القائمة الرئيسية

الصفحات

لە بارەى زیانە تایبەتییەکانى گشت جۆرەکانى گۆشت


 له‌ په‌رتووکی پزیشکی گه‌وره‌دا هاتووه‌ 

پێداچوونه‌وه: کاروان جودی

گۆشت ئاوێتەى لەش ئەبێت و پێى شی ئەبێتەوە، سەروەرى گشت بژێوەرەکانە ، ئەگەر بەسەرو کەللەى مەڕەوە نزیک بێت لەوانیتر باشترە ، گۆشت لاى سمتى ڕاستى ئاژەڵ باشترە وەک لەلاى چەپى،باشترین گۆشت گۆشتى ئەو ئاژەڵانەیە کە ساخ و سەلامەت بێ لەنەخۆشی،لەهەمان کاتدا قەڵەوبێت،بەتایبەتى گیانلەبەرى وەک مەڕوبزن کە تەمەنیان لەشەش مانگ کەمتربێت و لەساڵێک تێپەڕ نەبێت، پاشان گوێرەکەو گاى یەکساڵە و گامێش و حوشترى جوان چاکترە لەبێچوە حوشتر، هەروەها گۆشتى ئەو ئاژەڵانەى کە خەسێنراون خۆشترە لەگۆشتى ئەو ئاژەڵانەى کە نەخەسێنراون ، هەروەها گۆشتى ئەو ئاژەڵانەى بۆخۆى بلەوەڕێت خۆشترە لەگۆشتى ئەو ئاژەڵانەى دابەسترابێت و بەئالیف بەخێوبکرێت، گۆشتى تازەو تازەکوژراو خۆشترە لەو گۆشتانەى کە ماوەتەوەو کۆن دەبێت و پاشان گەرم دەکرێتەوە، چونکە بژێوەرى کەمترەو خڵتەى خراپ دروست ئەکات، هەروەها گۆشتى بێچو ساردە لەپزیشکیدا لینجە، گۆشتى لاواز چاکئەکرێت بە خوێو پیازەوە، هەروەها بیبەرو زەنجەفیل و دارچینى و مێخەک و هێل و زیرەو زۆرى تر هەروەک ئەم بابەتانە .

-چاکەرى گۆشتى گەرم و ووشک ، سرکەو ئاوى بەرسیلەو ڕۆنە .

- گۆشتى گەرم و تەر : گشنێژو ترشى سماق و هیترە ،هەروەها گۆشتى سینگ و مەمک و گوان زۆر بەتام و خۆشە.

-گۆشتى زمان خێراترو زوو هەرس ئەبێت ، گۆشتى چەورو دوگ گەرمترە لەهەموویان، هەروەها سەختترەو خراپە لەهەمان کاتدا، درەنگتر بەگران هەرس ئەبێت ، سک نەرم ئەکات و کەم بژێوەرترە، وە خراپە و زوو دەبێتە هەڵم .

-گۆشتى گا ،ئەگەر مابێتەوە، زۆر بژێوەرە ،سەختە ،سەوداوییە، نەخۆشی سەودا پەیدائەکات ،،وشکترە ،لەگۆشتى بزن و گۆشتى جوان خێرا هەزمترە ،باشترینیان گۆشتى گوێرەکەیە و لە ڕەگەزى مێ بێت .

-زیادخواردنى گۆشتى گا : لکەو بەڵەکى رشەش و سپى و نەخۆشى سەودا پەیدا ئەکات.

-گۆشتى مەڕ ناونجییە لەتەرى و وشکیدا، خێرا هەزم ئەبێت، خوێنى چاک دروست ئەکات ، بۆ میزاج گەرم بەکەڵکەو چاکە.

-گۆشتى باڵندە: ناوەندیە وەکو گۆشتى کەو کۆترو ئەوانیتر ، بێچوەکانیان لەگەورەکانیان چاکترە، جۆرى بیابانى چاکترە لە شارستۆنى ، لەشاردا مریشکى ماڵى چاکترە .

