القائمة الرئيسية

الصفحات

بەهێورى لەژورەکەم هاتمە دەر، تەمبوو دنیایەکى ڕەش وەک ئەو هەورانەى بەپەلە پروزێ دەکەونەباڵ و هاورارى کۆچیانە بۆ دەمەو بەیانێکى ڕۆشن، ئەمە لەسەر تەختەى ناوچاوانى کەسێک نووسرابوو کەوەک هەورەکان خەمگین و هاواریان لەدڵ دەرئەهات، تۆزێ لەو پیتانەورد بوومەوە تاگەیشتە ئاسۆ ئیدى باڵى خەیاڵ ڕۆیشت و ڕۆیشت و هەر دەڕۆیشت .
بەڕێزان دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم کە : قسەکردن لەگەڵ مانگ زۆر ئاساییە بەرەو کۆنگاى دڵ ئەچین سەرمان نەوى بۆ بەردەم تەوژمى نەمرى ، مانگ چاوەڕێبوو تاگەیشتمە سەر لووتکەى پێى چیا لەوکاتەدا ڕێگەکەى خۆش دەکردوو پێى دەوتم کەمێکیتر، هەرئەوەندە وەک چۆن نەخۆش بۆدەرمان و عاشق بۆ موبتەلاى یارى کۆنگاى نەمرى پیشاندام، لەو ساتەوە هەرچى ئازارى بن نیمچەگۆى دڵمە ڕۆیوەتەوە، هاتم و لەبەردەم پێ پلیکانەکەدا سەرکەوتم کاتێک لەبنچیاى سەرکەشی ساماڵ و ئەوینى پڕ لەپەرێشانى جانتاى بۆکردمەوە چەندین لاو بەرەو ماڵى تەنها ئۆقرەیى بەڕێوە دەچوون، لەوێدا هەڵوێستەیەکم کرد زۆرى نەما بچمە ژوورێ بۆناو موریدان و یارانى خەڵوەتگرى لەپشتمەوە کەسێک پیاسکەى بەرملانمى ڕاکێشاو لەپرخەى خەو نیگام لەبنمچى ئاسۆى ژورەکەم قەتیس دامابوو هەرچەندە ئەمەوێ بنووم یان لێکدانەوەکەم بۆ تەواو بکرێ بەڵام بۆم دەرکەوت هێشتا نیوەى خەونەکەم بینیوە چاوەڕوانى نیوەکەى تردەبم نەکاخەوم لێبکەوێ جارێ بە نزا دەڕۆم و دەکەومە دووى ڕاوێژکارى گشتى هەتا بۆجارێکى تر بانگێشم ئەکا بۆ بەردەروازەى ئەو نیگایەى ڕۆحى نەمریی تێدا ڕائەژێنێ .

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=484245615001405&set=a.127157434043560.27554.100002479137019&type=1&theater