القائمة الرئيسية

الصفحات

 پرسیار سەد یاخود سەت

کام شێوازیان ڕاستە

وەڵام: کاروان جودی

بەکارهێنانی وشەی سەت هەتا چل ساڵ لەمەو پێش لەسەر زاری خەڵکی گوندەکان و لەناو خەڵکی شاریی دەبیسترا، بە هۆی کاریگەری نووسینەوە وەک ئەدەبیات و خوێندن و خوێندنەوە "سەد" بووە باوترینیان. سەت و سات و سوت یەک بنەمایان هەیە و پێچەوانەی "سەد" دەس" کە وەک دەسەڵات و سوڵتە بەکار دێت. "دەس دەست" وەک دەستە کە هەموو دەستەیەک لە زمانی کوردیدا لە دوو بەش پێک دێت. دەستی ڕاست و دەستی چەپ دەبنە دەستەیەک و لە "دە" دانە پێک دێت. یاخوت هەندێ جار بۆ دە کەس بەکار دێت. سات لە دوو دەستە پێک دێت کە ساتی تاریکی و ساتی ڕوناکی. ئەمانەش لە هەر یەکەیان وەک دوو پێنجی هەژمارد کراون واتا دوو پێنجی دەکاتە دە پەنجە، دوو پێنجی وەک دوو پەنجایش بەکار هاتووە کە دەکاتە سەد. سەد لە دوو نیوەگۆ کە ئەوانیش پەنجای ڕوناکی و پەنجای تاریکییە. وشەی دەرزەن هەمان وشەی :دەستەن"ە. ڕەنگە زۆرجار وشەی 'سێت"یش ببیستین کە هەمان وشەی ساتە. ئەگەر چی ئێستا دەستەکان و سێتەکان کراون بە دوو شەشی واتا "دووازدە". وشەی سات و سوت و سێت یەک بڕگەن ئەوەش ڕونە لە دوای سووتان و دامرانی ئاگر ڕەنگی پاشماوەکەی دەبێتە "خۆڵەمێش" واتا هەم ڕەنگی خۆر و هەم ڕەنگی ڕەش.

أنت الان في اول موضوع

تعليقات