بابهت: چیرۆك
نووسین: كاروان جودی
وەک هەردەربڕینێکى شاگەشکەبوون بەنەریتى باوى ئازادى لەناو گەلەرى هەناسەکانیەوە دەرکەوت، هەروەک لەناوئەم دەربڕینەدا وەک بنەمایەکى هەڵسووڕێنەرى دامو دامەزرێنەرى خۆى دەکەوتە تامەزرۆ بوون ، لەناو ووشەکانى گیانى مندا بەیەک دەنگ بەئازارەوە لەناو ئەو هەناسانەیدا هەروەک دابوو نەریتى باوى ناو کۆمەڵگەکەى دام ودەزگاى خۆى دەخستە ناوکار، هەر ئەوەندەى بەئارەزوى تاساوى خۆیەوە دەنگى بزاووتى لەناو هەندێک لەڕەوشتى ئازادى ئەو کۆمەڵگەیەوە وەک هەندێک لە پاشماوەى ئەم هەووڵانەوە، لەناو تەوژمێکى ئازادییەوە ئەوەندەى بۆ هەتا هەتایى بوو ،لەناو بازاڕەکانى خۆیاندا ئەبردەسەر.
تێڕامانێک لەمێژوو ئەوەندەى هەناسەى خۆى توند هاوێژ دەکرد هەر ئەوەندەى دەما کەبەدەستى بەتاڵیەوە دەگەڕێتەوە، زۆرى نەدەما هەرلەم ئاهەنگەدا بەدڵێکى ساردەوە بکەوێتە هەڵدانەوەى بازنەکانى تەنیایى، هەرئەوەندە بەزوویى لەناوگەرمایى دوو دڵۆپ ئاوى نێو کانیاوى ئەم تەم وتومانەوە بەگلەییەکى تەزو وەشێن هەڵدەکەوتە ئاهەنگ ، زۆرى نەدەما لەناو تەم و تومانەکەیەوە هەڵبێت، هەروەک لەناوگەرماوى دڵى بچوکەکانى زەمەندا دەکەوتە هەناسە هەڵدانەوە ، ئەمەش لەنیگایى ئەو سوچانەوە بوو کەدەنکە کوختیەکانى دڵى زۆر بەتەم وتومانەوە دەکەوتە ئازارشکێن ،لەبازێکى تردا کەپێى دەڵێن دەنگى هاوارەکانى خۆکوژى هەروەک لەناو بازنەیەکى ئەو تەنیاییەیدا بەناو دەمو چاوێکى ترسناکیەوە هەڵدەکورما، ترووسکەیەک، ئەوینێک بۆئەو هەژمەتە ،هەرکەداوى خۆى دەخستە نێوکار لەڕاو بۆچونێکى گەرماوى خۆیەوە دەکەوتە نێو پیشەى دەسرازەى ئاهەنگى ژن هێنانەوە ، ئەمە سەیرە کەدەوترێت لەپەرى باڵاى هەورەکانەوە لەناو ئەو دەنگانەوە بەدەست ودامەزراندنى ئەو ئاهەنگەوە خۆى دەکاتە نێوان ئەمبازنەى تەنیاییەوە ،گرەو لەباڵاى جوانى خۆیەوە بەدەست و پاڕەنگینى ئەو دەستکەوتانەیەوە بەنێو پەشیمانى خۆى دەکردە ئاهەنگى بوک و زاواو تەنیاو تەنیا، لەنێو مانشێتى ئەو سەوزاییانەوە دەردەکەوت کەبەدەنگى ئازارێکى توندەوە لەناو تەم وتومانى هەزاران دەنگى ناو ڕۆژەوە بەناو پەرێشانیەوە دەکەوتنە سەردەهۆڵى سەرچاوەى ئەو ئاهەنگێڕە .
