بونیاد
لەهەوڵێکى زۆر بەتامە زرۆى ئەو هەناسانەدا بوو کەدەیەوێت بە تەوژمە نێو نەتەوەییەکەیەوە ئاگرى شۆڕش بەجۆرێکى تر ساخ وسەلامەت دەربخات، هەرچەندە ئەمە ئەو هەوڵەیە کەدەبوو هەر زووخۆی بۆ بکێشایە،
لەدەمى ئێوارەیەک بەزۆر لەسەر تاراى دڵى مەلولى بەگریانەوە ئەیووت و ئەیوتەوە کەدەبێت لەسەر ئاراستەیەکى هەموو بونەکانیدا بەگوڕێکى ترەوە بکەوێتە ئاگادار کردنەوەى خەڵکى، زۆر دەمێکە دەبێت لەهەراسان کردنەوەى سەرى کات ژمێرى دە زوو بەهۆشیاربێت، هەروەک نەدەکرا بەو تەوژمەیەوە دەستى بداتێ لەنێوان ئازارو هەستانەوەى ئەم دەست گیریەیدا، کەدەماینەوە بەسەردیوى گێژاوەکانى ژیانەوە دەبوینە دووهاوڕێى تەمەن هەروەک زۆر نەدەکرا بەهاوارى کرانەوەکەیدا دەنگى بکردایە بەڵام هەموو ئا ئەمانە هاوکارن بۆدەسترازەى مناڵێک کەتازە لەدایک دەبێت.
- لەدایک بوون
کاتێ ئەم هاوارە بەدەمە قاڵیەکى گرنگەوە لەودیو ئاراستەى تەماوى نێو ژیاندا دەبووە کۆنگاى ئازاراوى، هەربۆیە تاقى ئەبرۆى لەدەسماڵى گریاناوى مێژوى سەرى ساڵى کوردیدا یان بابڵێین نا، هەروەک ئێمە ڕاهاتووین و بۆتە سەرى ساڵى زاینى ، ئەمە زۆرگرنگە کەبزانین ئەوهاوارە بۆدەکرا کاتێ لەسەر بانێژى پوور مەنیجەوە دەنگێ دەبیسرا، زۆر بەسادەیى و قەرە باڵغیەوە دەستى درێژ دەکرد کەنانە وردەکەى لێ بکرێ خاوەن گوێرێژەکە بەسوارى ماینەکەیەوە بوو، زوگریا کاتێ دەرونى هەموو ئەمانەش بەسەر سوڕمانێکى گەلێک گرنگەوە دەکەوتە نێو چاوى زۆزکى دڵ، ئەوکاتە زیکەى مناڵ هەستا، بۆدەمەو بەیانى ڕۆژێکى نوێ چاوێکى ترى هەڵهانى .
-( تەم ومژ )
سەعات حەوتە لەمێزگرى بەردەممدا ئەمبینى کەڕوخان دەبێتە سەر زارى حەسارۆس ،کە شەوێ لەبەردەم ئاهەنگدا زۆر بە داماوییەوە دەکەوتینە هەڵدانەوەى ماتەمینى لەشایى، هەر ئەو کاتە بەگڕێکى پڕ لە چاوەڕوانییەوە دەسماڵ لە گۆڕەپانى شادیەکاندا دەبووە ئاڵ، کاتێ سەر چۆپیکێش بازیئەدا، هەر ئەودەمە کەخۆر ئاوابوو ڕۆژ خۆى بەڕۆژ ناساند، کاریگەرى ئەم ژیانەش وەهایە یان شەوە یان ڕۆژ، بۆیە دەبێت خۆمان لەنێوتەم ومژدا دورخەینەوە،بەرەو ڕوناکى هەڵبێین .
-کاتێکى تر لەئاژان
زۆر بە داماوییەوە کە دەکرا ڕوى خۆى لەلاى دەسگیران باس بکات هەربۆیە تەم وتومانیەکەى لەسەر دڵێ، بەردێ هەڵئەواسى، گەڕانەوە هەر ئەوکاتە بۆ دژوارییەکەى مانگ دەست وپاى خۆى دەکردە ناز هەروەک بەگێژى دەریاوە بازى دەگرت وەرن سەیرى ئەم باسە بکەن، کەتۆزێک داڕمانى ژیریەکان لەخۆى ناگرێت.
تەم ومژ : کاتێکى تر بەڕوکارییەوە کە دەیڕوانییە ئەو هاوارەى شەو زۆر بە داماوییەوە لە شەوى خۆى نە دەبورا، تاراى دڵى لەئاو لاداوە هەروەک دەکرێت ئەم هەواڵە زۆر بەگەرمى لەناو بۆسەى دڵوارەوە باس بکات، تۆزێک بەتەمەن تر بوو، خەسوو لەبەردەمیدا دەکرا وازى لێ بهێنێ،لە کاتێکدا ئەم ڕاشکاویەى دەبووە ئازارێکى گەورە.
ئەوەندەى دەریا ئەشک ئەڕێژێ هەناسەکانى دوا دەروازە بەڕویەکى ترەوە هەڵسووکەوتى دەکرد، پەشیمانى لەدواى ئاوابونێکى تر بە دەروازەى ئەووت شێتى لەناو ئەم هەموو کوون و ئەم هەموو دەورانەدایە، کەسیمایەکى ووشکى لەخۆى دەگرت، هەروەها بەڕونیەکى ترەوە دەروازەکانى تێک دە ئاوەژوو، ئەوشەوە بە ڕوناکیەکى ترەوە هەموو ئەم تێڕامانەى دەبینى بەڵام پێم ووت کەنابێت دەلاقەى کۆنى ناو ویژدانى گەرماوى ئەم هەموو ئاخ ودەردەی بەویژدانەوە لەگەڵدا بکرێت، ئەوەتانێ هەروەک شەوێکى تر بەتێڕامانەوە ئەیویست شڕۆڤەى ئەو هەموو دەردە بۆخۆى بکات بەڵام چى ؟ هەروەک لەتاریکیەکانى دڵى ئەو مەملەکەتەدا خۆى هەڵواسی بەدیوارى ڕۆژى ڕوناکى پڕلەتەم و مژەوە، کە دەروازەى لێ دائەخرێت، هەموو ئەمانەش بەڕوناکییەکى ترەوە خۆیان دەکەنە ڕۆژمێرى هاوتاى چوون ، ئەودەمە هەروەک بەکونجى زیندانەکانى خۆیانەوە دەبونە دەروازەیەکى تر هەموو دنیا لەیەک دەوارەوە خۆیان کۆ دەکردەوە، ئەودەمەش هەر بە لێزمە باران دەرونى خۆیان لەئاخدا خاڵى ئەکردەوە ، تاریکى هێندەى نەبرد بە بەر ژور داوێنى ئەو شەهیدانەوە هەڵئەگیرسا کەبۆ تارماییەک خۆیان و تەندوورى ئاگراویان پڕبەدڵ هەڵئەکرد.
دهروازهی تۆمار2007 : کاروان جوودی

تعليقات
إرسال تعليق