القائمة الرئيسية

الصفحات




هەرکاتێک بمانەوێ پەیوەست بین بەجیهانى خۆمان و خۆیەوە، لەدەمەو بەیاندا باشترین کات هەیە بۆ زەدەبوونى هێزو توانا شاراوەکان لەگەڵ سروشتدا، هەوڵدان بۆ ئەنجامدانى ئەم یەکانگیریە دەبێت لەشوێنێکى بێدەنگدا بێت هەتا گوێبیستى سەرچاوەى دەنگە شاراوەکانى گەردوون و وێنە نەبینراوەکانى بەردیدەى چاوى ئاسایی بین، هەتا بۆن بکەین بەجوانترین جێگەوە، شوێنەکان بناسین و بەبۆنەوە کەسەکان جیا بکەینەوە لەیەکترى، دەتوانى بۆنى ئاسایی مرۆڤێک جیا بکەیتەوە لەبۆنى خۆکردەو ڕەنگە ڕێژى بۆنەکانى تر هەتا وێنەى سروشت هەڵبسەنگێنیت و وێنەى ڕاستیەکانى مرۆڤێک بەچاوى ناوەند هەڵبسەنگێنیت، مەترسە لەڕابردوو کەئێستا هەوڵى چاکبوونى ژیانت ئەدەى، خۆت و خۆى ئاوێزانبن، تەواو ژیانى نەمری بەرقەرار دەبێت و نەمرى لەدنیاى ڕاستیدا بەکۆمەڵێک زانستى مرۆڤ دیدەو بەکۆمەڵێک نیشانەى گەردونییەوە هەستى ڕاستینەى نیشان ئەدات، ئەتوانیت جێگەیەکى باش هەڵبژێریت بۆ سوود وەرگرتن لەو کاتانەى ڕامان و بیرگەى خۆت ئاوێزان ئەکەیت، ئەتوانیت ئەو بیرۆکەیەى لەتێڕاماندا بەکاری ئەهێنی کاتى درێژکردنەوەى زۆر بکەیت، پێویستە بێ دەنگییەک زاڵبێ لەو شوێنەدا هەتا لەگەڵ خۆت و خۆیدا بژى، پرسیار بکەو ئاوێتەى جانبە، تۆ دەتەوێ بپرسیت لەخۆت بەماوەى درێژ ئەتوانى وەڵامى دروست لەنیشانەدانى وێنە وەڵامییەکاندا بپێکیت، تۆ خەیاڵ و هێزى بیرکردنەوەت مەپسێنە لەخەیاڵى دروستەوە ئەفسانەکانت بۆ دەبێتە ڕاستى، تێڕابمێنە، جێگەى چۆڵ و بێدەنگ هەڵبژێرە، کاتى بۆ دابین بکە، خۆت ڕابهێنە لەسەر شێوەى دانیشتنێک، هەتا هەناسەى پاک هەڵبمژیت، هەواى پاک گەردنت بگرێ، هەستى ڕامانت دەشێ بگونجێ زۆر زیاتر بەکاربێ لەکردارو ڕەوتى سەرنج گرتندا، تۆ دەتەوێ خەیاڵ بکەى، ڕابمێنە، هیدى هێدى ڕابمێنە، ئێستا چاوەکانت دادەخەیت، هێواش هێواش بەچاوى ئاسایی ناڕوانیت، بەبۆنى ئاسایی بۆن ناکەیت، بەبیستنى ئاسایی نابیستی، چێژى لاوەکى وەلا بنێ، بڕۆ بەرەو جیهانى ناوەندە چاو، چاوى ناوەڕاستت بەکار بێنە، بەگوێى ناوەوە ببیستە، ئەو بۆنەى کەس بەلووتیدا نەچۆتە سنگییەوە هەڵیبمژە، تۆ دەتەوێ بڕۆى، بچۆ بەرەو ئەو دیوو سنوورەکان، چونکە ڕۆح دەروازەى داخراوى لەکەوندا لێ دانەخراوە، ئەوە خۆتى دەروازەت لەسەر جان داخستووە، هەرکات بتەوێ ببینیت بەچاوى ناوەڕاست ببینە، ئەمە پاکردنەوەى دەوێ گەر بەئاوى ژیان وێنەکانت نەشۆردبێ ناتوانى ڕەنگاڵەى ژیانێکى نوێ بکەیت، ببە بەخدرى زیندە بەچاوى دڵ هاواربکە، تۆ دەیببینى ئەو