نووسین: کاروان جودى
له سه‌ره‌تاى ده‌رکه‌وتنى (که‌مال ئه‌تاتورک) که به‌باوکى تورک ناوى ده‌رکردو هه‌وڵیدا بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تی کۆماری تورکیا. ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێکى عیلمانى بێت، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکه بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له‌دامه‌زراوه دینییه‌کان، هه‌روه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى پێشتر حوکمدارى و ئیمپڕاتۆرى خۆى هه‌بووه له‌ناوچه‌کانى خۆیى و ده‌سه‌ڵاتى ده‌وروبه‌ریدا، له‌م کاته‌دا تورک توانى زمان و یاساى خۆى به‌نه‌رمى بسه‌پێنێت. له‌هه‌وڵه‌کانى (ئه‌تاتورک) بۆ دژایه‌تى ڕێکخراو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته دینیه‌که، هه‌روه‌ک چۆن هه‌وڵیدا بۆ ئه‌و کاره‌ش که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستى کردبه‌کار له‌ڕێگرتن له‌مینبه‌رى بانگى نێو مزگه‌وته‌کان و دوورخستنه‌وه‌ى لاوان. به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا ڕێگرى کرد له‌به‌رده‌م جل و پۆشاکى ئاینیدا (حیجاب)، ڕێگرى کرد له‌سیماى موسڵمانان به‌هێشتنه‌وه‌ى ڕیش که‌دواتر عه‌مامه‌ى کرد به‌ته‌ربوش. به‌مجۆره‌ش (ئه‌تاتورک) له‌دڵ و ده‌رون و زه‌ینیه‌تى خه‌ڵکى تورک دیار و گونجاو بووه، هه‌روه‌ک داواى ده‌وڵه‌تى تورکى عه‌لمانى ده‌کرد هه‌تا له‌ڕۆژێکدا له‌هۆڵى په‌رله‌مان ئاماده‌نابێت. به‌ڵام له‌جێگاکه‌ى خۆى نوسراوێک دائه‌نێت و ناوى خۆى له‌سه‌ر ئه‌نوسێت که‌داواى کردنه‌وه و دانیشتنى نێو په‌رله‌مان به‌گشتى ئه‌کات، داوائه‌کات یه‌کێک له‌ئه‌ندامه‌کان به‌شداربن له‌جێگه‌که‌ى ئه‌ودا که‌به‌ڵگه‌ى عیلمانیه‌ت و هه‌وڵدانى بێت بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى که‌داواى ئه‌کات، که‌ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تاو ساتێکه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و بۆیان گونجاوه.
له‌باره‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و سیاسییه‌وه هه‌لێکى مێژووییه‌و ده‌بێته گه‌وره‌ترین هه‌ل بۆیان له‌هه‌مانکاتیشدا له‌ڕۆژێکى ئێستاى ده‌وڵه‌تى تورکیاى عه‌لمانیدا هه‌ندێک ڕێکخراو دامه‌زراوه‌ى سیاسى ئه‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌وام بوونى کاره‌کانیاندا. ئه‌وه‌ش پارتی دادوگه‌شه‌پێدانى ئیسلامییه که‌پاڵێوراوه بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌ویش (عه‌بدوڵڵا گول) له‌لایه‌که‌وه هه‌رچۆنێک بێت ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ى که‌به‌درێژایى مێژوو دروستبووه له‌نێوانیاندا حیزبى ئیسلامیش ده‌رکه‌وتوون و توانیویانه له‌ئێستادا دان به‌خۆیان و که‌موکوڕیه‌کاندا بگرن هه‌تا جێگه‌ى خۆیان کردۆته‌وه. بۆئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتى عیلمانى که‌پێشینه‌ى دوورى (ئه‌تاتورک)ه و سوپاش باڵێکى ڕه‌شى کوشتار و زۆره‌ملێکانى نێو ئه‌و سیسته‌مه بووه، هه‌تائێستاش له‌به‌رده‌م زۆر له‌نێو گۆڕانکارییه‌کانیاندا ده‌ست ئه‌خه‌نه چه‌واشه‌کارییه‌وه. لێره‌دا حیزبى دادوگه‌شه‌پێدان که‌زۆرینه‌ى خه‌ڵکى له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى دوایدا به‌ده‌ست هێنا، بوونى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سوپاسالاریه‌ى که‌نزیکه له‌مه‌رگى ده‌سه‌ڵاتدایه هه‌روه‌ک ڕوونه ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ش به‌رده‌وامه ئه‌وه‌تا له‌ڕۆژێکى وه‌ک ئه‌مڕۆى تورکیادا زۆر به‌ڕوونى ئه‌بینین به‌ملیونان که‌س دائه‌ڕژێنه نێو کۆڵانه‌کان و له‌سه‌رجاده‌کان له‌ژێر ناونیشانى (نابۆ شه‌ریعه‌ت و نابۆ ئینقیلاب) خۆپیشاندان ئه‌که‌ن. هه‌روه‌ک ئاشکرایه له‌دواى ئازادکردنى ئێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه په‌یوه‌ندى پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ئیسلامى به‌جۆرێک پێشکه‌وت له‌ناوچه‌که‌دا به‌هۆى که‌مێک سیاسه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا به‌گشتى و له‌ناوه‌وه‌دا به‌هه‌ڵوێستى جیاوازتر، ناسنامه‌ى به‌بنه‌مایه‌کى ڕۆشنگه‌رى ناسراوه ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌کانى نێو سیاسه‌ت کردن له‌گه‌ڵ ئێراق و مه‌سه‌له‌ى کێشه‌ى فه‌له‌ستین به‌هه‌مان جۆر. هه‌ڵوێستى چاونه‌ترسى له‌به‌رده‌م سیاسه‌تى له‌گه‌ڵ سوریا‌و ئێران‌دا، له‌هه‌مانکاتدا له‌گه‌ڵ ده‌ورودراوسێى تورک و له‌ناو کێشه ناوخۆیى و نێوه‌نده عه‌ره‌بیه‌کانیشدا، هه‌روه‌ک چوونه‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامییه‌وه بۆخۆى کارێک و جێگه‌ى ڕوانینی ناوخۆیى و هه‌وڵى به‌ره‌وخۆپێشخستنى ده‌ولیدابوو.
لێره‌دا ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى عه‌سکه‌رتارى ئه‌بینین که‌له‌سه‌ربنه‌ماى عیلمانیه‌تى ڕه‌گه‌زپه‌رستى دامه‌زراوه به‌بێ گوێدانه مافى تاکه‌که‌س و به‌بێ گوێدانه هه‌وڵى ئاشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کى وه‌ک کورد، ئه‌وا ده‌بینین له‌م کێشمه کێشه‌یه‌دا وانزیکه که‌قه‌یرانى نێو تورکیا زیاتر له‌نێو ده‌سه‌ڵاتدا بێت له‌ناوخۆیدا له‌نێوان عه‌لمانیه‌ت و ئیسلامی‌دا، به‌ڵام شتێک ماوه و ئه‌بى بووترێ، هێشتا هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا به‌هاوکارى له‌گه‌ڵ پاسدارانى سه‌رسنوره‌کانى ناوچه‌ى ئێران‌دا هه‌ربه‌رده‌وامه، زۆرجار سنوور به‌زێنراویان کردووه به‌جۆرێک نه‌ک بۆ گه‌ریلا به‌ڵکو بۆناو باشورى کوردستان‌و به‌وجۆره بووه که‌چه‌ندین که‌سى بێتاوانى گوندى نێو باشورى کوردستان بوونه‌ته قوربانى، ئایا تورکیاى ئێستا‌و ئه‌وساش چه‌نده له‌هه‌وڵى پاراستنى کوردى باشوردا بووه؟ ئایا هه‌ر هه‌ڵکوتانێک بۆناو باشوور به‌ڵگه نییه له‌سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێکى ناحه‌ز به‌گه‌لى کورد، ڕۆژانه ئه‌م هێرشانه ده‌کرێنه سه‌رسنوره‌کانى باشور و له‌ناوخۆى تورکیادا جۆره هه‌ڵسوکه‌وتێکى نادروست شڕۆڤه ئه‌کرێت له‌پێناوى کورسى ده‌سه‌ڵاتدا. به‌ڵام کورد هێشتا نه‌رمه‌و ڕۆژێک به‌ده‌رچاوه‌ڕوانى هێرش و په‌لاماردانى نادروستى نه‌کردووه که‌ئه‌مه‌ش نیه‌ت سافى نه‌ته‌وه‌یى کورد ده‌رئه‌خات که‌به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى خۆپارێزیدا بووه له‌به‌رده‌م هه‌ر هێرشێکى ناوخۆی و ده‌ره‌کیدا، هه‌روه‌ک نمونه‌ى ئه‌م خۆپارێزیه‌ش به‌جۆرێک بووه نه‌ک کورد به‌ڵکو به‌ئاشکرا هه‌موو گه‌لان ئه‌یبینن.
- ئه‌م بابه‌ته بڵاوکراوه‌ته‌وه له 2007-06-07