القائمة الرئيسية

الصفحات

هەناری شیرین - هه‌نجیر - هه‌نگووین


هه‌ناری شیرین لەکاتی گەرماى هاویندا بیگوشیتە ناو شووشەیک بۆماوەی مانگێک لەبەر خۆر دایبنێیت ئەمجا ئەبێت بەدۆشاوێکی خەست، هەناری ترش برینی ناو لووت، گۆشتی زیادی برینەکان و ژانی گوێ چارە دەکا، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ هەناری ترش بکوڵێنرێت هەتا خەست دەبێتەوە پاشان تۆزێک هەنگوینی تێکەڵ بکرێت دواتر لەدەورو بەری ئەو شوێنەى ژاندەکات بەباشی تێى هەڵبسوون هەتا چاکدەبێتەوە، خواردنی هەناری شیرین شادی بەدیدێنێ و رەنگی ڕوخسار جوان دەکا، خوادنی هەناری ترش و شیرین (مزە هەنار) دەبێتە هۆی هێدی کردنەوەی خورووی لەش، بۆ چارەی لاوازی و کزی توند زۆر بەکەڵکە، گوڵی هەنار، سکچوونی ئاسایی دەرمان دەکات بۆ ئەو مەبەستە دەبێ بەشێوەى کوڵێنراو دروست بکرێت هەروەکو چا لەگەڵ تۆزێک شەکر تێکەڵ بکرێت ڕۆژی سێ جار فینجانێکی لێ بخۆنەوە، هەنارجەرگ بەهێز دەکات و چارەی زەردوویی دەکات، خواردنی کوڵێنراوی گەڵای هەنار وەک چا،کەم خوێنی و بێ هێزی توندی دوای نەخۆشی لائەبات، خواردنی هەناری شیرین، دەنگ ساف دەکا وکۆکە هێور دەکات، هەنار بۆ کەسانێک کە گیرۆدەی باکردنی گەدەن زۆرخواردنى باشنیە، خواردنی هەناری شیرین تێکەڵبێت لەگەڵ شەکرو نیشاستە بۆ دەرمانی ژانی سینگ وکۆکە باشە، هەناری ترش و شیرین گەرمی تینی گەدەو هەڵچوونی خوێن دەڕەوێنێتەوە، گوڵی هەنار بۆ دەرمانی خوێنڕێژی پووکەکان و برینی ددان و بای قۆری زۆر باشە، بۆ چارەی ڕشانەوەی خوێنی دەتوانن هەناری ترش و شیرین بسوتێنن و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی بکەن لەسکتانى هەڵبسوون، بۆ چاری کۆکەی توندی خوێن لێهاتن دەتوانن هەنار بسووتێنن و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی بکەن دواتر لەسنگی هەڵسوون، هەنار میوەیکی ساردو فێنکەو خوێن ڕەوان دەکات، خواردنی هەناری شیرین تۆوی پیاو زیاد دەکات و مناڵ جواندەکات، هەرکەس لەحاڵی برسیەتیدا (خورێنی) هەنار بخوات هەتا چل ڕۆژ دڵی ڕووناک دەبێ، هەنار خوێن ڕەوان ئەکا، دڵ بەهێز ئەکات ئەگەر پێش خۆراک بخورێ ئارەزوو خواردن زۆر دەکات .

