القائمة الرئيسية

الصفحات


-ئارا، کایە، مایە، بوون، مەیان، مەیدان  .
-ئارد، وردە و تۆزى هاڕاوەکان، پاشماوەى لێسواندن و تیژکردن و لێکردنەوە بەجۆرێک گەردیلەى زۆر بچووک بێت، سەوا، سەواد، زەوا، زەواد،مادەى پێک هێنانى هەویرى نان، هارد، هاگرد.
-ئاردە گەنم و جۆ، هاڕاوەى گەنم و جۆ، هاڕینى گەنم و جۆ دەبێتە ئارد، لەکاتى وردبوونى دانەوێڵەکان بەتایبەتى گەنم و جۆ بەهۆى گەرم بوون و فشارێکى زۆر قورسەوە ورد و خاش دەبێتە دەبێتە ئاگرو خۆڵ، ئاگردە گەنم و جۆ .
-ئاران، ئاکران، ئاگران، جێگەى گەرم، گەرمێن، گەرمێنێ، گەرمێیان، گەرمییان، گەرمیان، جێگەى گەرم و سوتێنەر، پێچەوانەى سوزان (زوزان) و سۆزانە,  زۆزان .
-ئارایشت، ڕازاندنەوە، جوانکردن و شۆخ و شەنگ کردن، دیمەنى سروشتى بەجوانترین شێوە .
-ئارامى گیان، هێمنى و لەسەر خۆییەک بەهۆى کاریگەرى و کارماى کردارەکانەوەیە، مرۆڤ ئەچێتە ئاستێکى باڵا بەهۆى بڕینى پلەکانى دەرونەوە بەردەوام لەهێمنى وئاسایدا ئەژى بەبێ کاریگەری دەرونى و کاریگەرى دەرەکیە تێکدەرەکان، ئارامیەک لەهیچ شوێنێکى دنیادا دەست ناکەوێت تەنها بەپلەى جوانى و ڕەفتاری پەسەندەوە نەبێت هەروەک پاکردنەوەى دەروون ئاستێکى تر دەهێنێت ئەویش هەستى ئارامى گیان و ڕوحە کاتێک مرۆڤ ئەم ئارامیەى دەست دەکەوێت بە پاشاکان ئەڵێن ئەگەر ئێوە بتان زانیایە ئەم هەستەى هەمانە چەندە چێژى لێوەردەگرین ڕێگەیەکتان ئەگرتە بەر هەتا لێمان زەوت بکەن هەرچەندە نەبەپارەو نەبەنوکى خەنجەر دەست ناکەوێت .
-ئارامگە، گۆڕ، جێگەى ئارام، شوێنى بێدەنگ و بێکسپە، جێ مردوو، گۆڕى مردووان، ئارامگا، چاڵێکى قووڵە بۆناشتن وتێکردنى مردوو بەکاردێت بەداپۆشراوى.
-ئارامگرتن و هێواش بوونەوە لەکارو فەرماندا، سرەوت گرتن، سرەوتن .
-ئارایشت، تەدارک، تەدارەک .
-ئاراستە، ئا بەڵێ ڕاستە، دان پێدانان بەڕاستى و دروستى ئەوەى ووتراوە یان بەڕاست خراوەتە ڕوو، ئاراستە، ڕووەو، ڕوەو پێش، بەرەو، بەرەو شوێنى دیاریکراو ئەجوڵێنرێت، (اتجاە) .
-ئارتون، ئاگرتون(جەحەنەم، جەهەننەم)، جێگەى سوتان و کڵپەدانى ئاگر .
-ئارۆ، ئاڕۆ، ئامرۆ، ئامڕۆ، ئەمڕۆ، ئارۆ، رۆ، ڕۆ، ڕۆژ .
-ئارە، ئارێ ، ئەرێ ( ئەرێ ئەوە بۆ نایەیت سەردانى نەخۆشێک بکەی) .
-ئارەوانە، ئارەبانە، عارەبانە، هەڵگرى پێداویستى، بزۆکى هەڵگرو خستنەبان، ئارەوانە، ئاگرەوانە، لەکاتى جەنگدا بۆ گوێزانەوەى ئامێرو پێداویستیەکانى جەنگ وەک ئارەبانە یان ئاگرەوانە بەکارهاتووە، ئارەوانەکان لەکاتى جەنگدا ئاگر هاوێژیان خراوەتە بان هەتا بگوێزرێنەوە بۆ جێگەى مەبەست جۆری (یەک تا، یەک تاک، یەک پێچک) و (دوو تا، دووتاک، دوو پێچک) سێ پێچک .
-ئازا، کەڵ، بەهێزو نەترس، جوامێر، مەرد .
