سەردەمى هەڵدانەوەى ڕاستیەکانى هێزە شاراوەکان
ئەم بۆچونە لەناو لکو پۆپى بە ئاگایی و سەرهەڵدانى ئەو هەوڵە بەردەوامەو تێکۆشانەدایە کەچەندین ساڵى ڕابردوو کراوەتە هەگبەى تێگەیشتن و ناونان و هەڵدانەوەى ئەو ڕاستینەى کەپێى دەوترێت ڕاستینەیەکى شاراوە ، بۆیە دەگەڕێمەوە بۆ یەکەمجار لە میهرەجانى شیوەنى شینى حەسەن و حسێنى ئاشوراو یەکەم جار لە شارى بەغداد لەساڵى 2004 دا کاتێک سەردانى مەزارى حەزرەتى شێخ عەبدول قادرى گەیلانیم ئەکردو بنەو بارگەم لەوێدا هەڵدابوو خۆش بەختانە کوردانى دەورى شێخ لەوێدا نیشتەنى بوون، هەربۆیە شیعەکانى دەورى شێخ هەڵدەستان بەو خۆپێداکێشان و هاوارەى کە زیاتر لەنمایشى یاریە شەڕەنگێزەکان دەچوو لەپێش چاومدا، چونکە بەزنجیرو دارەکەى بن دەستیانەوە وێنەیەکى دیارى هەبوو کە لەچیرۆکى شەڕەنگێزى هندیەکان یان ێینى و کۆرى و یابانیەکان دەچوو، بەیاریەکانى کۆنفۆو شاولین و نینجاکانەوە ،بۆیە ڕێزى بێپایانم هەیە بۆ شوێنکەوتە دڵسۆزەکانى لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانم ئەم هەستە بشارمەوە، کاتێک کۆمەڵێک لاو دەبینم بەبێ ئەوەى زیارەتى مزگەوتەکان بکەون و خۆیان ئاوێتەى پەرستگاکان بکەن خۆشبەختانە ئامادە دەبن لەیادکردنەوەى شین گێڕیدا، پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایا ئەمە بۆچى و بۆکێ؟ بەڵێ ئەى بەدەستى کێ ئەم کارەساتە ڕویدا؟ یان مردوو لەلاى خاوەن باوەڕەکان لەدنیایەکى تردایەو نەمرە هەمیشە زیندووە، ئیدى گریان و خوێن هێنان لەجەستە لەپێناوى چى؟ ئایا ئەگەر ئەمکارە نەکرێت هیچ لە ئیمان و باوەڕدارى کەم دەبێتەوە؟ئەمە بۆخۆى پرسیارێکە کەدەبێت بکرێت چونکە موسڵمان ئەگەر باوەڕى بەنەمرى و بەزیندویى لێ پێچینەوە هەبێت ئیدى بۆچى یاد کردنەوەیەکى ئارام ناکاتەوە هەروەک یادکردنەوەى پەیامهێنەر لەپێش هەموو یاد کردنەوەیەکە، ئەمەش لەدواى یادکردنەوەى خاوەن هێزى گەردونەوەیە ،بەڵام سەیر لەوەدایە کە بێنوێژو نوێژدارو نامەست و مەستدار لەو بۆنەیەدا بەشداریان دەکرد جا ئەمکردارە بنەمایەکى نادروستە یان نا، لەخودى پەیامدا؟،بەڵێ واتێگەیشتبوم لەسەرەتادا کە ئەم شینە تەنها باوەڕداران بەواتاى ناوەڕکەکەى بەشدارن لەم ڤیستیڤاڵەدا بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کە سەرکێشییەکى مەزهەب گەرایی خۆى دەبینێتەوە، ئایا هاوارکردن بۆ خوا پێویستە یان بۆ جێنشینێک کەئێمە ڕێز لەپلەو پایەى حەزرەتى عەلى دەگرین بەڵام پێویستە ئەم خۆشەویستیە لەکرداردا جێگەى خۆى دیاریبکات، وە شوێن ووتە جوانەکانى بکەوین ،کەواتا بۆ هەرکەسێک کە لەسەر ئەم دینى دواینە بێت ڕێگەى