هەنجیر، ئەنجیر، هەنجیر میوەیەکە شیرین و گۆشتن، ناوەکەی پڕە لەدەنکی زۆر وورد لەدوای پێگەیشتن رەنگی زەرد دەبێ، داری هەنجیر لەزۆربەی شوێنەکانی دنیادا هەیە، میوەی هەنجیر زیاتر رەنگەکانی زەردو سوورە بۆیە بە(هەنجیر زەردە) و (هەنجیرە سوورە) ناو دەبرێت، بەوشکى وبەتەڕى لەکاتى هاتنە گەیشتن وەک میوەیەکى خێرا هەرسکردە دەخورێت و ڕەوان هێنەرێکى باشە، لەدواى وشککردن لەبەر هەواو گەرمادا هەڵدەگیرێت، لەهەر وەرزێکدا بێت وەک میوەى وشککراو بۆ خواردن بەکاربێ، میوەی هەنجیر هێز بەخشە، تامخۆشە، بەدیهێنەری وزەیە ماکی پێویستی بۆ سووتەمەنی لەش بۆ سووتان و سازان لەخۆیدا کۆکردۆتەوە، خواردنی کوڵێنراوی گەڵای هەنجیر لەڕێککردنى کردنی مانگانەی ژنان کە گیرۆدەی تێکچوونی سووڕى مانگانە کەیانن شوێنی باشی هەیە کە دەبێ ئەو کوڵێنراوە چەند ڕۆژ پێش مانگانەکە بیخۆنەوە، هەنجیر بۆ نەرم کردنی سنگ و ڕیخۆڵەکان خاوەن تایبەتییەکی بەناوبانگە، ئەگەر چل تا سەدو بیست گرام هەنجیری وشک لە لیترێکدا بیکوڵێنن، کوڵێنراوێک دەست دەکەوێ بۆچارەی هەڵامەتی توندو ماسینی قورگ بەکەڵکە، دەمکراوی گەڵاکانی داری هەنجیر بە ئەندازەی بیست و شەش گرام هەتا سی گرام لەلیترێکدا، هێورکردە و بۆچارەی کۆکە بە باشیان زانیوە .
-کوڵێنراوی هەنجیری وشک بۆ داگیرسانی دەزگای هەناسە کێشان بەباشی دەزانن، لەدەم ڕادان (ئانژین) بەکوڵێنراوی هەنجیری وشک بۆ دەرمانی ژانی گەروو لەگەڵ سەرما بردوودا شوێنەواری زۆر باشی هەیە، مرەبا هەنجیر بۆ دەرمانی گیراوى بەکارە لەبەر ئەوە دەتوانن سێ هەتا چوار هەنجیری نوێ قاش قاش بکەن لەنیو لیترئاودا بیکوڵێنن هەتا بەتەواوی دەکوڵێ ئەوجار لەگەڵ دوانزە دەنک مێوژ لەخورێنی بخۆن، ئەو شیرە سپییەی لە قوونچکی گەڵا یان میوەی هەنجیر دێتەدەرێ باشترین دەرمانە بۆ مێخەکەو بالووکە، دەبێ ئەوشیرە لەکاتى نیوەڕۆو شەودا لەشوێنى مێخەکەو بالوکە دابنرێ هەتا نامێنن، ئەم میوەیە لەزۆربەى ماڵەکاندا بەشێوەى قەڵەم ڕوێندراوە هەروەها بەشێوەى دەنکیش خراوەتە ژێر خاکەوە هەتا پەروەردە بکرێت پاشان بەر بگرێت، جگە لەوەى بۆ سێبەرى ماڵان لەهەموو خاکێکدا بەکارهاتووە، لەساڵانى ڕابردوودا ئەم درەختە وەک باوبووە لەزۆربەى ماڵەکاندا لەناو شار بایەخى پێدراوە لەپاش ئەوەى گوندەکان وێرانکران وەک میوەى دارمێو گوێز بەکەڵک بووە، لەڕۆژگارێکدا نرخى پارچە زەویەکان بەرزو بەنرخ دەبن لەو جێگایانەدا کەمکەس بیر لەبوونى هەر نەمام و درەختە میوەیەک دەکاتەوە بۆیە باشتروایە مرۆڤ لەبیرى نەکات و بەنرخ وەریبگرێت، لەناو پەرتوکى ئاسمانیدا گرنگى بەمیوەى هەنجیر دراوە هەروەک زەیتون باس لەگرنگى دەکرێت، دەوترێت میوەى ترێ وەک ئەم میوانە خەموو ناخۆشى و خەمدارى ئەسڕێتەوە یان میوەی بەهەشتە، ئەگەر وابێت کەواتە بەهەشتیەکان میوەیەک دەخۆن پێى ئاسوودە دەبن بۆیە وتراوە مرۆڤ بەم میوەیە دڵگرانى لەناخەوە نامێنێت، هەندێک ئەڵێن پێشەواى موسوڵمانان ئەم وتەیەى هێناوەتە سەرزمان و هەنجیر گرنگى هەیەو هیچ گومانێکى تێدانیە، لەزانستى نوێدا سوودو کەڵکى دۆزراوەتەوە بۆیە بۆپاکردنەوەى جگەرو خوێن بەکەڵکە، لەبارەى سیل و شێر پەنجەوە زۆر کەڵک بەخشە، هەنجیر گەرموتەڕە، بۆ ئازارى سینگو کۆکەو نەخۆشى ساردو سەرما بەکەڵکە، هەنجیر شکۆمەندى ڤیتامینەکانە وەک (ئەى، بی، سی) هەروەها شەکر، ئاسن، کالیسیۆمى تێدایە، ئەگەر لەشیردا بکوڵێت و بەئاوە کوڵاوەکەى لەدەم وەربدرێت بۆ ئاوسان و پووک و ددان کەڵک بەخشە، هەنجیر هێزى پەڕین زۆر ئەکات، بۆ ئەوانەی گرفتاری نەخۆشی مایسیری زۆر بەکەڵکە .
