القائمة الرئيسية

الصفحات

دارتەرمەکان

مانگ وئەستێرە چاوەڕوانن کەزییەکانى خۆردەهۆنن ،لەشەوێکى پڕلەتەموو تومارى ڕەنگەکاندا ،سەوزاییەکانى با لەناولەپى چییاکاندا بەرەو کاڵبوونەوە دەچوون، لەوڕێگە تولانیەدا سەربازەکان بە مەچەکەکانیانەوە دەنگى خۆیان لەناو تۆپەکان بەئەنقەست دەهاویشت، لەسەرو سیماى شاردا ئەو ڕەنگەى کەکاڵەو تۆپەڵێ لمى زیخنى داوە بەڕەشى شەوگارو دەیەوێت لەتارماییەکانى هەوەسیدا خۆیبدا لەشانى تیشکەکانى سەربەرزى، بەڵام ئەم تاریکیەى کە بەچەواشەکردنێکى لەخەڵکى لەسەرخۆ، هەر ئەوەندەى نەبرد بەدرۆ ئاڵاى شۆڕشى حەفتاکانى دواى ئەنفال و تارماییەکانى شەستەکانى دەدۆڕاند ، لەناکاو بەپرچى سپى درۆزنەوە دەنگى هەڵدەبڕی.
لەودیو سنورەوە ڕەشەبا لەناخى نەتەوەیەکى کورد نەژادا دەیکردە ڕاپەڕین، بەڵام پێشتر ئەم ڕەشەبایەى لەدڵدابوو، هەرکە ئاگرى تروسکایى چەخماخەیدا بەدیار منەتى دوژمنێکى زۆڵى کورد قڕانەوە نەدەوەستا بەهیچ جۆرێک، خێرى ئەودوژمنانە کەم نەکات چونکە گەر تۆپ بارانى سەر سنورەکانى ئەم دواییەى گوندەکانى هەزار مێرگ و ڕۆشناییەکانى ئەو ئەستێرانە نەبوایە کەبەدڵ تاریکییان دەژمارد دوونمونەى ئاڵاى هەڵ پێچراوەکانى خۆى دەکردەوە، بەڵێ سەر لەبەیانى کەخۆر هەڵدێ ڕۆژێکى نوێتر بەرپا ئەبێ، ئەوکاتە لەسوچى ماڵە زیندانییەکانى کۆمەڵگەوە ڕۆژهەڵاتى کوردستان زیاتر لەو تارماییانەى کە بەدیلى و بەزەلیلییەوە گرەویان لێدەکرد، بەرپابونى ڕاستییەکان زۆرنییە،هەرکەکوڕە کوردێ لەباشوردا بەدیار بەیداخى ئازادییەوە چاوى ووڕمابوو هەرئەوکاتانە بوو لەناو ئازادیدا دەسەڵاتى باوکسالارى واتە حیزب تاریکییەتى ڕەنگە کاڵبوەکەى پایزو سەوزایى مەیلى بەهار،بۆیە داواى بەهار ئەکەن چونکە نەورۆزى ڕاپەڕینەو گورزێ تیشک بەخشینەوەیە بەژییان، ئەمە لەناو لەپى کوردایەتیدا خەریک بوو چەکەرەى دەساند، هەر کە گۆڕانکارییەکانى ئەو دەڤەرانە دەوەستان ئاڵاکان لەباشوردا لەناوەندێکى سەوزى کاڵى تۆخى بەرەو ئاسودەگى و ڕزگاربوون لەڕەنگکارى و چوونە نێو باوەشى هێڵى پاکى گشتى نەتەوەیەکەوە، هەرچەندە ناڕەزایى بەرامبەر بە وەرزى هەمیشەیى پایزو مانەوەى دار تەرمەکانى دەسەڵاتى سییاسى لەئارادا بوو، ئەمە لەناو دارستان وشارستاندا ئەودەمە داربڕینەوە قەدەغەبوو یان ڕوانین لەگەڵاى زەردوو کاڵبونەوەى سەوزایى درەخت ،،،

کاروان جوودى -سلێمانى 2005

تعليقات