-باڵندەى ئاوى: هەرچى گەردن بڵندو قەوارەى گەورەبێت ئەوانە چاک نییە، هەروا مریشکى ئاوى و قەرە قاوڵ، پۆر، کەڵەشێرى کێوى ، هەرشتێک لەهەناوى ئاژەڵدا دەر بهێنن وەک بەرخ ئەگەر بەتەواوى نەخوڵقابێت ئەبێتە هۆى لاوازى و بێ تینى و سستى و نەخۆشی بەڵغەمى ،گۆشتى ئاژەڵى لاوازو تەمەندار و زۆر لەڕو نەخۆش ئەبێتە هۆى نەخۆشى ستەم و زۆر ، وەسەوداو نەخۆشى سەوداوی ، بەتایبەتى بزن و گا و گامێش، هەروا ئاژەڵى بەچکە مردوو،وەخواردنى ئاو بەسەر گۆشتا زیانى هەیە .

خواردنى گۆشت لەگەڵ شیرو گەراو هێلکە دروست نیەو زیانى هەیە، هەرچەندە تێبکۆشیت لەکوڵاندن یان برژاندنى کەگشت بەشەکانى وەکو یەک بکوڵێت و داوەشێت ،ئەوە چاکە .

-گۆشتى قرژانگ بۆ سیلدار چاکە، گۆشتى جومگەى باڵندە دیفتیریا و خناق ئەوروژێنێ، گۆشتى سەخت زیانى بۆ گەدەو سپڵ هەیە، گۆشتى گا نایەڵێت ێفرا برژێتە ناو گەدە .

- ئاو گۆشتى کەڵەشێرى پیر بۆنەخۆشى سەوداوى : گۆشتى باڵندە سوربکرێتەوە یان نا؟ بەڵکو بکوڵێت و گۆشتیان نەرمکردەیە بەتایبەتى سک نەرم ئەکات .

-گۆشتى ڕەشە ووڵاخ : گولى و نەخۆشى فیل پەیدا ئەکات، چونکە نەخۆشى فیل بەجۆرێکە هەر قاچێکى بەقەدەر لاشەکەى لێدێت . یان ئالچۆشى و سەرەتان پەیدا ئەکات ،هەروەها گشت گۆشتە سەختەکانیتر وەرەمى ڕەق و توند شیئەکاتەوە .

-مەوادى ئاژەڵى: تان و پۆى لەشى ئاژەڵکان بەهۆى خواردنى گژوگیاوە دێتەدى،دارایی مەوادێک ئەبێت لەئاوێتەبونیدا شێوەى لەمەوادى گژوگیا ئەچێت، مەوادى گیایی ئەسوتێت، ئەو ئاوێتەیە هەروەکو گژوگیا سودى دەبێت بۆپێکهاتەى ئاژەڵەکان، ئەم هۆکارەیە کەوامان لێدەکات بوترێت مرۆڤ لەدەستپێکدا گژوگیاخۆر بووە، پاشان کەمەکەمە دەستى کردوە بە خواردنى گۆشت، هەربۆیە گژوگیا بۆ پیچکهاتەى لەشى مرۆڤ سودبەخشترو ئاسانتر هەرس ئەبێت، زۆر خواردنى گۆشت لەم سەردەمەدا هۆکارێکى تری ئەوەیە کە ئەوگژوگیایە ئەدرێتە ئاژەڵەکان بەمەش مرۆ ئەوداڵى گۆشتى ئاژەڵان زیاتر بووە.