باخچەیەى پڕگوڵە، لەباخچەى بەهەشتى شادمانى بۆنى نەمری دەکەیت ئاوى ژیان ئەدەى لەگوڵەکان، ئیدى ڕابمێنە! مەهێڵە بیرو هۆشت بەهیچ لایەکدا بڕوات کە ئەتپچڕێنێ لەوێنەو دەنگى تازە، دور بکەوەرەوە لەدەنگى ژاوە ژاو هەتا لەم ساتە وەختەدا گوێت لەدەنگى لێدانى دڵت دەبێ دواتر بۆنى لێدانى دڵ ئەکەى، چ بۆنێ بەسەر کەوانى جەستەو هۆش و ڕۆحدا بڵاو دەبێتەوە! ڕۆحە زیندووەکان لەوەنەوشەى باخی نەمریدا بۆنیان دەڕوات بۆ جیهانى پڕ سەرنج دانى مەستى و هۆش گۆش ئەکات، دڵ ئارام ئەبینێ، ڕێڕەوى ژیان لەسەرمەستى بێهۆشى زیان بەخش دەپارێزێ، تۆ مەستى بەنۆشینى ئەو بۆنەى دەمەو بەیان پڕ لەگوڵاوى باخچەى زیندووان بەرامبەر هەڵهاتنى ڕۆژێکیتر تێر بەسییەکانت ناوەوەى خۆت دەگۆڕی، ئێستا دەمەو بەیانە بیربکەوە، تێڕابمێنە لەجوانییەکانى سروشت، بۆنى باخچەى ئازادى بکە چونکە تۆ ئازادى، بەئازادى بژى، خۆت مەبەستە بەهیچ تەوژمێکى ناکەس بەچەى ڕسکێنراو، خۆت بۆخۆت گەردنت لەمووەکانى دەنگە ژێى هاوارى شادى پڕبکە لەوشەى ڕەنگڕێژى پڕ سەلیقەى سادە ئاواز، ئێستا دەنگى گەردوون دەبیستى، تێڕابمێنە لەبیستنەوەى هەموو دەنگێک کە ڕووى وەرچەرخاندنەوەى لەتۆیە، دیسان دەنگى دڵى خۆت بکە بەنیشانە دواتر هەسارەى هۆش بخەرە سەر سنگت، تۆ تێڕابمێنە لەو دەنگەى لەکەشکەڵانى سروشتەوە هەڵدەقوڵێ، بیربکەوە، بیربکەوە لەکۆتایى هەموو بونێک، چونکە کۆتایى نزیکە لەم بەشەى ژیانى ئێستادا، خەفەت لەئامێز مەگرە، خۆت ڕابێنە بۆ هەموو بوونەکان، خۆت لەنەخۆشییە دەرونیەکان دوور بگرە، تۆ دەتوانیت بەکاتژمێرى سەرت هەناسەى زیندوویەتى لەناخى دڵت وەربگریت، تۆ دەتەوێ بژیت وەک مرۆڤێک بیر لەفڕینى باڵەکانت مەکەوە کە تواناى باڵگرتنت نییە، دەتەوێ ڕۆحت ئاسوودە بژى! شیفا وەربگرە لەخۆت، دەتەوێ لەژیاندا ئارامبیت ! لەسەر ڕێگە سەختەکان بنەپێى تووند بەکاربێنە چونکە ڕێگەکە هێجگار دوور و درێژە، ماوەکان لەمەو دوا بێ کۆتاییە، کات ناوەستێ، بەڵێ! لێرەدا ڕۆشنایی دەدرەوشێتەوە، تارمایی بەدوادا دێ، ژیان لەکاتدا شەو ڕۆژ پێک دەنەخشێنێ، ئەتوانى ڕۆشناییەک بکەیتە ناختەوە بێ کۆتابێ، دەتوانى شەوگار بکەیتە ئەو ڕوناکییەى لەناوەوەى خۆتدا خۆى مەڵاس داوە، هەوڵبدە تواناکانت بخەیتەکار، کارێک بکە کارماى ئەنجام ڕۆشنبێ، کاردانەوەى ڕۆشنایەکانت با لەکاتدا بێ پچڕان بێ، ئەو ڕۆژانەى وەک شەو تاریکە لەلاى تۆ بەزبانى دڵ بەهاوارى ئەودا بژى، بەئارامى بەردەوام بەهەڵگیرساندنى کاتەوە بژى هەتا نیشانە زیندووەکانى نەمریی لەخۆتدا پێک بنەخشێنیت .