاى + ە) بە تاى قورس بگۆزین ئەوا ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت کە پیتى (ت) بەتەنها بەس نییە بۆ هیماکردنى دەنگەکان، بە تایەبەت لەگەڵ وشەسازیى و ڕیزمانى کوردیدا، کەواتە لەکۆندا دەنگى (ت) بە(سووک)و سادە و (ناوەندە دەنگ)و (قوورسە دەنگ) هیماى جیاوازى بۆ دانراوە، هەروەها (وەزنە دەنگ)ى زیاتریان بۆ پیتە دەنگییەکان داڕشتووه‌.
هه‌روه‌ها پەیوەندییەک لەنێوان (جاب)و (جواب)و (انتجاب)و (جوب: جوببە)و (جیران)دا هەیە،ئه‌مه‌ لە درێژەى کات و (خل) بوونەوەى ڕۆژ (خۆر) بەرەو خوار (لەسەر بۆ ژێر)ه‌، لە مابەینى ئەم گرتە و بەردەیەدا کارەکە (جووڵانە)و (بزاوتنە)، بەبێ پەروا له‌ (کار)و (جوڵە) ناکەوێت، واتا کردارەکە هەر بەردەوامە.
ئه‌م كرداره‌ (سەرەوبن) بوون و (قلب: قەڵپ، قڵپ، قوڵپ، قوڵپاو، قوپاو)(قوپ، قلپ، قڵپ، قوڵپ + ئاو) بوونه‌. هەروەک لە سەرەوە (سەر) بۆ (ژێر) به‌ره‌و ژێره‌، واتا (سووڕ)و (خوول)و (گل بوونەوە) ئەنجام ئەدات. ئەم وەرچەرخاندنە (وەر + چەرخ + اند + ە) لە بنەمایەکى (جووڵە)و بزواندندا لە(سەرى سەر) بۆ (سەرى خوار) دەگوازرێتەوە، (مەکان گۆڕینە)، بەمەش کردار (کار، جور و جار کردن) بەئەنجام ئەدرێت.
وشەى (جڤین)و (جووین) لە کۆبوونەوە و شێوە (گۆ)ییەکى بازندەکى و (حرک) حەرەکەیەکى بەردەوامە، (حرک: حەرەک، حەرەکە) بزواندن و ئەرکدارییە، هەمان واتا وشەى (ئرک، ئەرک، حرک، حەرک) بە ئەرکبوونە لە پاى نەوەستان و بزۆکى و جوڵەییەکى بەردەوامدا.
وشەى (تایە) بە (ت: تاى قورس) شێوە گۆیى و خڕە، هەمیشە بۆ جووڵە و بزواندن لە کاردایە، شێوەى وەک (مانک: مانگ)و (خۆر)و (زەبی: زەمى، زەوى) خڕە. هەمیشە ئەوانیش دەسووڕێنەوە، (سووڕ) دەخۆن (سووڕ دەدەن) خۆیان با ئەدەن، با ئەدرێن بەهۆى وزەى خۆیانەوە با ئەخۆن)و (گێڕ ئەبن)، خۆیان (دەگێڕن: وەک باگردێن پێچ ئەدەن و لوول دەبن)، ئەم وشانە بەگشتى واتا و شێوەى (گۆ: خر، خل) خڕیان تێدایە، هەروەک چۆن شێوەى (گۆ) لە (چاو، گوێ، کونە لووت و کونەگوێ)و (دەم)و (ناوک)دا هەیە. هەروەها (سەر) شێوەى گۆییە، هەندێک جاریش دەوترێت (سەرسووڕمان) لێرەدا وشەى (سووڕ) واتاى چییە؟ (دوور) واتاى چییە؟ (خل) واتاى چییە؟ ئەمانە هەندێکیان لە ڕاڤەدا دەستدەکەوێت و بە پەرۆشبوون بۆ زمان یەکانلا دەبێتەوە، هەمیشە واتاى زێدەتر و ڕوناکتر دەردەخات.

ئه‌م نووسراوه‌ له‌ گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.