-ئێسقانى گۆشت : ژمارەیەکى زۆر لەوکەسانەى کە خاوەنى سەروەت و سامانێکى زۆرن بەهۆى چاوبرسی و نەبونى تایبەتمەندى سروشتى تێیاندا ناتوانن وەک کەسانى تر سوود وەربکرن بەتایبەتى لەخواردنى گۆشدا، ئەوانەى خاوەن سەرمایەو پارەى زۆرن ئەچن کام گۆشتە نەرمەو بێ ئێسقانە لەبازاڕدەیکڕن بەمەش بێبەش دەبن لەزۆربەى ئەو سودەى کە پێویستە بەلەشیان بگات، ئەو مناڵانەى کە خاوەنەکانیان و لەماڵى هەژارەکانیاندا هاتونەتە دنیاوە ئیسکى ئەوان پتەو ترو بەهێزترە وەک لەزۆر بەى مناڵە دەوڵەمەندەکان،هۆکاری دەکەرێتەوە بۆ خۆردن و جۆرەکەى بەتایبەت ئەو گۆشتەى کە ئەوان بەئیسقانەوە دەیکڕن و دەیخۆن، ئەگەر گۆشت بەئیسقانەوە لێبنرێت ئەوا بڕێکى زۆر لەمادەى کالیسیۆم و ڤیتامین (د) فۆسقۆرى تێدایەو تێکەڵى ئەو خواردندەبێت، بەڵام ئەوکەسانەى گۆشتى نەرمەى بێ ئیسقان دەکڕن لەسودو قازانجى بژێوى ئەو خواردنە بێبەش دەبن هەربۆیە باشترە گۆشت بەئسیقانەوە لێبنرێت.

-گۆشتى ڕاو، شکار،ئەو ئاژەڵانەى کە لەجێگەى وابەستەکراو دروستکراودا بەخێوئەکرێن و خواردنیان بۆدائەنرێت بەشێوەیەک بێبەشن لەجۆرى ئەو خواردنانەى کەخۆیان بۆى دەگەڕێن و دەستگیرۆى دەکەن، هەروەک جیاوازتر لەئاو هەواى پاکو سازگار بژێودەکەن ، هەربۆیە ئەو ئاژەڵانەى سروشتین و خۆیان لەدەشت و هەواى پاکو ئاوى سازگادا بەڕوناکیەکى تازەوە دەژین جۆرى گۆشت و پێکهاتەکانیان جیاوازترە لە بەرهەمى ئاژەڵانى وابەستەو سنوردار،هەربۆیە لەڕەنگو بۆن و ڕوخسارو چالاکى و پتەویدا هەر جیاوازن،ئاژەڵى سروشتى نێو لەوەڕگە فراوانەکان بۆخۆیان پەرروەردەن و بەهێزو جوانترن وەگۆشتیان خۆشترە.

- پەلەوەر ،باڵندە: 

گۆشتى قاز چەورى زۆرى هەیەپێویستە چەوریەکەى بگریت ئەگەر ویستت گۆشتەکەى بخۆیت.

-گۆشتى کەڵەشێر: گۆشتى کەڵەشێرى خەسیو ئەگەر دەست بکەوێت زۆر بەکەڵکە،بەتایبەتى خواردنى هەناوى (دڵ و سیقەتۆرە و جگەر).

-گۆشتى پەلەوەرى ڕاوکراو بەتایبەتى زیندەوەرە ئاوییەکان،زۆر بەکەڵکە بەهەمان جۆر دەبێت ئاگادارى خراپى و بۆنکردویی گۆشتەکەى بین هەتا زیانمان پێنەگەیەنێت.

- ماسى،هەوڵبردرێت سودى تەواو وەربگیرێت لە گۆشتى ماسى بەتایبەتى لەکاتى ئاوسبوندابێت ئەمەش بۆئەو ماسیانەى لەناودەریایەکى فراوان و ئازادابن، چونکە فۆسفۆرى زۆرى هەیە و هەروەها خوێى کانى و یۆدو مەگنیزیۆم ،هەروەها بۆکەڵک وەرگرتن دەبێت جۆرەکانى تاقى بکرێتەوەو هەموان بۆخواردن بەکاربێنین و بیان گۆڕین،لەکاتێکدا دەبێت سوود لەهەموو بەشەکانى وەربگیرێت، دەبێت خۆمبارێزبین لەجۆرى ماسى کاڵ و بۆنکردو خاو شۆرو کرمێ، چونکە ئەمانە زیانیان هەیە.

