القائمة الرئيسية

الصفحات


    
بەگشتى ئێمە لەبەرامبەر بینینى وێنەکاندا بەچاوێکى سادەو ئاسانکاریەک داهاتویان بۆ دەنەخشێنین بەواتاى جۆرێک لەدیمەنکردنى خۆیدا ئاشناین، بۆیە هونەری بینین لەسەرەتادا وەک هەر وێنەیەکى ئاسایی دەبینرێت کەچاوى زیندەوەران بەگشتى تێیدا بەشدارە، کەواتە جۆرى سەرنج و تێڕامان جۆرى وێنەکان و هەستەکانن کەمرۆڤ و بونەوەران دەخاتە پارسەنگى کاریگەرى کاردانەوەى بۆهەر وێنەیەک لەنێو ئەو وێنانەى کەدەتوانێت پرسیاو گومان وەڵام و بۆچونى خۆی هەبێت دواتر هەوڵبدات گرنگى بەبوارەکەی بدات، وێنەکان چەمکى سەرەکین کاریگەریان لەگەڵ هەستدا کردووە هەمان وێنە ڕەنگە بەجۆرێکیتر خۆی ببینێتەوە سەر لەنوێ لەکۆشى هونەری دەربڕیندا، یان وێنەکێشیدا بەوجۆرە دروستوپێک بنەخشێنرێت، کەواتە تێڕامان بۆ گرنگیدان بەهەر یەکێک لەوێنەکان بۆخودی خۆى دەروازەیەکى واڵایە لەبەردەم هەریەکێک لەو هەستانەى کەدوبارەو چەندینجار هەڵسەنگاندنى نوێى بۆدەکرێت لەناو گوزەرگاى پێزانین و بۆنکردنى ئەو لایەنانەى کەمرۆڤ خۆى تواناکانى لەگەڵدا پێگەشە دەکات، ئەگەر یەکێک لەو وێنانە ڕاستینە نەبن واتا خەیاڵیبن وەک زۆربەى نوسراو تابلۆ کێشراوەکانى ناودنیاى هونەرى، کاتێک کەژیانى هونەریارو لێکدانەوەى وێنە کێشراوەکانى هاوئاست دەکرێت، جیاوازى دەبینرێت لەنێوان خاڵى هاو بەشیاندا ئەویش ڕاستینەیە لەخودى ناوەکیدا تەنها وەڵامى ئەموێنە نوسراوانەو ئەم هۆنراوە کێشراوانەدا تەنیا خەیاڵ وەڵامى خۆى دیاریئەکات، کەواتە وێنەى ڕاستینەو وێنە خەیاڵیەکان هەردووکیان دورن لەیەکتریەوە لەبون و نەبوندا چونکە ئەوەى بەچاو دەبینرێت لەبوندایەو ڕاستیەکى بینراوى مەعنەوینیە، مەرجنیە ئەموێنە بینراوەى کەگشتیەو بەهەموو پێکهاتەیەکى ڕاست و دروستەوە ئێمە بەدڵمانبێت یان وێنەیەکى تۆکمەو گشت پێکهاتەیی و تەواو بێت، وێنەى دووەم کەخەیاڵە بینراوەو بونى هەیەو مەعنەوییە، بەڵام لای خاوەنەکەى بەتەنها ئەبینرێت و هەرخۆی دەتوانێت هەستی خۆى لەجۆرى وێنەو شێوازى کارکردنى بۆمان ڕونبکاتەوە، ئەم شێوە کێشراوانە بەوێنە تایبەتیەکان ناوی دەبەین، واتە تایبەتە بەبینینى کەسێکەوە لەخودیخۆیدا هەڵنەواسراوەو دانەنراوە لەجێگەیەکدا هەتا لەهەمان ساتدا وەک وێنەکانى چوار دەورمان بەیەکسات چەندەها چاویتری لەسەربێت، گرنگ ئەوەیە کامیان خاڵیخۆى دیارەو ڕۆشنە لەنێو کاریگەرى هەستى هۆنیاردا وەئەم بۆچونە ڕەنگە هەندێجار لەچاو دووەمدا کە بەچاوى ناوەوەى