تارماییەک دەرکەوت لەناو بوخچەى تامەزرۆ بوون بەدەنگى ناو ئەو باخچەیە، لەتەزوى ئاهەنگى گوڵنیشانەى ئەو ئازادییە، لەناو بۆنەیەکدا خۆى قوتار دابوو، هەرئەوندەى تر بەنازو گرەوى ئەم شاڕێگەیەوە دەکەوتە ئاهەنگى سەمایەکى تر ، پیاسەیەک لەوبانە، ئەمە دوواین هەلە کەمامۆستا لەناو پۆلەکەیدا بەمۆسیقاوە دەست بەئاهەنگ گێڕان دەکات، هەروەک تەزویەکى ناو ئەو دارستانە بەمووى سەر لەناو تەوژمى سەریدایە، هەروەک گۆرانییەک لەناو کاتەکانیدایە ،هەربۆیە زۆرى نامێنێت لەپشت پەردەوە بەگۆرانیەکى شەڕەنگێز پڕلەتۆڵە، هەروەڵامى دوولایەنەى خۆرى ژین ئەداتەوە ، ئەم لەتەزوى پشتى میللەتێدا لایەن ئەگرێت کەپڕە لەمێژووى ڕەشە کوژى هەروەک چۆن دڵى گەورەى بۆردومانى پڕکیمیایى هەڵەبجە گەورەترین ڕۆمان گێڕى سەدەى هەڕەشەکانیەتى ، ئەوەتا مامۆستا لەپڕ لەپەردەى نائومێى نەبوونى دڵە ڕاوکێو سەر هەڵدانى فیشەکى ووێڵ ئەم بەزمەى بۆ دەگێڕێت هەروەک لەناو ئەو تارماییەیدا بەگوڵ وەڵامى خۆى ئەداتەوە پاشان بۆئازادى ئەبێتە پروشە نماى دەنگى واڵابونى پڕلەبۆنى ڕاستى بۆ ژیان، نەک بۆنى دەرمانى پڕ لەبارووت و فیشەکى سەرسینەى شەهیدان ، ئەمە تارماییەکە کەدەبێت هەندێ جار بەهەڕەشەوە دەرکەوێت یان ناوببرێت بەخەڵووز.
لەتارماییەکەوە دەنگى ئاهەنگ ئەهات هەروەک لەسەر ڕادوونانى پڕ لەسەلیقەیى مار کەدەیەوێت لەهەوڵى گەزیندا بێـت بەڵام ئەم بزاوتنە لەڕاڤەکردنى ناو ئەو ئاهەنگانەدا زۆرخۆى شل دەگێڕا لەناو بۆتەى هەست و ئازارێکى تردا، من نامەوێـت هەربەدەنگى هاژەى زوڵمەتى نێو ماران گەستوو هەڵبێنەوە، لەنێو دەنگى هاژەى ئەو ڕوبارەدا خۆى دەخستە تۆرەباى ئاهى ئازادى، بەڵام هەر زوو لەنگەرى بەست، هەربۆیە لەناو ئەو خاسیەتانەدا هەروەک باو بەناودەنگى دەهۆڵى سەرتاتە شۆرى گۆرانییەوە خۆى دەبزواند، هەر لەناو کەمەندى ئەو ماسییەدا هەروەک چۆن ڕوبارێک بەکزییەوە خۆى ڕادوو ئەنێـت، لەوێدا لەژێر نەوچەوانى ژێر هەورى پایزدا کەداربییەکان تەزیوون، کەگۆرانیەکان لەئاهەنگدا بەدەسماڵێوە خۆیان دەکەن بەژووردا، پشتى هەور هەرماسییە بەڵام لەئاودا ناژین چونکە فڕین لەدەریاو ڕوبارو کانیاو خۆى دەکا بەژوردا، هەروەک چۆن باڵائەگرێ لەئاودا بەرەو ووشکانى زۆرجار مل ئەنێ ، ئەمە لەکانگاى دڵەوە نییە هەروەک چۆن زۆرى نەدەما ئاهەنگ گێڕەکان بکەونە باڵە فرکان و خۆیان هەربۆخۆشى خۆیان بکەونە سەما ، لەولاوە