-شەربەتی هەنجیر، کەڵک ئەدات بەگورچیلە و میزەڵدان، هێزی پەڕین زۆر ئەکات، بۆ ئازاری پشت بەکەڵکە، هەنجیر ئەکوڵێنرێت و ئاوەکەى ئەخورێتەوە، کۆکە ناهێڵێ و ئاوازو دەنگ ئەکاتەوە، گورچیلە بەهێز ئەکات، نەخۆشی پەرین چالاک ئەکات، کوڵێنراوی بیست و پێنج هەتا سی گرام گەڵای هەنجیر لەلیترێکدا بۆچارەی کۆکەو تێک چوونی جووڵانەوەی خوێن بەکەڵکە و شوێنی هەیە، ئەگەر گەڵای وشککراوی هەنجیر بکوتن و تەڕیبکەن لەسەرو برۆیان هەڵسوون مووى برۆیان هەڵناوەرێ، ئەگەر دڵۆپێک لەو گیراوە سپییەی هەنجیر هەڵسوون لەبۆشایی ئەو ددانەى خوراوەو ڕزیوە، ژانی ددانەکە هێدی دەکا، هەنجیر چونکە پۆتاسیۆمی تێدایە، ڕێژەی شلی لەش دەباتە سەر بۆ لابردنی جەوهەرو چەوری خوێن زۆر باشە، هەنجیر دەتوانێ لەو نەخۆشانەدا کە گیرۆدەی باداری کۆن و جێگرتوون شوێنی باشی هەبێ، هەنجیر ئەگەر تازە تربێت هێزی فێنک کردنەوەو پاک کردنەوە خۆراکی زۆرترە، ئەو ئەندازە زۆرە فۆسفۆرەی لە هەنجیردایە ئەو ڕاستیە نیشان ئەدات بۆ پەروەردەکردنی بیرو زەین زۆر باشە، لێوڕێژ بوونی هەنجیر لەپۆتاسیۆم دابینکردەی بێوەییە بۆ ساواى لاوازو کەم خوێن و کەمخۆراک، ئەگەر هەنجیرو هەنگوین بەقەدیەک تێکەڵ بکەن بۆ برینی گەدە زۆر باشە، بۆ چارەی کیس کردنی ددان و دوو شاخە (ئاڵوو ) و گەروو، هەنجیری کوڵاو زۆر بەکەڵکە، مەڵهەمی هەنجیری کوڵاو لە سرکەدا بۆ دەرمانی سووتانەوە وشکی و برژانەوەی برینەکان زۆر شوێنی باشی هەیە .
