بابەت: زمانەوانی
پرسیار: ئيبراهيم سورچی
(کەفچک) ئەم وشەیە تورکییە، ئایا وشەی کوردیمان هەیە بەرامبەری؟
وەڵام: کاروان جودی
ئەم وشەیە و زۆر وشەی تر بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین کە کوردییە، هۆکارەکەی ئەوەیە هێشتا زۆر یاسای ترمان هەیە بۆ دۆزینەوەی بنەمای وشەکان، کە هێشتا دەرکی پێ نەکراوە.
هەمان وشە بەربڵاوە و لە شێوەزاری ناوچە جیاکانی دەرەوەی هەرێم بەکار دێت.
چۆنیەتی گەڕانەوەی وشەکە و پابەندبوونی بە گەلێ وشەی تری کوردی ڕاستی ئەو بەڵگانەن.
زمانی تورکی زۆر وشەی کوردی تێدایە کە ساغ نەکراوەتەوە.
جگە لەوەی وشەی عەرەبی تێدایە و دەمێکە ساغ کراوەتەوە.
ئیبراهیم سورچی: مادام لە زمانی ساسانیدا بوونی هەیە، کەواتە کوردیە
کاروان جودی: دەی ئەوە گومانی تیا نییە.
ئێستاش هەر واتاکەی زیندووە.
ئێمە کەوچک و کەفچک بەکار دێنین.
هەڵبەت کەوگیریش هەر بەکار دێت.
کەفچک. دارێک یان هەر شتێکی بچوک بە کەف بگیرێ ...
لێرە وشەکە پێکهاتەی کەفک یان کەف و چک بچوکە.
دەکرێ کەوچکە چا بێت، یان کەوچکی نانخواردن.
کەوگیریش واتای هەر نزیکە
کەوگیر، کەفگیر
کەف+ گیر= هەر شتێ لە کەڤک گیر بێت.
هەڵبەت لێرە کەوگیر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لەجۆری شێوە و قەوارە.
کەوگیر: پێوانەی گەورەترە...
وە زۆری تر.
ساڵی ڕابردوو وتارێکم بڵاوکردەوە، لەسەر ناوی خاک و دڵۆپەی ئاوەکان، کەمێ باسی ئەو گۆڕانکارییەی تێدا کراوە، دەربارەی کەوچک.