پێنەدراوە بەگریەو زارى بەرزو بڵندەوە هاوار بکات و خۆ ڕنینەوە ئەنجام بدات، بەشینێکى تێکدەرانەوە یادى مردوان بکاتەوە بەڵکو هەموو مرۆڤێک لەبەردەم کۆچکردن و ماڵئاوایى خۆشەویستان و کەسە نزیک و ناسراوەکانیدا هەستێکى خەمۆکى و بیرکردنەوەوى توش دەبێت و لە یاداشتەکانى ڕابردوى ئەکۆڵێتەوە، ڕاستە گریانى هێمن و لەسەر خۆ ڕێگەى لێنەگیراوە چونکە زۆر جار ئەم گریانە دەبێتە دەرمانى دەردەکان و زام و دەرونە تۆز گرتوەکان پاک دەکاتەوە ،ئەمە تەنها سەرنجێک بوو، هەروەها شوێن کەوتوانى حەزرەتى گەیلانى مەرج نیە هەموویان ڕاست بن هەروەک لە ناو شوێنکەوتوانى شین و واوەیلاى حەزرەتى عەلیدا بۆمان دەرکەوت چونکە ووشەى شێخایەتى لەئاستى گەیلانى و جونەیدو شبلى و حەسەنى بەسریدا زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو کەسانەى کەحەوت پشتى ڕابردوى پێى ووتراوە شێخى تەریقەت و هێشتا ئەم ووشەیە دەکەنە کاڵاى نەوەکانى کەهیچ پاشکۆیەکى شێخایەتى و دینداریان پێوەنیە لەکردارو هاوکارى و گیانى خۆبەخشیدا ،نمونەى تەکیەکان و خانەقاکانیش بەجۆرێک دەردەکەوێت کە بۆ دەست کەوتنى پارویەکى چەور نمونەى خۆکردە بەشێخ و چونە ژێر بەیداخى شێخى گەیلانى هەر زۆر زۆر بووە بەجۆرێک شەرمە ناویان بهێنرێت وە هەندێکى زۆریان دەکەونە فێڵ و دەست و پێ بڕینى خەڵکى،بۆیە تکا دەکەم کە ئەم نمونەیە بەهەند وەر مەگرن و مشتێکە لەخەروارى ئەو ڕاستینەیەى کەیارى بەچارەنوسی تەریقەت و تەێەوف و بنەچەو خواناسیەوە دەکەکا ،وە تکا دەکەم ئەوانەى ڕاست دەکەن لە ناسینى هێزى گەردونى و پەیامى شاراوەى نهێنیەکان با خۆیان دور بخەنەوە لەو نەخۆشیەى کاتێک لەناو سونیەکان دەبن خۆیان بە ئیمامى شافعى و مالکى و ....ناگۆڕنەوە ،کاتێکیش دەچنە سەر مەزارى حەزرەتى عەلى و برایانى شیعە خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ سادات وپشت لەمەزهەبەکانیان دەکەن و دوو لایەنانە خۆیان دەخەنە قاڵبى شیعەو ئامۆزاکانیان ،چونکى پیاوى باوەڕدار لە توانەوەو عیشق وخۆشەویستى بۆ ڕێگەکەى ئامادەیە بەدڵسۆزانە کاربکات و نهێنى خۆى و لەگەڵ عاشقەکەیدا بهێڵێتەوە نەک کەسانیتر ئاگادار بکات، ئیدى بۆ برایانى موسڵمان ئەگەر ئێوە خاوەن دڵسۆزى وخۆشەویستین بۆ یاران و شوێن کەوتوانى لەپێش هەمویانەوە ئاگادارى ئەو عیشقەبە کەلەناو جەستەى هەموو کەسێکدایە ئەگەر ئەوکەسە بیەوێت دەتوانێت سروشتى زیندو بکاتەوە،خۆی بگەیەنێتە ئاستێکى زۆر باڵا، ئەوکاتە تەها پێویستى بەو دەبێت نەک پێویستى بە خۆدەرخستن و یاریکردن و بازبازێن بە چارەنوسی خەڵى و خۆی لەخشتە ببات .
نووسینى: کاروان جوودی

تعليقات
إرسال تعليق