ئاگربەربوو هەروەک چۆن سێڵاوو دەکەوێتە پژمەو دواتر بەلاوکى خوێنەوە لەناو ژورەکە دائەگیرسا، یان ئەوەندەى ئەو هەورانە بەگرمەگرم و هەراو هووریا باڵەخانەى نێوو ژورەکەى پڕکردبوو، هەروەک (نازەنین ناوێک) لەسەر گالیسکەى ستەم خۆى ڕائەخرۆشاند، ئەوەندە هەستى ناسکى پێوەبوو دواتر بەتەوژمەوە لەناودەنگى ئاگرى سەر هەورەکانەوە بەکسپەیەک لەزارى درا، کچە قەرەج هیچ باکى نیە ئەگەر بکرێت بەیەکێک لەنێو باڵەخانەکانى سەرو هەورەوە، هەربەوجۆرەش دەتوانرێـت بەجوانترین شێوە بۆکەناڵى یەکێک لە دەنگى گوزەر کردووى ئەو پۆلە ئاسکانە بەرگى ئاوریشمینى بکرێت بەقیافەدا ، هەروەک چۆن جوانى لەناوهەراج خانەى ئەم گۆڵمەزانەوە وەکو بایەک سەر دەرئەکات، هەروەک پروشەى ناو ئاورنگەکان دەیکاتە سەمایەکى ئەو بزاوتانەوە، لەوێوە هەر بەپروشەو سیماکانیەوە لەناو هەردى باڵاى کەمەندى جوانیەکانەوە خۆى دەلەرزێنێ، ئەوەتا ئاو لەناو بنگاڵووى پێیەکانیەوە هەوور دەخاتە ژێر زەمین، ئەو بەخوور دەگات، لەوێوە لەناونیشانى هەورە بەباران دەنگى زیکەى ڕاوئەدات.
تەماشاکە ! لەگوڵى باو تێر لەئاوى جوانیدا زۆر بڕوانە، کەواتە با لەناو میهرى ئاو و ئاگرەوە سەیرى هەر ناونیشانێکى نێوئەم زەمینە بکەین هەروەک لەناو تەماشاکارانى سەر زەوى دەنگى هاژەى ئەو پێڵاوە لاسیکانەش دێت، کەپاش ستەمى زۆرى ڕەگى داخورپان لەپێ کەوتوو ئاگر بەربووە هەستەکانى، هەروەک لەناو ڕۆژنامەیەکدا ئەم هەواڵە زۆربەجوانى دەنگى دایەوە ، لەناو تروسکەیەکدا بەزۆرە ملێ پارچەیەک لەگۆرانیەکانى نێوکەژى بیرکەوتەوە هەروەک لەنێو دەستوورى ئەم باسەیدا هەروەک بزاوتێکى ڕەگ داکوتیو، هاوار لەبن پاى کیژێکى دەست بەناسکى چاوبەتەوژمى گوڵاڵە لەنێوهەورو سنورەکانیەوە دەیکردە پەرتەوازبوون ، لەگەرماویەکەیدا لەناوبایەکى پڕلەتاریکیەوە وەک هەرهەورێکى بەساڵاچوو لەدەڤەرى ڕازەوە، وەک هەرگوڵاڵەیەکى تر بەناودەم وچاویەوە نازکى هەڵدەواسى ،پەژمودەى خەزان زۆرى نەماوە کەدەروازەى لێکرایەوە ،لەوباوەڕەدابوون کەداگیرکارى بەناوتەیمایى عاشقدا خۆى هەڵدەسوڕێنێـت ، تەزویەک لەناوگەڵاکانى باخچەکەیەوە هەروەک بەناوەندێکى ئەوئازادییەوە دەهۆڵى سەرى ڕاوئەنا، قاچم هەڵکرد کەمێک ئاورنگم بینى بەرەودەستم بەناودەست خۆى هەڵواسى، ئەمە ئەو سەرنجانەیە کەبەئاڵ و واڵاکانیەوە خۆى دادەخزێنێت هەروەک بایەکیش بەتەزوى دڵیەوە خۆى دەکاتە ئەم بیرەوەرییەوە ، تۆزێکیتر لەناوئەم دەست هەڵخستنەیدا هەروەک بارانێک بەتەوژمەکەى دەستیەوە بەگۆرانیەکى خەیاڵاوى بەناو ڕێژنەبارانى ئەو سیمایانەیدا کەتۆزێک بەپەردووى ئەو تێکەڵیەوە لەناو گوزەرانى خەیاڵیدا بەدەستى بەتاڵیەوە خۆى دادەخزاندە ئاڵ و واڵاکانى ژیانەوە، هەربۆیە لەناو گەمارۆدانى ئەم ژێرسوچى چەناگەى هۆنراوەیەدا، بەناو دەستێکى خۆى لەتاوێرى عیشقى هەتایدا ئەهێنایەوە، هەر ئەمەیە کە بەبازوى خۆى دەڵێت لەپەردووى چاوەکانتەوە هەورى گەمارۆدراوى ژیانم لێتاڵمەکە، ئەمەیە هەرکە بەوزەیەکى ترەوە خۆى دادەخاتە ئاستى نێو پڕوبیانووى ئەو، تۆزێکى تربەناو داڕمانى ئەو هەورانەیەوە خۆى کۆدەکردەوە هەروەک تامەزرۆیەکى تر بەئاورنگ لەناوەندى وزەى خۆرەوە بەتەماى دانووسقاندنە ،هەورەکان ماڵى بزێوى تەنیاى لەئاو خۆراکى دڵى پڕ لەمەینەتگێڕ ئەوەندەش نەمانى خۆرو نەمانى پڵنگى ڕەشەبا هەورداکا، بەڵام لەناو زەمەنى دوور لەئازیزانى پایزیدا تروسکەى خۆى دەبینێتەوە ، پڕبونەوەى ئەم هەورانەش هەرلەماسواى دەنکە گوڵى سەروو خۆى قوتاردادەنێت، هەروەک لەناو بازوەکانى سەرییەوە بەکەمەندى ئەو ئاوڕدانەوەیەدا بەناو تولە ڕێگاى ئازارشکێندا خۆى هەڵدادەواسى ، ئەمانە منەتى هەورنین بەڵام گۆرانیەکانى ناوبارانن لەناو تۆڕنەى ژیانێکى چڕ لەسەختییەوە ئەمەش لەناو بوتڵێک لەمەزادى چارۆکەى خۆیەتى، هەورەکانیش هەروەک باڵا پیاوێکن هەربۆیە لەناوەندێکى ئەم دابەشکردنەشدا زەوى خۆى لوش دەکات، من نازانم لەگەروى کام پیاوەوە لەناودەنگى کام لەهەورەوە هەرئەوەندەشى نامێنێت دەگرى و دەڵێت دەماڵئاوا ، هەرئەوەندەى تریش بەسۆزێکى ترەوە لەناوەندێکى خۆیەوە بەناو دەرونێکى سەختیا هەورەکانى بەبونى خۆى وەسفدار ئەکرد، هەر بۆیە لەناو چاپەمەنیەکانى ناوئەم زەمەنەدا بەپێڵوى چاویدا خۆى هەڵئەنواند، ئەمانە تارماین نەک هەواڵى سەختى سەرزەمین ،لەناو ئەم گوڵ بارانەدا بەتەزوە نالەبارەکەیەوە بەهەناسەى خۆیەوە وەک لەناموسى ئەستێرەى پیرۆز ڕەگدائەکوتێـت ،بەشەوێکى زەمین ناکدا بەشێوەى هەورەکان لەناو ئاهەنگى تروسکەیەکدا بەدەستى ئاڵتونیەوە دەکەوتە ئاوڕدانەوە ،هەروەک هەورەکان باسى ژیانى داڕوخانى نێو ئەم تارو تومانەیان ئەکرد هەربۆیە بەزەوییەوە خۆى هەڵواسیبوو ، تەواو دەنکە سێوى هیواى مردوو نابێتە ئاشپەزى نێو ئەو ماڵانەى کەپێیان دەوترێت ڕوخان لەناو برسیەتیدا ، چاوێکیتر بەپرژەوە بەئارەزووى