کوشتار تاکه‌ى هۆنراوه : کاروان جوودى
ناخى بگوشێ
حه‌زو وویستى
تێوه بگلێ
کوشتار تاکه‌ى
شه‌وى بێدارى خه‌وى بێ
فرمێسکه‌کانى
به‌سه‌ر گوڵى نێو به‌هاری
..له‌به‌ر رۆژگار
کزتر ببێ، هه‌ڵبوه‌رێ
ئه‌مشه‌و سه‌یرى مانگى ئه‌کرد
ئه‌مشه‌و دیماى ئاره‌زووه‌که‌ى
به‌دى ئه‌کرد
تاریکى رووى ئه‌ستێره بوو
جریوه نیگاى
ره‌شتر ئه‌بوو
شه‌و ره‌وییه‌وه،
نزاى ئه‌وینێکى گوڵ بوو
ڕۆژ هاته‌وه
حه‌زى مناڵانى پێ‌بوو
هه‌رچى فرمێسکى
ڕژاوه
هه‌رچى ناخى
به‌ر نه‌داوه
ئه‌بێته‌وه به پاساری
له‌ده‌م به‌یان
ده‌جریوێنێ ، بۆ ئازادى،
نه‌وه‌ک کوشتار.
تێبینى: ئەم هۆنراوەیە 2006 نووسروە .
https://www.facebook.com/cudy.cudi?ref=tn_tnmn#!/photo.php?fbid=357449427681025&set=a.127157434043560.27554.100002479137019&type=1&theater

تعليقات
إرسال تعليق