-ئازار، لەدووبەش پێک دێت (ئا)(زار) بەتەنها (ئا) واتاى(ها)(هۆ) دەگرێتەوە بۆ بڵنگۆیی و دەربڕینى دەنگێکى بەرزو نەوى بەبوونى(زار) لەگەڵ(ئا)دا دەبێتە ئەودەنگەى لەهەناو هەناسەدا دەرئەچێت بەشێوەى گریەو زارى ڕەنگە هەموو کات گریەوناڵاندن نەبێت بەڵکو هەستى ناجێگیرى سادەی سروشتى بەشێوەى نائارام دەردەخات کەمرۆڤ دیسانەوە دەیەوێت بۆجارێکى تر بگەڕێتەوە خاوەن سادەیی و ساکارە سروشتیەکى بەبێکاریگەرى خراپى دەوروبەرى، هات و هاوار، ئێش و ئازار، هەست کردن بە نائارامى و بوونى ژان کە گیرۆدە هێنەرو تێکدانى سروشتى ئاساییە، ئەعزا( ئازاى لەش، ئەعزاى لەش) .
-ئاور، ئاگر، ئاوگر، ئاتر، ئاهیر، ئاتێرا، ئاتەش .
-ئازار، مانگى ئازار .
-ئازارکێش، بەدەم ژان و ئازارەوە، ناخۆشی و دەربڕینى فشارى ناوەوەیە بەهۆى هاوارو (واى واى، وایی، ئای ئایی، ئا، وا، وەى، وەی وە)، کردنە، کەسێک لە ناخۆشیدا بژى، کێشانى ئێش و ئازار، ناهەمواری کەسێک لەژیاندا، خاوەن ئازار .
ئازای ئەنامی، ئەعزای ئەندامی، هەموو ئەندامی لەش، هەموو جەستەی .
-ئازیەت، ئەزیەت،عەزیەت، عەزێت، ئازار کێشان و ماندویی، ئازیەت، تازیە، تازێ، ڕۆژانى پرسە، ئەو ڕۆژانەى دیاریکراوە بۆ سەرەخۆشیکردن، ڕۆژانى ماتەمینى، سێ ڕۆژەى تەعزییە .
-ئەزیەت بار، تازێبار، تەعزێبار، ماتەمین و خەمۆش و خاوەن مردوو .
-ئاژواندن، لێ خوڕین، تێوە ژەندن، .
-ئاژوان، تێوە ژەن، تێوەژێن، لێخووڕ، بەکار خەر، ئاژەوان، ئاشەوان .
-ئاخ، ئۆخ، ئۆغ، ئێغ، ئۆق، ئێق، ئۆک، ئۆق و ئۆف، ءاخ و ئۆف، ئاخ، خۆزیا، خۆزکا، خۆزگا، خۆزگە، هەناسەى سینەى بەردان و دەربڕینى ناهەموارى و هەناسە سەردى، خواست و داواکردن بەشێوەیەک لەبەر چاو دڵ تەنگە بەئاکام گەیشتنى، ئێش و ئازارو ژانى بەردى دڵ .
-ئاژێر، ئاشێر، ئاشگێڕ ،
-ئاژوو، هاژوو، واژوو، واژۆ، واژە، هەڵەو گێڕاو، هەڵەو گەڕاو، پێچەوانە، چەپەوانە، سەرەو ژێر، سەرەو خوار.
-ئاژنین، ئاشنین، شنکرد، ژنکردن، ژەنکردن، ژەنین .
-ئاژەڵ خۆر، مەبەست ئەوزیندەوەرانەیە گۆشت و بەرهەمەکانى ئاژەڵ دەخۆن جا زیندەوەری دڕندەبن یان مرۆڤ، هەرشتێک ببێتە خۆراک بۆ بژێوى ئاژەڵ بەتایبەت جۆرى گژوگیا .
-ئاسن کووتە، ئاسنە کووتە، ئاسنە کووتەک، هەر مادەیەکى قورس و بە هێز بۆ کوتینى ئاسن بەکار بێت،ئاسن کووتە،ئامێری ئاسن کوتین،ئاسن کوتەر.
-ئاخ، ئۆخ، ئاخ و ئۆف، لەکاتى ئازارداندا لەسنگ دەردەچێت، بەدەربڕینى هەستى ئازار پێگەیشتن بەزار دەوترێت ئاخ و ئۆف، دەربڕینى کەسەرو نابەدڵییە .
-ئاخر، دوا، دوایی، پاش، پاشیی، بەڵام، بەڵکو، وشەى ئاخر بۆ هێشتنەوە و هێنانەوەى بیانویەک کە تەواو بۆچونى پتەو نەبێت لەگەڵ هەمانگیرى بۆچوونى کەسێى تر، دواین، ، هەندێ جار بۆ هێنانەوەى پۆزش و خۆپارێزى وەک بیانوو دەهێنرێتەوە ( ئاخر لەماڵ نەبووم، ئاخر خەتاى من نەبوو) .
-ئاخری، ئاخرین، کۆتایی، دوایی (بۆ ئاخری هەر بەگوێت نەکردم)(بۆ ئاخرى هەر پەشیمان ئەبیەوە).
-ئاخاوتن، ئاخافتن، ئاخوفتن، ئاخووتن، ئاخۆ ووتن، ووتەو قسەکردن، ووتن و خۆ خەریک کردن بەقسەکردنەوە، خۆخەریک کردن بە هەرشتێک پێى دەوترێ خافتاندن یان خۆ خافتاندن بەتایبەت بۆمناڵ زۆر بەکاردێت .
نووسين, كاروان جوودى