زیانەکانى کۆلسترۆل: کۆلسترۆل بەیەکێک لەدوژمنە سەرسەختەکانى جوانى دائەنرێت، یەکێکە لەومادانەى کە گۆشت زەهراوى ئەکات، ناودارە لەهەمان کاتدا، شێوەى لەمۆم ئەچێت، ئەتوانێت ڕەگى لەش دابپۆشێت و لاوازو تەسکى بکات بەمەش هات وچۆى خوێن کەمدەکاتەوەو جێگەى فراوان نابێت، هەروەها کونیلەکانى دەگرێت، ڕەنگە بەدواى خۆیدا ڕەق هەڵهاتنى دەمارى بەدوادابێت، جگەى لە ڕەش داهاتنى دڵ کەخاوەنى بەرەو مەرگ ڕاپێچ ئەکات.

زانایەکى دانیشتوى ئەڵمان بەئاشکراکردنى بونى نەخۆشى کۆلسترۆل لە دەمارو ڕەگدا دۆزیەوەو سەرکەوتنى بەدیهێنا، کۆلسترۆل زەهرێکە لەئاودا ناتوێتەوە و شینابێتەوە، هەروەها چەوریەکەى ناکرێت بەسابون، بۆیە نەخۆشیەکانى بەردى زەرداوى کۆڵنجى جگەر،ڕەقهەڵهاتنى دەمارەکان و ئاوساوى نەخۆشیەکانى جگەر بەگشتى بەهۆى گۆشتەوەیەو هیچ بەڵگەى ترنیە جگە لەمەنەبێـ.

هەربۆیە زۆر ترسناکە لەکاتێکدا هەندێ پزیشک هیوادارن کە لێهاتو شارەزابن لە چارەکردنیدا بەتایبەتى نەخۆشی کەمخوێنى؟ ئەیانەوێت جڵەوگیری بکەن،بەپێدان و بەخشینى (جگەری گوێرەکە، جگەری گا)بەنەخۆشەکە،لەهەمانکاتدا ئەزانن ئەم دەرمانەى کە دەیدەنێ فەرمانى تەنها گرتنى زەهرە.

جگەر وەکو پەمو وایە ئەیکەن بەکونى ڕەحەتیدا تا قەبارەى زەهر ڕاگیربکات،ئایا بەسەرنجى ئێوە خواردنى ئەم شتە کوشندەیە؟یان بۆ چارەکردنى نەخۆشی باشەو دەتوانرێت پشتى پێ ببەسترێت یان سودى پێ ئەگەیەنێت؟

-کەروێشک : بەئەندازەیەکى زۆر گەراى هەیە،هەمیشە وڵەى زاوزێ بۆنى ڕادان وڕاماڵینى لێ دێ، هەربۆیە زۆر ترسناکە.

گۆشتى باڵندە ئەسیدى ئۆریکى زیادتری تێدایە، گۆشتى پەڕندەو کەروێشک ئەبنەهۆی زاڵبونى خوێن،بۆیە گەرمێتى لەشی ئەم ئاژەڵانە 39 تا 40 پلەیە،دو تا سێ پلە لەگەرمێتى لەشی مرۆڤ بەرزترە، ئەگەر ڕاستت ئەوێ تائیستا نەمانزانیوە بۆچى هەندێ لەپزیشکەکان گۆشتى مڕ بۆ نەخۆش و منداڵەکان ڕێگاى پێ ئەیەن بیخۆن بەتایبەت ئەو پەلەوەرانە کەخۆراکیان لە لیتەو زەلکاودایە، گۆشتیان بۆنى زەلکاوى لێدێت .

ئێستا تەنها بۆگۆشتى قازو هاوپێچەکانى ئەڕۆین کەژمارەیەکى زۆر ئەخورێن و چەورى زۆر تێدایە،ئەوانە جگەر گەورە ئەکەن، دواتر سەرئەکێشێ بۆشێر پەنجەو سەرەتان،شتێکى سروشتیە گۆشتى شکار هەروا زوو زیانی هەیە،بەهۆى ئەو جیاوازیەى کەلەنێوانیاندا هەیە زەهریان زۆرترە، کاتێک شوێن ئاژەڵ دەوترێ ترس رویتێ دەکات و ئەم هۆکارە دەبێتەهۆى دروستکردنى زەهر، لەوانەیە بڕژێتە ناو گۆشتى ، ئەم زەهرە پێى دەوترێ( نوکرماتین )،لەناو تەواوى گشت گۆشتە کۆنەکاندا ئەبینرێ.