ئەو هەورانەوە دایئەنێت ،چاوێک لەناو بازەکانى عیشقى هەتایدا دائەڕومێت ، بەباخچەکەوە سنگى خۆت مەکە لەمن، تۆ بەشۆربای بەیانیەوە هەڵئەسوڕێیت ، ئەمانەو چەندین دەنگ کە بەناو مانشێتى دەستە بەگەڵاو ڕەنگینەکانى ئەو دائەپروکا، تۆزێکى تر لەسەر دەلاقەى نێو پۆڵاینى ئاگرە بەسورەوە بەپێشوازى دەروازە واڵاکانى نێو ئەم کۆترە نەخشینەیەوە هەڵستا ،بەتارماییەک هەڵستا کەلەنێو دەروازەى داتەزیویەوە بەرەو ئەو ئەڕۆیشت، بەتەنها مەچۆرە ژورەوە، گوێ لەناو هەوا سەماکارانى ئەو زەمینەدا هەڵبگرە، بە پەریًشانییەوە لەتارماییەکانت بڕوانە، ئەمەش سۆزى نێو کەمەندى ئاڵۆزى نیە لەدەروازەوە خۆت پێت هەڵبگرە ،چرایەک هەڵگیرسا ،پێوانەکان لەسەربەردە بەپوازەکان هەر زوو ڕەگى سۆزیان دائەکوتى لەوبەرو بومەدا کەدەنگى بایەک هەڵى دەکرد زۆر بەتەماوییەوە لەناو بایەکى تردا بەڕیژنەبا دەنگیان هەڵئەبیسترا ، بەرەو ڕوم وەرە ئەگەر ئەتەوێت تۆزێک با لەناو ئەم زەمینەدا هاوارى خۆمان بسوتێنین ،چۆن؟ ئەگەر ماکى پاکیەتیت نەبێت لەسنوور بۆ ئەم دیوى گەڵاى عاشقانەى هەموو سۆزەکانى ناو ئەم دەروازەیە، هەربۆیە ڕاستە شەقامى تەورییە بەباڵە خانەى تۆوەیە ئەی ئازیزى ڕێگاکانى نێو دژوارى لەسەر چۆپیەکان ، هەربۆیە لەنێوەندێکى تردا بەبازوى ئەم سەحرەوەندیەوە تەزویەکى هێمن بەئارام دادەکسپێت ، لەچاوێکدا وەرەبیبینە کەڕاستە ڕێگاکانى نەدیتوە ،ئەو هەرچەندە بەنازە بەڵام بەئاوازە چونکە لەنێو گەرویەکى فێڵەوە سەیرى کسپەکانى نێو ئەم دونیایەى کردووە هەروەک بەژەنینى دانسێک لەناو خەیاڵى خۆیدا دەیەوێت پروشەى نێو ئەو خەیاڵەى هەڵبداتەوە ، هەروەک لەناو گورزە بایەکى سەرو سیماى ناو ئەم باخچەیەوە لەتاریکیەکى ترەوە بەوروژمەیەکى ترەوە بەناو دەروازەى سەرو ئەم گوڵانەدا دادەکسپێت، هەروەک ڕازى خۆى بەناوى ئازارەوە هەڵناداتەوە، هەروەک چۆڕى گوڵاڵەى ژیانى خۆى لەو تاریکیەدا بەبازنەیەکى ترەوە هەڵئەواسى ئەمەش لەژەنینى گەڵاکانیەوە بە بەروبومى ئازار لەئازادى هەر کەناوى ئەبرێت ، کوانێ نسکۆ؟ ئەم هۆزانەش کەخانمێکى ترە لەدەوارى ناو خێوەتگەکەیدا دێتەدەروازە کەبەپشتاو پشت پێى ئەڵێن ماڵى نەخۆرى بۆ چەکمە بۆرى، چونکە هەرچەندە سێو بەتاڵیەوە هەڵى کوتایە سەر دوو لێوەى ئازیز ئەوا هەرگیز لەمەترسیدایە هەروەک دەبێتە ناسکە کوژە
.................... پاشماوەکەى .....................................