دادەنێین دەبێت گرنگو بەبایەختر بێت، دەبێت مرۆڤ بگاتە ئاستێ لەئەنجامى یەکەم وێنەوە دووەم وێنەى لادروستبێ ئەمەشیان لەناو چاویلکەى شاراوەى خۆیدابێت،هەرگیس تێڕامانى زۆرو بیرکردنەوەو گەڕان بەدواى ڕاستینەی بوندا لەمحاڵەتە بێئاگامان ناکات چونکە بەبێ ئەوەى ئێمە خۆمان بمانەوێت ڕۆژانە چەندەها کەس وچەندەها حاڵەتى نادیارمان توشدەبێت کەئاگامان لەو توێژو وێنەى بەرچاو وەکاروکردار نابێت هەروەک ئاهەنگ خۆشیەکان دەهۆڵ و مۆسیقاش کاریگەرى ئەم تێپەڕینەیان هەیە بەگواسنەوەى هۆش لەئاگاییەوە بۆبێئاگایی وەلەحاڵەتى خەمو مەینەتى و ئازارى درێژو کێشە کۆمەڵایەتى وگشتیەکاندا،کەواتە وێنەکان زۆرجار لەسەرخاڵى یەکەمەوە کەچاوی هەمومان بەئاگایە لێى بەرەو دنیایەکى ترماندەبات ئەویش بێئاگایی حاڵەتى بزواندنو کرانەوەى خەیاڵو بێهۆشی و پڕبون بەدنیایەکی تر کەهەموو بێئاگایمان لەمدنیایە پیشان ئەدات و بەئاگایمان دەخاتەنێو ئەو ژورانەى کەبۆی چووەو هەستەکانى لەوێدا جوڵاندووە بایداوەتەوە، ئێمە لەحاڵى خوێندنى زۆر لەخوێندکارەکان ئەمە دەبینین کەبەئاگا نامێنێت لەوانەو زۆرجار کەسێک پرسیاردەکات نازانین ووتویەتى چى وەدەربارەى چی وەڵامی بدەینەوە، باشترین هۆ لەلاى هەردو حاڵەتەکە بەکارهێنانى تێڕامانى بەئاگاییە واتا تۆزۆر ئاگاداریت لە ئێستادا هەموو ئەودەنگو وێنانەى لەبەرچاوو گوێتدا ڕوبەڕوت دەبێتەوە دەتوانیت بەئاگابیت وەهەستى ناوەوەت ببوژێنیتەوە لەکرانەوەو بەئاگایت لەچونە ناودنیاى نادیاری هەستە ئاساییەکان بەمەش مرۆڤ لەبێئاگایی دوردەخاتەوە وەهەوڵدەدەیت کەوێنەکان بەجۆرێ بنەخشێنیت بەوشێوەى کەخۆت دەتەوێت واتا پابەندبێ بەدنیاى بینراو بەرچاو یان تەنهاوێنەى خەیاڵى و نەبینراوە گشتیەکان بێت،یان بەیەکتر بەستنەوەى هەردوحاڵەتەکە کەهەریەکەیان بۆخۆی جیهانێکەو خاوەنى کۆمەڵێک تایبەتمەندى و فەرمان بەرداری و سیفەتى خۆیەتى کەلەخودى جیهانەکەیدایەو بەرجەستە ئەکرێت، بۆئەمەش سێ دەروازەمان دەستنیشان کرد کەهەریەکەو ڕەنگى دەروازەکانیان و چەندێتى و چۆنێتیان بەپێى خودى خۆی و تێگەیشتنى و بینینى کەس بەتەنها دەگۆڕێت، بۆیە دەکرێت کاری تێدابکرێت و ئەنجامەکان بۆسودى گشتیبێت ولایەنى کۆمەڵایەتى وکاریگەریە باش وخراپەکانى دەستنیشان بکرێت، وە دەروازەیەکى مەبەستداربێت لەبەردەم خاڵى هاوبەشی هونەرو کایەکانى لەنێو کۆمەڵگەدا هەربۆیە کەواتە ئەنجانى جۆری نەخشاندنەوەى کایەکان خۆیان مەبەستدارە.

             کاروان جوودى