شیری سپی هەنجیر ، هەوێنی پەنیری هەیە، لەبەر ئەوە دەتوانن بۆ هەوێنی پەنیر کەڵکی لێ وەرگرن، بۆ ئەوانەی گیرۆدەی نەخۆشی شەکرەن خراپە، هەنجیری خووسینراو لەشیردا زۆر خۆشە بۆ دەرمانی گیراوى توند زۆر بەکەڵکە هەروەها لەڕۆنی زەیتووندا بۆ چاری گیراوى زۆر بەکەڵکە، شەربەتی هەنجیر هێور کەرەوەی ژانەکانی گەروو کۆکەیە، زیادەڕەوى لەخواردنی هەنجیردا، بۆ گەدەوچاو زەرەری هەیەو دەتوانرێت بەبەکارهێنانى کەرەوز چاری ئەمەش بکەین، بۆ ئەوانە گیرۆدەی تێکچوونی گەدەو ریخۆڵە بوون، زیانى هەیە، هەروەها بۆ مرۆڤی قەڵەو خراپە، زیانی پێ دەگەیەنێت، شیر هەنجیر بگرەو لەسینگتی هەڵسوو، هەنجیر بۆنی ناخۆشی زار ناهێڵێ، ئێسک بەهێز ئەکات، موو دەڕوێنێ، ژان ناهێڵێ کە هەنجیرت بوو پێویستت بەدەرمان نابێت، لەدەم ڕادان (ئانژین) و شوتنەوەی زار بەکوڵێنراوی هەنجیری وشک، ماسینی پووک ماسینی زارو ماسینی گەرو و دەرمان دەکا، کردنەوەی و بەهێزکردنی پووک، بەئەندازە بەکەڵکە، ئەگەر خەمیرەی هەنجیر لەگەڵ ئاردی جۆو گەنم وەک مەڵهەم ڕۆژی دووجار لەجێگای ئەستوورە بووی گوێ دانێن، شوێنەواری شیفا بەخشە، هەنجیر باشترین دەرمانە بۆ نەخوشی دەمار، کوڵێنراوی هەنجیر لەداگیرسانی دەزگای هەناسە بە باش زانراوە، کوڵێنراوی لق وپۆپی تازەو گەنجی داری هەنجیر لەبەند شوێنی باشی هەیە، هەنجیر ژانی جمگە چارەئەکا، هێزی ئارەزووی ژن و مێردی زۆر دەکات، سروشتی ساردى لاوازیی ئارەزووی ژن ومێردییە ناهێڵێ، هەنجیر خۆراکێکی زۆر باشە ئاسان هەرسدەبێ خواردنی بۆ مناڵان و ئەو کەسانەی لەنەخۆشی هەستانەوە بەکەڵکە، هەنجیر لەهەموو میوەیەک زۆرتر شەکری سروشتی تێدایە بەئەندازەیەکی بەرچاویش خاوەنی ڤیتامینەکانی (ئەى، بی)یە، خواردنی کوڵێنراوی هەنجیری وشک لەگشت داگیرسانی دەزگای هەناسە کێشان وەک ژان و ماسینی سیپەلاک، برک، بەرهەنگ (هەناسە سواری)، سەرمابوونی یەک لەدوای یەک بۆ هەم و ئەوانە بەکەڵکە، گەڵای تازەی هەنجیر بۆ چاکردنەوەی برین وسارێژ کردنەوەی بەتاڵووکەی برینەکانی ڕووکار شوێنی باشی هەیە، دەتوانن گەڵای تازەی هەنجیر ماوەیەکی کەم لەسەر برینەکانی ڕووکار دانێن، ئەگەر پێنج تا حەوت هەنجیری وشک بەڕێکی نەرم و هێدی بکوڵێنن هەتا وەک شەربەتی لێدێ، ئەو شەربەتە ژانی قورگ هێور دەکاتەوە و کۆکەش هێدی دەکا، لەکوڵێنراوی هەنجیری وشک لەشیردا شەربەتێک دەست دەکەوێ بۆداگیرسانی گەروو لەگەڵ بەڵغەمى ناو دەم کەڵکی لێ وەردەگیرێت و دەخورێت، هەنجیرى وشک دەکوتن و دەیسوونەوە لەجیاتی قاوە دەیخۆنەوە بۆ نەخۆشی ئەستوور بوونی سیپەلاک، ژانی لا پەراسوو لا تەنیشت و کۆکە ڕەشە بەکەڵکە، ئەگەر خەمیرەی هەنجیر لەگەڵ ئاردی جۆ وەکو مەڵهەم لەجێگای سووتاوو لووی تادار بدەن شوێنەواری باشی دەبێ.
