القائمة الرئيسية

الصفحات

 

) دەوروخول)و (خل و خۆڵ (
واتاى (تراب) چ پەیوەندییەکى بە وشە کوردییەکانەوە هەیە ؟


نووسین: کاروان جودی
بابەت: زمانەوانی
ئەرشیف: 15 - 10 - 2016


 تراب لە (تر+ اب) هاتووە
ئێمە زۆرجار (تر) بەکار دەهێنین و بووەتە جێگەى سەرنج ، چونکە هەر ئەم (تر) ( در) ەیە هەزاران هەزار وشەى تری لەخۆ گرتووە.
بنچینەى دراب : دوراب : بووە بە توراب ( تراب )، واتاى ( خاک ) ( خول : خوڵ : خۆڵ ) ، هەروەها واتاى ( گل ) ( گڵ ) ( تل ) ( تر ) دەگەیەنێت.
بۆ راستى ئەم وشەیە دەچینە سەر واتا سومەرییەکەى کە (tir ) ى پێ وتراوە ، هەروەها وەک (mud) ناوبراوە.
هەمان ( تر + اب ) واتاى ( در : دور : دەر: دێر : دەور ...+ اب )ى هەیە ، واتا گۆرانى بەسەردا هاتووە ، دیسان لە تورکیدا کراوە بە ( تورپاق ) ، هەروەها لە هەندێک زارەى ناوچەیدا وەک ( توپراخ ) دەگوزەرێت ، واتاى ( تورپاق ) لە ( تور ) لە ( تر ) و ( در ) و ( دور ) ى بنچینەیی پێکهاتووە ، بەڵام تورکەکان بۆ ئەم وشەیە دەبێت لە وشە ئەرەبییەکەیەوە وەریان گرتبێت ، ئەم بۆچوونە وادەردەکەوێت کە ( تراب ) وەک ( دوراب ) بخوێنرێتەوە ، هەمدیس وشەکە کراوە بە ( تورپ ) ، واتا ( تورب ) لە ( تور + اب ) ەوە هینراوە ، دیسان ( تورب ) خراوەتە سەر ( تورپ ) و پاشگرى ( اق ) ى بۆ زێدە کراوە ، ( یاساى وشەکە و پێکهاتەى پیتەکەى ئەوە دەردەخا کە ناتورکییە و ئەرەبیش نییە ) ، بەڵکو سەر بەو ( دور ) و ( در ) و ( دەور ) و ( خول ) ەى ژییانن ، کە ڕۆژگارى بەرەو شەوگار و تاریکى بردووە ، واتا ( دورکەوتنەوەى خۆر لە مەوداى خۆى ) بەرەو ( تر : تەرک : تەلخ : تەڵخ : تەمک : تەم : تەماو : تەر : تەراو : تەریک : تاریک : تەرخ ) بوون چووە ، بەمەش وشەی ( خور ) لە ( خول ) خواردن و ( دبر ) لە ( دبران : دەبران ) و دەوران و جم و جەورەی خۆى ناکەوێت ، هەتا بەرەو ئاقارى مەرگ و تارمایی چوون دەرچێت ، واتا کرانەوە و داخرانى ( در : دەرگا : دروازک : دەروازە ) لە چوون و هاتن دەردەکەوێ ، هەروەها وشەی ( خول ) و ( خۆر ) و ( گل ) و ( گۆل ) و ( گلۆر) بوون.

ئه‌م نووسراوه‌ له‌ گروپی "زمانی زستانداردی كوردی" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.