ڕوانین یان نواڕین؟
نووسین: كاروان جودی
بابهت: زمانهوانی
ئهرشیف: 29-4-2016
بێگومان (نور) واتای (ڕون)ی هەیە!
ئەم دوو وشەیە هەر دووكیان بۆ یەك مەبەست لە زمانی كوردیدا بەكار
دەهێنرێت، وەك لە هۆنراوەی گۆراندا ڕوونە و دهڵێت:
(بڕوانە شاییە چۆپییە لەو ماڵە)، مەبەستمان لە "بڕوانە"یه
لە چاوگی (ڕوان: ڕوانین) وەرگیراوە.
هەروەها (ئەو دەمەی ڕۆژ ئەگاتە ئێوارە ڕووبكەرە شاخی گۆیژە
بنواڕە)، لێرەدا مەبەستمان لە وشەی "بنواڕە"یە كە وەرگیراوی چاوگی
(نواڕ: نواڕین) دەگرێتە خۆی و واتای (نوار: نواڕ) هەر یەك سەرچاوەیە، بەڵام ئەم
وشەیە لە زمانی ئەرەبیدا بە (ر) سووك دەووترێت.
ئەگەر بیخەینە سەر وەزنی (فعال) ئەوا بەرامبەر (نوار) دەبێت و
كردەكەی (فعل) بە (نور) دەستنیشان دەكرێت، كەواتە پەیوەندی نێوان (نور)و (ڕون) لە
ڕۆشنایی و بینین دا یەكانگیر دەبێت، هەربۆیە كاتێك دەووترێت (بنوارە: بنواڕە)
مەبەست لە چاوپێكەوتن و سەرنجدانە، هیچ بینینێكیش بە بێ كرداری ڕوناكی ڕوونادات.
خۆ ئەگەر لە جێی (بنواڕە) سەرنج بدەین ئهوا زیاتر
"بڕوانە"ی كرداری (ڕوانین) بەكار دەهێنرێت.
ئەم وشەیە بە هەمان جۆر (ڕون: ڕوون) لە ڕوناكی و ڕۆشنای دا
دەبینرێت، پەیوەندی نێوان (ڕون) و (نور) هەمان پەیوەندییە و بە هەمان جۆر یەك كار
و ئەرك لەخۆ دەگرێت، بۆ یەك مەبەستیش بەكار دەهێنرێت.
ئهم نووسراوه له گروپی "زمانی
زستانداردی كوردی" بڵاوكراوهتهوه.