ئەگەر ئێمە ناوى ترسەکانى نەخۆشی ( سیل، تاداری، ڕەشەبرین، گولی )نەبەین لەبەر ئەوەیە کەهیچ کەس زۆرداری ئەم باسانە ناکات، بەتایبەتى کاتێک گۆشت بەشێوەى(کنسروهاى) یان (کالباسى)پێ ئەوترێ لەهەمان کاتدا،وە بەشێوەى(سوسیسون)و هیتر ئەخورێت و بەکاردێت.

ئەوانەى ئەیانەوێ بێوەىى خۆیان بپارێزن نابێ لەم فۆرمانە بخۆن،ئەو ماسیانەى پولەکەدارنین ،ئەو قرژانگانەى بەلەش و لاشەى ماسی ترەوە ئەژین ، هەروەها گۆشتى ماسی و قرژانگ لە لەشی مرۆڤدا (لیر)پەیدا ئەکەن،کە ئەم لیرە بەهۆى زەهراوى بونى خوێنەکەیەتى، نابێت لێت بشێوێت ئەو لیرەى کەلەدواى خواردنى تووى فەرەنگى پەیدا ئەبێ وەکو یەک وایە.

-لە بارەى سەرنجى ویژدان و سۆزەوە : لەبارەى هەست وسۆزەوە کەدەبوایە لەدڵى هەرمرۆڤێکدا هەبێت، چونکە ئەوەى کە ئەبینرێت جێگەى نائارامى و ناویژدانیە بەرامبەر بەکوشتارى ئاژەڵان بەشێوەیەکى بێ بەزەییانە و بەشێوەى زۆر دڵ ڕەقانە، ئەمەش لەنێوان ئاژەڵە زیاندارو بێزیانەکاندا، ئەوەى کەڕوئەدات لەکوشتارەدا ئەبوایە مرۆڤ بڕیارى بدایە کەواز لەئارەزوى خۆى بهێنێت و ئارەزوەکەى بکوشتایە، ئەمەش بە وازهێنان لەخواردنى گۆشت و کەمکردنەوەى هەتاڕزگاربونێکى مادى بەدوادا ئەهات، خەزێنەکانى سەربڕینى گۆشتى گا و گشتیان کەمتر ئەبوو،بەم جۆرە ئەگەر هەر لەڕابردودا بکرابایە نەئەگەیشتە ئەم حاڵەى ئێستا.

ئەگەر بەچاوى خۆتان کوشتارگەى ئاژەڵان و سەربڕین و شێوەى لەت و پەتکردنیتان ببینایە کە چۆن هێشتا گیانى دەرنەچووە ئەمەش لەکوشتارگەکاندا زۆر رشون و دیارە، ئەم هەستەى کە لەمرۆڤدا بانگى ناڕەزاى دەرئەخات جیگەى راستیەکە کەدەبێت هەست بخرێتە کار بۆدژایەتى کردنى،چونکە ئەوەى دەکرێت لەئارەزو بازیدا بریتیە لەخواردنى گۆشتى گیانلەبەرێ بۆ گیان لەبەرێکى تر، وە کردویەتیە پیشەو بەهیچ جۆرێک دەستبەردارى نابێت، بێگومان هەرکەس گۆشتى زۆربخوات بەرامبەر نەوەکانى خۆى زۆر بێچاو ڕو بێبەزەییانە دەبێت .

کردارەکانى مرۆڤ جێگەى سەرسورشمانە لەلایەکەوە بەناوى مافى ئاژەڵانەوە بنکەى پاراستن و پەروەردەکردنیان ئەگرێتە خۆى، لەلایەکى ترەوە خەریکى سەربڕین و کێرد و تیخ کردنیەتى بەمەش لەناویان ئەبات.

