القائمة الرئيسية

الصفحات

هیچ کات بەتەنها ناتوانین لەیەک کاتدا هەموو وێنەو خەیاڵە جوانەکان بەرجەستە بکەین لەهزرى خۆماندا، تەنها ئەوەندە نەبێت بەتێڕامان و سەیرکردنى وێنەى سروشت و بۆچونە هونەرییەکانى کەسانى تر دەتوانین خۆمان ئاوێزانى زۆرترین وێنەى جۆراو جۆرى هونەرى بکەین، هونەرى وێنە کێشان لەسەر گژو گیاکان بۆخۆى سەر ڕاستیەکى هەیە ئەوەش زادەى خەیاڵە، خەیاڵى مرۆڤ بەبیرکردنەوەو ڕامانى سەرنج ڕاکێش دەمان بات بەرەو دنیایەکى نوێ جیاوازتر لەو بیرکردنەوە چەند جارەکییەى بۆتە باو .