هەنگوین تەنێکی گەشەداری چالاکە کەپێک هاتەی بەشەگیاێکی زیندووە پاڵاتەی شیلەی گژو گیایە نەک تڵپەی هەرەسکراوە، هەنگوین یەکێکە لەبژێوەرە تواناو هیز بەخشە، ئێستا بابچینەوە بۆ سۆراخی موادی کانی هەنگوین، هەنگوین:سیازدە میلی گرامی فسفورە چوار میلی گرامی کالیسۆمە، وەهەندێک مسی تێدایە لەهەنگویندا، ئەم مادانە بێ بڕانەوە ئەچێتە ناوخوێنەوە، مادە ئاسنەکەی کەمخوێنی و نەخۆشیەکانی ئێسقان و ڕیخۆڵەکان چارە ئەکات، هەنگوێنی کوێستانی چاکترە لەو هەنگوینانەی لەکێڵگەکاندا پەروەردە ئەکرێن، هەنگوین کەکاریگەرێکی تەواوی هەیە لەچالاکی و وریاکردندا، هەنگوین تەواوی ئەندامەکانی لەش سازو لەبار ئەکات، هەنگوین شیرینیەکەی یەکجار چاکەو بەهێزکەری دڵەو هۆی چاک کردن فشاری شلەی ناولەشە، زۆری وکەمی فشاری خوێن چارە ئەکات، کەڵکی زۆری هەیە بۆ زەردوویی، کاریگەری هەنگوین لەسی و ڕیخۆڵە زۆرباشە هەروەها شیفا ئەبەخشێ بەڕیخۆڵەکان، خۆراکێکی بەکەڵکە بۆمناڵان تەواوی پێویستیەکانی بژێوەری سرووستی تێدایەو شەکرەکەى بۆهەموو تەمەنێک سازو لەبارە، پێشەنگی بەنرخترین مادەى ژیانە، تەواوی ڤیتامینەکان و فەلزاتەکانی تێدایە، هەنگوین بوژێنەری مناڵان و ساوایانە، مێش هەنگ ئەڕواتە کون و قوژبنی گوڵاڵەکان و شیفا بەخشە، بەچاکترین شێوە سوودمان پێ ئەبەخشێ، لەگۆڕەپانى فیرعەونیەکانى میسردا کاتێک گۆڕەکانیان هەڵئەدەنەوە سەریان ئەسوڕمێت کەئەبینن گۆزەى هەنگوین لەگۆڕەکانیاندا دانراوەو تێکنەچووە، هەرشتێک بکەیتە ناو هەنگوینەوە زوو ئەناسرێتەوە، مەوادى شەکرى ناو هەنگوین دوو ئەوەندەى شەکرى ئێستادەبێت کەبەکارى دەهێنین،  ئەم شیرینیەى ناو هەنگوین هیچ زیانى بۆ نەخۆشى شەکرەنیە بەڵکو سوودو کەڵکى هەیە، هەنگوین تەواوى ڤیتامینەکانى تێدایە، گەنم ماددەى شەکرى تێدایە، زۆربەى فەلزاتەکانى ئاسن و پۆتاسیوم و کالسیۆم و مانگەنیت وسۆدیوم لەهەنگویندا هەیە، هەنگوین بۆچارەسەری زەردوویی و دەمو قوڕگی مناڵ و هەرزەکار باشە، بەجۆرێک ئاوی لیمۆ بەهەنگوینەوە تێکەڵ ئەکەن کەوچکە چێشتى دەرخوارد ئەدەن، لەدەم و گەروودا ماوەیەک باش ئەیمڵچێنن و ئەیهێڵنەوە، هەروەها گوڵی سوور ئەکوڵێنن، کەوچکە چێشتێکی هەنگوین ئەکەن بەگەرودا، مڵەمڵ و ئانژین (غەرغەرە) پێئەکەن، چاکترین هەویر بۆ دەم و دان ئەوەیە بەهەنگوینەوە دروست بکرێ هیوادارین گشت کەس بیخوات بەتایبەتی ژنانی دووگیان .
-شەربەتی هەنگوین بۆ گەدەو جگەر چاکە بەمجۆرە ئەکرێت سنبل، مستەکی، دارچینی، عودی هندی، میل، گوێز بویان بۆ هەر یەکێ درهەمێک، هەموویان نیوە کوتراوو ئەکەن بەسێ چارەک ئاوەوە ئەکوڵێت تا دوو چارەکی ئەمێنێتەوە، ئەپاڵێورێت لەگەڵ پێنج چارەک هەنگویندا ئەکوڵێت ئەبێتە شەربەت .