سەعدى لەم بارەوە لەشعرێکدا ئەڵێ: بیستومە پیاوێکى گەورە مەڕێکى ڕزگارکرد لەدەمى گورگێک،بۆبەیانى پیاو چەقۆیەکى خستە سەرگەردنى،بەم شێوەیە مەڕ چاوى زەق بوو ناڵاندى و ووتى:ڕزگارت کردم لەچنگى گورگ بەڵام نەمزانى ئەنجام تۆ لێم دەبیتە گورگ.

-شاعیرێکى تر لەم بارەوە ئەڵێ: وەک ئەوترێت ئەبوعەلا بەتەمەنى خۆى هیچ گۆشتى نەخواردووە ،گیانلەبەرى ئازار نەداوە، لەکاتى نەخۆشی ئاکامى مەرگیا پزیشک بە خزمەتکارەکەى ووت هەتا جوجکێکى بۆ برژێنێت و بیخاتە بەردەمى هەتا بیخوات بەوجۆرە چاک ئەبێتەوە، کاتێکى خزمەت کار ئەوەى کرد نەخۆش سەیرى کردو گریان فرمێکى ئەڕشت، ووتى:ئەى باڵندە بۆچى شێرێکى شەڕەنگێزو درندەیەکى گۆشتخۆر نەبوویت؟چونکە مەرگو لاوازى و بێهێزى شتێکى ئاسایی و سروشتییە، هەر بەهێزەکانن لاوازەکان ئەکوژن لەپیناوى مانەوەى خۆیاندا هەتا ئەمرن.

هەموو مرۆڤێک ئەیەوێت خۆی بسەپێنێت هەتا ئایندەیەکى درەوشاوەى دەسکەوێت، دواتر ئەوترێت ئەم مرۆڤەى کە ئێستا باسمانکرد و نەخۆشە ئایا لەم کاتەدا گۆشت بەکار دێنێ بۆ چاکبونەوەى خۆی یان هەروەک ڕابردوى دورە پەرێز ئەبێت لەخواردنی؟ .

ئێوە خۆتان بخەنە جێگەى کوشتاگەکانى ئاژەڵان کەچۆن پێستیان هەڵدەماڵدرێت لەجێى ئەوان با ئێوەبن و پێستان هەڵماڵن،هەروەها ئەپرسین چەرخى زێڕین ئەتوانێت لەجێگەى چەرخى خوێڕژان دابنرێت؟لەکاتێکدا هیچ کەس ڕازی نابێت بەخوێنمژینى ئاژەڵان، لەلایەکى ترە ئەوکەسانەى پێیان شەرم نیە ئەوا زۆر ئاساییە بەخواردنى خوێنى مرۆڤەکانیش دەمیان خوێنین بکەن.

گۆشت خواردنێکە لەنەخۆشیەکانى ئادەمیزاد،یسفەتى توڕەیی و دەمارگیرى و ناویژدانى پێوەیە،ئەم هەڵوێستە نادروستەى لەبەرامبەر ئاژەڵاندا کراوە هەمووى دەمارگیرى مرۆڤەکان بۆ خۆیان بووە.

-چاکترین هۆ بۆدەرمان: دەبێت لەبەرنامەى چارەسازیدا گۆت لابەرین و بەهەر شێوەیەکبێت هەوڵبدرێت کەدەسنیشانى جۆرى نەخۆشیەکە بکرێت ودواتر چارەیەکى گونجاوتری بۆ بدۆزرێت، بابڕۆین دەربارەى چارەسازى مەعنەوى ببینین و تێکۆشانى بۆبکەین،دەبێت باوەڕمان بەم جۆرە هەبێت،دەبێ نەخۆش ڕۆح و جەستەى خاکوێنبکرێتەوە بەهەموو جۆرەکانیەوە، ئەگەر گۆش لەبەرنامەى خۆراکى نەخۆش لابرا ئەوە ڕزگاری ئەبێ لەژەهرەکان،چونکە بەهۆى گۆشتەوە پێکدێت.

