القائمة الرئيسية

الصفحات


زۆر بەخێراى زەنگى لێدا نازانم سات چەندى بەرەبەیان بوو، نامەیەکى نووسیبوو، لەناوەڕۆکەکەیدا وادەرئەکەوت زۆر بەخێراى کاری تێکردبێت،( س ) ئەو برادەرەى چەندین مانگ و چەند ساڵێکە ووڵاتى بەجێهێشتووە لەبەشى کۆمەڵناسى زانکۆى هۆڵەندا خەریکى وەرگرتنى (ماستەر نامە)کەیەتى ، نازانم بۆ وابەخێرایی بێئۆقرە بووە، لەسەر دێڕى یەکەم هەناسەى نووسیندا وائەڵێت ( تکایە ئاگادارم بکە بەئیمێڵ یان .... وەڵامەکەیم بۆ بنێرە) چیرۆکەکە بەم جۆرە دەنووسێت کە خۆى لەخەویدا بینیویەتى: 
بەرەو ماڵێک بەڕێکەوتم گەیشتمە دەشتێکى چۆڵەوانى وردە وردە ژمارەى خەڵکەکانى زۆر دەبوون بەهار پەیدابوو گوڵ و نەورەس سەرى هەڵدا ئارەقەى بۆنى وەنەوشە بەرى لووتى ئاسمانى گرتبوو، ( دواتر ئەڵێ ) ویستم بچم خۆم بشۆرم وەک کانیاوى دەمەو بەهار ئاو بەلاشەمدا بکەم،( دواتر ئەڵێ ) نەمزانى خۆم شت یان نا ویستم بەرەو جێگەیەک سەرلەنوێ بڕۆم ئەو جێگەیە ماڵى ( ن ) بوو، حەسرەتێ کەبەترس دەورەى دابووم نەکا کەسێک بمبینێت و بەشێوەى بێبەرگ بەرچاو بکەوم بەتەواوەتى خۆم بۆ نەشۆردرا، حەسرەت و ترس و دڵە لەرزە دایگرتم .
لە ناوەڕۆکى نامەکەیدا بەجۆرێک ئەینووسێت وەک خۆى بەشەرمەندە دابنێت  بەڵام ئێستا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە ئەم خەونە زۆر ئاساییەو پەیوەندى تەنها بەلێکدانەوەى واتاکەیەوە هەیە، دواتر ئەڵێ : چەند کاتژمێر زیاتر تێپەڕیکرد من چێژى خۆم کەمێک وەرگرت بەڵام لەهەمان کاتدا نەمتوانى بەردەوام بم بەهۆى ئەو ترسەو بەهۆى هاتنى دایکى کچەکەوە، گەیشتمە شوێنێک پاش ئەوەى هەمان کات دەرکەوت هەمان شوێنیش بوو زۆر قەرەباڵغبوو حەشامەتێک وەک شەوى شادان و جەژنى موسوڵمانان ئیتر برادەرێک هاتوو چەندین ساڵ لەغوربەتدا بووین بۆیە ماوەى بەیەکتر گەیشتنمان زۆر کەمبوو ئەوەندە نەبێ لەدورەوە هات و منیش زۆر بەباشی ئەمناسییەوە ( تەسبیحێکى کوردەوارى دار قەزوان)ى پێدام، نازانم چۆن هەروا بەئاسانى ئیتر خەبەرم بووه‌وه‌.

لێکدانەوە :
ئه‌زانم خەونێکت بینیوە باوەڕت پێى هەیە دواتر کەوتویتە ژێر کاریگەرى ئەو خەونە.

خۆشۆردن: واتاى پاکبوونەوە ئەگەیەنێت مرۆڤ بەهۆى ئاوەوە دروست دەبێت هەروەها ژیانى زیندەوەران بەهۆى ئاوەوە دەگوزەرێت پێکهاتەیەکى گرنگە، لێرەدا هۆکارە بۆ پاکردنەوەى ئەو کەسە، تۆ هەوڵتداوە خۆتپاک بکەیتەوە بەڵام هۆکارت هەیە کە نەتتوانیوە ( لێرەدا دەپرسم تۆ بەڕۆژو دەبیت یان ئامادەیت هەیە بۆ ئەم ساتانەى بە مەوداى نزیک بوونەوەو کرانەوەى دەروازەى ڕۆحى دائەنرێت) نازانم هۆکارى تۆ چییە بەڵام  ترسێک واى لەتۆ کردووە واپێوویست ئەکات ئەو ترسەت لاببەیت و نەمێنێت .

چێژ: ئەو چێژەى مرۆڤ بەهۆى هەستەکانیەوە وەریدەگرێت جیاوازى مرۆڤى هەستیارو بێهەست لەوەدایە کەسی هەستیار بەرەو ڕووى هەموو خۆشى و ناخۆشیەک دەبێتەوە چونکە هەستى پێدەکات گرنگ نییە کێیەو پلەى بیرکردنەوەو هۆشیارى چەندە ئەوەندە پێویستە کە هەستیارە، چێژ لێرەدا لەچێژى دەرونى و ڕۆحى چێژى خواردن و خواردنەوەدا دەردەکەوێت، چێژى خواردن و خواردنەوە بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنى لاشە بەکاردێت چونکە پێکهاتە مادیەکانى بوونەوەر پێویستى پێیەتى، بەڵام چێژى دەرونى مرۆڤ لەڕێگەى خەیاڵ و دەرونەوە وەردەگرێت هەروەک ئەو هۆشیاریەى لە مرۆڤێکدا هەیە چێژى پێدەدات ئەو ئاوازەى دەیبسترێت هەروەها خەیاڵێکى قووڵ ئامێز، لەوانەیە چێژى دەرونى زۆرو پڕبێت لێرەدا ئەوەندەت پێدەڵێم، چێژى ڕۆحى یان ڕۆحانى بێسنوورە ئەوەى تۆ چێژە ڕۆحانیەکە بووە ویستوتە وەریبگریت ئەو ئافرەتە ئەگەر ناو( بەفرین یان بەفراو ) بێت ئەوا بۆمان ئاشکرادەبێت کە چێژێکى سپى پاکە بەڵام هۆکارێک وایلێکردیت نەتوانیت ئەو چێژە بەردەوام نەبێت .

کەسی نامۆ: بوونى کەسێکى نامۆو دوورە ووڵات هۆکارە بەبوونى دوریەکى زۆر لەکاتدا لەگەڵ ئەو یاداشتەى کە پێویستە بۆتێرکردنى لایەنى ڕۆح بەکاربێت بەڵام تۆ (نمەى دەنکە تەسبیحى کوردەواری) ت وەرگرت  تۆ هۆکارێکت پێیە کەبەرەو ڕوحانیەتت ببات بەڵام بەشێوەیەک پەیوەست نیە بەهیچ لایەن و نەتەوەو ڕەگەزێک تۆ کوردێکى هەمیشە دەتوانى ببیتە کەسێکى ڕۆحانى .
بەهیواى شادمانى لەپاش وەرگرتنى وەڵام و کردنەوەى گرێ دەرونى و گرێى گیانی هەمیشە خۆش حاڵى بۆتۆ .