هەندێ کەس ئەڵێن: مرۆڤى ستەمکار بەیەک بۆمبى ئەتۆمى شارێکى سەدهەزار کەسى وەک هیرۆشیما لەناوئەبات پاشان پاشماوەى خراپى بۆجێدێڵێ،هەروەک جۆرە مرۆیەکى تر ئەچێتە ڕاو تفەنگو سازى کەرەستەى خۆى دەباتە شکار،داو ئەنێتەوە هەتاباڵندەیەکى دەسگیرببێت ئەمە ەنها لەپێناوى خواردنى گۆشتەکەیدا،ئایا نەفرین و نزاى ئەو جوجەڵانەى کە چاوەڕێى گەڕانەوەى دایکەکەیانن لەنێوکونجى لانەکانیاندا چاوەڕێى خواردنێکن کەبۆیان بباتەوە، بەم جۆرە باشترە پارەو پولت هەرچى لایە لاى گۆشت فرۆشان بیدەیتەوە هەتا زووە دواتر وازلەخواردنى ئەوگۆشتە بهێنیت،هەروەها باشترین ڕێگە بۆ خواردن وبەکارهێنانى چارەسازى گۆشت نیە بەڵکو دەرمانى ڕوەکیە،میوەو سەوزە بەکارهێنان سودمەنترە .

-گۆشت لەنوسینگەى ئیعجازى خۆراکەکانەوە: ئەمە پوختەیەک بوو لەزیانەکانى گۆشت خواردن، بەڵام لەسەرنجى ئیعجازى خۆراکەوە ڕێگە نادات حەڵاڵى خودا حەرام بکات،حەزرەتیش وەهاى ووتوە کە (سکى خۆتان مەکەن بەگۆڕستانى ئاژەڵان).

لەنوسینگەى ئەعجازى خۆراکەوە زەهرى هەلاهیل بەئەندازەیەکى کەم ئەخورێت و کەڵکى لێ وەرئەگیرێت، خواردنى گۆشت بەئەندازەیەکى کەم باشە،بەڵام هەرگیس نابێت لەماوەى بیست و چوار کاتژمێردا لەسەد گرام تێپەڕێت،هەروەک ئێوە لەکاتى خواردنى حەپێکدا دەستان ئەلەرزێ، دەبێ زیاتر لەخواردنى گۆشت بترسیت، دەبێ ئەوە بوترێت کەهەر پارویەک گۆشت کەزیاتربێت لەئەندازەى خۆراکى و ڕێژەیەکى زیادى هەبێت،بەوجۆرە بجوێت و لەگەروبچێتە خوار،بگاتە ریخۆڵە بەمەش سەد هەنگاو نزیکترتان ئەکاتەوە لەمردن.

-گیانبازى بەڕۆحى خۆتان مەکەن:شێوەى سەرەتاى سەرهەڵدانى سەکتە لەخۆتدا دیاری مەکە، لەشى خۆتان ئامادە مەکەن بۆنەخۆشى تەنینەوە و درم،هەفتەى یەک دوو ڕۆژ لەخواردنى مادە زەهراویەکان خۆتان بپارێزن بەتایبەتى لەڕۆژانى هەینى و ساتەکانى جەژندا کە دەبێتە مایەى زۆر خواردنى گۆشت، هیچ کات دیمەنى مادى و مەعنەوى مرۆڤ لە جەنازەى ئاژەڵانى مردو خۆراک وەربگیرێت، لەڕویەکى ترەوە دەربارەى ئەندازەیەکى کەم لەم مادەیەى کە دژى ژیانى مرۆڤە جێگەى سەرنجە،چونکە لەئاینى ئیسلامدا زیادەڕەوى لەخواردنى گۆشت بەتوندى قەدەغەیە، لەهەمان کاتدا فەرمان دەرنەکراوە بە ڕێگریکردن لەخواردنیدا، یەکێ لەو کەسە رۆحانیانەى کەخواردنى گۆشتى زۆر لاپەسەندەو ئەڵێت: بەپێى فەرمایشتى حەزرەت هەرکەس چل ڕۆژ گۆشت نەخوات باشترە دیسانەوە بانگ و قامەت بەگوێیدا بدرێت، هەروا دوپاتى ئەکاتەوەو ئەڵێت: وا پێمان گەیشتوە زۆرخواردنى گۆشت کەراهەتى هەیە،بانگدان بەگوێیدا باسکراوە .

بائێستا بچینەوە بۆ سۆراغى ئەو بژێوەرانەى تر کە دژى ژیانن،بەر لەهەر بژێوێک کە بەهەڵە پاڵپشتى کراوە دژى ژیانە،ئەو کەسانەى کە ئەڵێن ماسولکە لەماسولکە پەیدا ئەبێ ئەوانە بەهەڵەدا چوون .

-گۆشتخواردن بۆکێ زیانى هەیە؟:بۆئەوانەى کە بەردى گورچیلەیان هەیە،هەروەها بۆ ئەو کەسانەى نەخۆشى پێستیان هەیە،ئەوانەى لیکیان زۆرەو پاڵاوتنى گەدەیان زیادى هەیە، نابێ گۆشت بخۆن چونکە گەدەیان ئەترشێت ڕیخۆڵەیان زیاد بۆگەن ئەکات، ئەبێتە هۆى چالاکى و پێگەیاندنى وەپەرەسەندنى میکرۆب لەڕیخۆڵەدا ،هەروەها گەورەو زل ئەبن، بۆئەوانەى گەدەیان لاوازە یان ئامادەن توشى نەخۆشی ئەپاندیس و گورچیلەبن.

خواردنى گۆشتى کۆنەو بۆگەنکردوو زەهراوی بوون پەیدا ئەکات، هەروەها زۆر خواردنى بۆ کەسی لەش ساخ هەر زیانى هەیە چونکە زیادە خۆری دەسگاى گەردشی خوێن ئەجوڵێنێ، پلەى خوێن بەرز ئەکاتەوە بەسەر دڵ و دەمارەکاندا، پاڵەپەستۆى خوێن پەیدا ئەکات.

بۆئەوانەى پاڵە پەستۆى خوێنیان هەیە ئەبێ زۆر گۆشت نەخۆن و پارێزى لێ بکەن، بەتایبەتى گۆشتى قورس و سەخت، وەک گۆشتى بەرازو باڵندەى ئاوى بۆ قەلەمون، وەئەبێ پارێزى لێبکەن.

-قوربانیەکانى سک : خواردنى بەردەوامى ڕۆژانەى گۆشت ئەبێتە لەناوبردن و کوشتاری نیو ملیۆن لەئاژەڵانى پەروەردەکراو یان زیاتر چونکە لەشکرى بێژماردەى شکارکردن و ڕاو لەلایەن ماسیگرو مریشک فرۆش و خاوەن لەوەڕگاى شیردەرەکان ،دەبنە خاڵێکى سەرەکى کەبڕیار لەسەرمان و نەمانى ئەو ئاژەڵانە ئەدەن .

هەروەها مێگەلەئاژەڵ لەشارە دورەکانەوە ئەهێنرێت لەماوەى پانزە بۆ سی ڕۆژدا بەقامچى و شیلاخ لێدەدرێن تائەگەنە شوێنى مەبەست، ئەگەر لەرێگەى دورو ماندو بوندا توشیشی هاتن یان پەکیان کەوت بەهۆی سیخێکەوە بەرز ئەکرێتەوە، ئەمە لەهاویندا لەبەر گەرما تونیان ئەبێت، لەوەرزى سەرماو سۆڵەدا بەسەرما ڕێدەکەن ،یان دەبرێنە جێگەیەکى لەوەڕى ناخۆش و بێ خزمەت ، ئەوانەى کاتى زاوزێیانە هەر لەڕێدا ئەزێن ، بێچوەکان تواناى پێهەڵنانیان نیە بەوجۆرە لەبەرچاوى دایکەکەیدا سەری ئەبڕن.

کاتێک ڕێگەى دورى ئاژەڵان کۆتاى هات بێ ئەوەى هاوکاری ڕەوینەوەى ماندویەتیان بکرێت یەکسەر دەسبەجێ ئەبرێنە کوشتگەو لەبەر چاویاندا وێنەى سەربڕین و بۆنى خوێناویان دێت بەسەرو گوێلاکیاندا بەم شێوەیە دەکەونە دڵەتەپەو لەرزین،